گرنگترینەکان
گرنگترینەکان گرنگترین بابەتەکان لەسەر زمان
گرنگترینەکان گرنگترین بابەتەکان لەسەر زمان
جیاوازیی نێوان «ڕەنووس» و «ژمارە»: پیت بنەمای وشە، ڕەنووس بنەمای ژمارە دیاکۆ هاشمی بابەت: بۆ تێگەیشتن لە جیاوازیی وردی نێوان دوو چەمکی بنەڕەتیی «ڕەنووس» (digit) و «ژمارە» (number)، دەتوانین پشت بە هاوشێوەیییەک لەگەڵ زماندا ببەستین: پێوەندیی نێوان «پیت» و «وشە». شیکاری و ڕێنمایی: لە زماندا، وشەکان لە یەکەی بچووکتر پێک دێن کە پێیان دەوترێت «پیت» … Read more
بۆچی دەبێت واز لە بەکارهێنانی نیومەودا بهێنین؟ زمانی کوردی، وەک هەر زمانێکی زیندووی تر، لەگەڵ پێشکەوتنە تەکنەلۆژییەکاندا گەشە دەکات و ڕووبەڕووی هەندێک ئاڵنگاریی نوێ دەبێتەوە. یەکێک لەو بابەتانەی کە لەم ساڵانەی دواییدا مشتومڕی لەسەر بووە، بەکارهێنانی نووسە (character)ی تایبەتی “نیومەودا” یان “نیوبۆشایی”یە (کە لە بواری تەکنیکیدا بە Zero Width Non-Joiner یان U+200C ناسراوە). … Read more
نەمردم من ئەگەر ئەم جارە بێ تۆ نەچم شەرت بێت هەتا ئەم خوارە بێ تۆ
کاریگەریی سیاسەتی پەروەردە لەسەر پاراستن یان تواندنەوەی زمانی کوردی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دیاکۆ هاشمی پێشەکی: زمانی دایک، نەک هەر ئامرازێکی پەیوەندی و گەیاندنە، بەڵکوو هەڵگری کولتوور، مێژوو، ناسنامە و شێوازی بیرکردنەوەی هەر نەتەوەیەکە. مافی خوێندن بە زمانی دایک یەکێکە لە مافە سەرەتایی و بنەڕەتییەکانی مرۆڤ، کە لەلایەن ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی وەک یوونێسکۆوە جەختی لەسەر کراوەتەوە. خوێندن … Read more
دیاکۆ هاشمی ٢٠ نموونەی “بێـ” وەک پێشگر و “بەبێ، بێ” وەک وشەی سەربەخۆ کێشەی (بێ) یان (بهبێ) لێرهدا دهمانهوێ بهراوردکارییهک لهگهڵ زمانه ئهورووپییهکاندا بکهین، بۆ ئهو مهبهسته باشتره به نموونهیهک دهست پێ بکهین: جیاوازیی (بێکار) لهگهڵ (بێ کار) له چیدایه؟ لکاندن یان نهلکاندنی (بێ) به وشهکهی پاشی خۆیهوه بهتهواوی واتای وشهکه دهگۆڕێ: ئهو پیاوه دوو … Read more
ئەگەر قەیران یان شەڕ هات Om krisen eller kriget kommer وڵاتی سوید نامیلکەیەکی بە سویدی و هەندێک زمان بڵاو کردووەتەوە لەژێر ناونیشانی: ئەگەر قەیران یان شەڕ هات Om krisen eller kriget kommer بەداخەوە زمانی کوردییان تێدا نییە. منیش هاتم نامیلکە سویدییەکەم دایە وەرگێڕانی گووگڵ و وەری گێڕایەوە سەر زمانی کوردی. بێگومان باشترین وەرگێڕان نییە و … Read more
٥٠ نموونەی “پێ”، “تێ”، “لێ” “پێ”، “تێ”، “لێ” لە زمانی کوردیدا زۆر تایبەتمەندە و دەکرێت بڵێین کە لانی کەم دوو ئەرکی گرنگیان هەیە: وەک پێشگر: دەلکێنە سەرەتای چاوگەوە و وشەی داڕێژراو دروست دەکەن: پێوتن، تێخستن، لێوەشاندن *** وەک وشەی سەربەخۆ: کاتێک لە جیاتیی پێشبەند و جێناوێک بێن: وەک پێشبەند و جێناو، وەک دوو وشەی … Read more
وشەسازی لەناو گوێچکەدا بەپێی ڕێبازی ئاوەڵواتا (خوازە) یەکێک لە ڕێبازەکانی ڕۆنانی وشە کە زمانی پێ دەوڵەمەند دەکرێت شێوازی خوازەکی/ئاوەڵواتا (مجاز، استعاره = metaphor)ـە. وشەیەکی کۆنی زمانێک دەهێنن، ئەگەر تۆزقاڵێک پێوەندیی لەگەڵ مەبەستێکی نوێدا هەبێت بۆ ئەم چەمکە نوێیە بەکاری دەهێنن. لەناو گوێچکەی مرۆڤدا هەندێک بەش هەن کە شێوەیان لە ئامێرەکانی ناو کارگەی ئاسنگەری و کەرەستەی … Read more
گرنگیی ئامرازی دانەپاڵی “ی” لە زمانی کوردیدا ئامرازی دانەپاڵی “ی” ڕۆڵێکی بنەڕەتی لە دروستکردنی واتا و پێکهاتەی ڕێزمانیی دروست لە زمانی کوردیدا دەگێڕێت. ئەم ئامرازە نەک تەنها پەیوەندیی نێوان وشەکان دیاری دەکات، بەڵکوو بۆ ڕوونکردنەوەی مەبەستی نووسەر و خۆپاراستن لە لێکدانەوەی هەڵە زۆر پێویستە. لە زمانی پێوەر و ئەدەبیدا، بەکارهێنانی دروستی ئەم ئامرازە نیشانەی پابەندبوونە … Read more