ئەو وەرگێڕەی سووتێنرا

ئازار 3, 2024 Diyako
ئەو وەرگێڕەی لەبەر وەرگێڕانی کتێبی پیرۆز (ئینجیل) سووتێنرا
ویلیام تیندال William Tyndale
بە درێژاییی مێژوو، بەداخەوە کەسانێک هەبوون کە بە هۆی وەرگێڕانی دەقە پیرۆزەکانەوە لە سێدارە دراون. یەکێک لەوان ویلیام تیندال بوو.
***
ویلیام تیندال William Tyndale:
خەڵکی وڵاتی: ئینگلتەرا
ساڵی سووتاندن: ١٥٣٦
تاوان: وەرگێڕانی کتێبی پیرۆز (ئینجیل) بۆ زمانی ئینگلیزی
سزا: لە داردا سووتێنرا
تیندال قەشە و زمانزانێکی ئینگلیزی بوو کە لە ماوەی سەدەی ١٦دا کتێبی (ئینجیل)ی کە بە پەڕاوی پیرۆز بەناوبانگە، لە زمانی عیبرییەوە وەرگێڕاویەوە سەر زمانی ئینگلیزی.
ئەمە کردەوەیەکی مشتومڕاوی بوو لەو کاتەدا، چونکە کەنیسەی کاسۆلیکی نەیدەویست کەسانی ئاسایی دەستیان بە ئینجیل بگات.
تیندال بەهۆی بیدعەوە لە ساڵی ١٥٣٥ لە بەلجیکا دەستبەسەر کرا. پاش ١٨ مانگ لەلایەن دادگای کاتۆلیکیەوە بە تاوانی وەرگێڕانی کتێبی پیرۆز، لە ٦ی ئوکتۆبەری ساڵی ١٥٣٦ لاشەکەیان بەستەوە بە سێدارەیەکەوە و پاش خنکاندن، سووتاندیان.