چاوگی لێکدراو

چاوگی لێکدراو کاری گەردانکراو هەر کاتێک چاوگێکی لێکدراومان هەبێت و بمانەوێت گەردانی بکەین، هەموو کاتێک وشەی دوابەشی بەجیا دەنووسین. چ تێپەڕ بێت وەک: فڕێدان: فڕێ دەدەم. فڕێم دا. (نەک: فڕێدەدەم. فڕێمدا). چ تێنەپەڕ بێت، وەک: تێکچوون: تێک دەچێت. تێک چوو. (نەک: تێکدەچێت. تێکچوو). گەرمبوون: گەرم دەبێت. گەرم بوو. (نەک: گەرمدەبێت. گەرمبوو). شینبوون: شین دەبێت. شین … Read more

هەڵە باوەکان

هەڵە باوەکانی زمانی کوردی لە هەموو زمانێکدا گەلێک هەڵەی باو هەن کە لای خەڵک جێ کەوتوون و ڕەنگە هەرگیزیش نەکرێت بەتەواوی بسڕێنەوە. لێرەدا ئاماژە بە هەندێک لەوانە دەکەین کە هیوادارین بەرە بەرە دروستەکانیان جێگیر بکرێن: هەستا بە گێڕانی ئاهەنگێک. (لێرەدا هەستا بەپێی تایپۆلۆجیی عەرەبی داڕێژراوە) دەبێت بوترێت: ئاهەنگێکی گێڕا. *** فڕۆکەخانەی هەوڵیری نێودەوڵەتی. (ئەمە بەپێی … Read more

زمانی نەتەوە

‌ لە زمانی ماڵەوە بۆ زمانی نەتەوە و حکوومەت   زمانی کوردی لای من لە سەرووی «زمانی دایک»ـەوەیە؛ زمانی نەتەوەیە و دەمەوێت وەک زمانی نەتەوە هەڵسوکەوتی لەگەڵدا بکرێت. هەر لەبەر ئەوەش، تەنیا لە ڕۆژی جیهانیی زمانی دایکدا بیری لێ ناکەمەوە. بۆ تێگەیشتن لە دۆخی زمانەکەمان، دەتوانین دابەشی سێ ئاستی بکەین: ١. زمانی دایک یان زمانی … Read more

مامۆستا هێمن

مامۆستا هێمن   مامۆستا هێمن لە هۆنراوەی (شەوگاری تەنیایی)دا بەمەبەست لە خۆشیی گوشینی “مەم”دا ڕەدیف یا پاشسەروا تێک دەدات و خۆشی باش دەزانێت و یەکسەر ئاماژەی پێ دەکات کە لەبەر “گوشینی مەم” ڕەدیفی تێک داوە، نەکا وشکەڕەخنەگر وا بزانێ کە ئەم نازانێت، خۆی دان بە لادانەکەیدا دەنێت. ئەمە پێی دەڵێن ئەوین و جوانپەرستی. ❤️ لەو … Read more

ئایا زمانی کوردی لە باشوور تێک دراوە؟

ئایا زمانی کوردی لە باشوور تێک دراوە؟ جاروبار لێرە و لەوێ دەبیستین کە کورد لە باشوور زمانی کوردیی تێک داوە. با هەڵوێستەیەک لەو بارەیەوە بکەین و بزانین تا چ ڕادەیەک ئەم قسەیە وایە یان نە. زمان بەردەوام لە گۆڕاندایە، لە کۆمەڵگەیەکدا کە زمان ڕێپێنەدراو بێت و خەڵک بەگشتی بە زمانی باڵادەست قسە بکەن، هەموو گەشەسەندنێکی … Read more

ئامرازی دانەپاڵ

٤٠ نموونەی ئامرازی دانەپاڵی “ی” ١. ساردیی هەوا (نەک ساردی هەوا) ٢. سەوزاییی دارستان (نەک سەوزایی دارستان) ٣. کورتیی تەمەن (نەک کورتی تەمەن) ٤. سەرژمێریی دانیشتووان (نەک سەرژمێری دانیشتووان) ٥. جوانیی سروشت (نەک جوانی سروشت) ٦. گەرمیی هاوین (نەک گەرمی هاوین) ٧. ڕووناکیی ڕۆژ (نەک ڕووناکی ڕۆژ) ٨. قوتابیی پۆل (نەک قوتابی پۆل) ٩. چاکیی … Read more

prompt

«پڕۆمپت prompt» لەنێوان وەرگرتن و داتاشیندا: شیکاری و پێشنیارێک بۆ زمانی کوردی دیاکۆ هاشمی پێشەکی: لەگەڵ گەشەکردنی خێرای ژیریی دەستکرددا، زاراوەی ئینگلیزیی «پڕۆمپت» (Prompt) بووەتە یەکێک لە چەمکە هەرە گرنگەکان و بەخێرایی سنوورە زمانەوانییەکان دەبڕێت. ئەم وشەیە لە زۆر زماندا، وەک فارسی، تورکی، سویدی و هتد، لە بەکارهێنانی ڕۆژانەدایە وەک خۆی جێگیر بووە. ئەم دۆخە … Read more