سەبارەت

diyako_nasir

 دیاکۆ هاشمی    ناسر ڕەزازی

QR-kodی فێرگەی زمانی کوردی

دەستپێک
ئەم ماڵپەڕە، یاگەی زمانی کوردی، لە هاوینی ٢٠١٠ لەلایەن (ناسری ڕەزازی) و (دیاکۆی هاشمی) بۆ ڕاژەکردن بە زمانی کوردی دەستی پێ کرد. بیرۆکەی ناوەکە (یاگە)، پێشنیاری کاک ناسری ڕەزازی بوو، یاگە وشەیەکی کۆن و لەمێژینەی هەورامییە و واتە جێگا، شوێن.

ئامانج
هەوڵی ئێمە ئەوەیە بە بەراوردکردن لەگەڵ زمانە پێشکەوتووەکاندا و بەگوێرەی ڕێسا زمانەوانییەکان، بەربەستەکانی بەردەم زمانی کوردی تەخت و هامار بکەین و ڕێگاکانی گەشەسەندنی دەستنیشان بکەین.

ئێرە وێبگەیەکە بۆ بەرهەمە لێکۆڵراوەکانی زمانی کوردی و یاگەیەکە بۆ ئەوانەی ئەمڕۆ و سبەینێ دەیانەوێت بە بابەتێکی زانستیی زمانەوانییانە پاڵپشتی لە ڕەوتی گەشەسەندنی زمانی کوردی بکەن.

 

تەختەکلیل و فۆنتی یونیکۆدی بۆ کۆمپیوتەر
ئەگەر ویندۆزی ٨ یان نوێترتان هەیە، لە بەشی زمانەکان (Control panel)دا دەتوانن تەختەکلیلی کوردی چالاک بکەن و بەو فۆنتانەی کە لە کۆمپیوتەرەکانتاندا هەیەوەکوو (Arial) بە کوردی بنووسن، ئەگەر ویندۆزەکەتان کۆنترە، بۆ نموونە ئەگەر ویندۆزی ٧ یان پێشووترە، لە سایتی www.kurditgroup.org لە بەشی (داگرتن)دا دەتوانن تەختەکلیلی کوردی دابگرن بۆ ئەوەی لە کۆمپیوتەرەکەتاندا بە فۆنتی ناو کۆمپیوتەرەکەتان بە کوردی بنووسن.

ئەگەر حەزتان لە فۆنتی زیاتر و جوانتری کوردییە هەر لە سایتی www.kurditgroup.org لە بەشی داگرتن دەتوانن (گورزەی فۆنتەکان) دابگرن و بەوانە بنووسن، ناوی ئەو فۆنتانە بە Uniurd دەست پێ دەکەن، وەکوو Unikurd Web. ئەگەر بەو فۆنتانە بنووسن و بۆ کەسێکی تری بینێرن و ئەو کەسە ئەو فۆنتەی نەبێت نووسینەکان تێک ناچن و خۆکار دەچنە سەر فۆنتێکی تری یونیکۆد کە لە هەموو کۆمپیوتەرێکدا هەیە بۆ نموونە فۆنتی Arial.

هەروەها لە سایتی فۆنتی کوردی دەتوانن، فۆنتی جۆربەجۆری کوردی دابگرن.

ئەگەر ناتوانن لە کۆمپیوتەرەکەتاندا بە کوردی بنووسن، دەتوانن ڕاستەوخۆ لە پەڵک کوردینووسدا بە کوردی بنووسن بێ ئەوەی پێویستتان بە تەختەکلیلی کوردی هەبێت.

زۆر لە بابەتەکان لە بەرنامەی فێرگەی زمانی کوردیدا بە شێوەی ڤیدیۆ باس کراوە و ئێستە لەسەر یوتووب دانراوە. بۆ دیتنی ئەو بەرنامانە تکایە کرتە لێرە بکەن: فێرگەی زمانی کوردی.

بەخێر بێن بۆ (یاگە)ی زمانی کوردی!

Diyako_Nasir

چوونەژوورەوە


یاگەی زمانی کوردی
دیاکۆ هاشمی