دووبەیتی و چوارینە

ئازار 3, 2024 Diyako

جیاوازیی نێوان دووبەیتی و چوارینە

دووبەیتی و (چوارینە = رباعی) دوو جۆرە شیعری جیاوازن، هەم لێکچوونیان هەیە و هەمیش جیاوازی.

لێکچوون:
شێوازەکەیان لە یەک دەچێت، واتە لەڕووی ڕیزبوونی (کێش)ەوە وەک یەکن. هەردووکیان لە چوار لەتەدێڕ پێک هاتوون، بۆیە هەندێ کەس هەر دوو جۆرەکە بە چوارینە دەزانێت.

جیاوازی:
جیاوازییەکەیان لە جۆری کێش و ناوەڕۆکە. چوارینە لەسەر کێشی (لاحول و لا قوة الا بالله) دەهۆنرێتەوە کە بە زمانی عەرووزی (مستفعل مستفعل مستفعل فع)ە.
دووبەیتی باوترینی لەسەر کێشی (مفاعیلن مفاعیلن مفاعیل) دەهۆنرێتەوە کە بە (بحر هزج مسدّس محذوف) بەناوبانگە.

لەڕووی بڕگەی دەستپێکەوە:
چوارینە دەستپێکی بڕگەکەی بە بڕگەی درێژ دەست پێ دەکات:
بڕگەی درێژ 1: نەبزوێن + بزوێنی درێژ: (بی، ڕوو)
بڕگەی درێژ 2: نەبزوێن + کورتەبزوێن + نەبزوێن (بەر، گوڕ)، وەک:

نموونەی چوارینە، وەرگێڕانی هەژار بە بزوێنی درێژ (بی):
بیستوومە بەھەشتێ ھەیە حۆری تێدا
ڕووباری شەڕابی پاکی دەڕوا پێدا
من لێرە مەی و یارێ پەیاکەم چ دەبێ؟
دەسکەوتەکە ھەر یەکن بە ھەردووک ڕێدا

دووبەیتی بە بڕگەی کورت دەست پێ دەکات:
بڕگەی کورت: نەبزوێن + کورتەبزوێن (کە، پە، دە، خو) وەک:

نموونەی دووبەیتیی باوەتاهیر، وەرگێڕانی ناسر حسامی، بە بڕگەی کورت (بە):
بە کافر بم کە بڕوانم بە گوڵدا
بە کافر بم کە بیچێنم لە گڵدا

کەوا بێت دەستپێکی بڕگەی لەتەدێڕی یەکەم لە چوارینەدا بڕگەی درێژە، بەڵام لە دووبەیتیدا بڕگەی کورتە.

لەڕووی ناوەڕۆکەوە:
دووبەیتی زیاتر ناوەڕۆکێکی ئەویندارانەی هەیە. چوارینە ناوەڕۆکێکی فەلسەفی، عارفانە و دەشتوانێ جاروبار ئاشقانە بێت.

پوختە:
نموونە:
چوارینەکانی خەیام، وەرگێڕانی هەژار:
بیستوومە بەھەشتێ ھەیە حۆری تێدا
ڕووباری شەڕابی پاکی دەڕوا پێدا
من لێرە مەی و یارێ پەیاکەم چ دەبێ؟
دەسکەوتەکە ھەر یەکن بە ھەردووک ڕێدا