ئاواتی من بۆ کوردستان

ئازار 3, 2024 Diyako

ئاواتی من بۆ کوردستان

ئەمە خەونی شاعیرانە نییە، بەڵکوو لە بەشێک لەم زەوییە ئەم شتانە و زۆر زیاتریش لەوانە بەدی هێنراوە. واتە نەلواو نییە، حەز دەکەم کوردستانەکەی منیش وای لێ بێت.

١.گەندەڵی نەمێنێت. هیچ بنەماڵە و خێڵێک خۆیان نەکەن بە حاکم. هەموو شتێک بە دەنگدانی خەڵک بێت. هەر کاربەدەستێک لەژێر چاودێریی ورددا بێت تا هیچ زوڵمێک لە کەس نەکات و لە کارەکەی کەڵکی نالەبار وەرنەگرێت و ئەگەر ئەرکی خۆی جێبەجێ نەکرد یەکسەر لابرێت.

٢. بیرکردنەوە، دەربڕینی هزری جۆربەجۆر ئازاد بێت، کەس لەسەر بیروبۆچوونی سزا نەدرێت، زیندانیی سیاسی نەمێنێت.
ڕێگە نەدرێت بە هیچ کەس یان کەسانێک کە بیانەوێت هزر و بۆچوونی خۆیان دابسەپێنن. کەس بۆی نەبێت هەڕەشە و سووکایەتی بە بیروبۆچوونی تر بکات یان خەڵک هان بدات بۆ هێرشبردنەسەر لایەن و چینێک کە وەک ئەو بیر ناکەنەوە.

٢. نەخوێندەواری نەمێنێت و خوێندن هەتا پۆلی ٩ تەوزیم (اجباری) بکرێت. خوێندن و کەرەستەی خوێندن بکرێتە خۆڕایی.

٣. سواڵکەر، هەژار، هەتیو، پیر و پەککەوتە بە پاڵشتیی ماڵی و دابینکردنی جێ و ڕێ، لە شەقامەکاندا نەمێنن.
ئەرکی بەخێوکردنی ئەو جۆرە کەسانە نەکەوێتە ئەستۆی خێرخواز و پارەداری بەویژدانەوە، یان ئەوانەی لەبەر پاداشتی ئەو دنیا خێر دەکەن، بەڵکوو لە خەزێنەی حکوومەتەوە دابین بکرێت.

٤. دەوا و دەرمان و نەشتەرگەری بکرێتە خۆڕایی و کەس لەبەر بێپارەیی لە نەخۆشخانە و دەرمانخانە و نۆڕینگەکاندا دەرنەکرێت.

٥. دەزگای ڕاژەی کۆمەڵایەتی دابنرێت و هەر کەسێک بێداهات یان بێخانوو بوو، یارمەتی بدرێت. هەموو کەسێک دەبێت لەسەر خوانەکەی خواردنی هەبێت و لەسەر سەری میچێک هەبێت.

دەیان خاڵی تر بۆ ئاسایشی کۆمەڵایەتی