نووسەر: Diyako

كانونی دووه‌م 15, 2024 Diyako

کەوتنەژێر کاریگەریی زمانێک نووسین: دیاکۆ هاشمی   زۆر جار مرۆڤ لە کاتی بەکارهێنانی زمانەکەی خۆیدا دەکەوێتە ژێر کاریگەریی زمانەکانی تر، بەتایبەت زمانی باڵادەست لە وڵاتەکەدا یان تەنانەت زمانە زیندووە زاڵەکانی تر. ئەم کاریگەرییە دەتوانێت هەم ئەرێنی و هەم نەرێنی بێت و بەپێی توانای زمان و بەرکەوتنی مرۆڤ بە زمانەکانی دیکە دەتوانێت جیاواز بێت. لێرەدا ئاماژە…

تشرینی یه‌كه‌م 4, 2023 Diyako

ئاوڕێک لە نووسینی وتار دیاکۆ هاشمی   ١. بابەتێک هەڵبژێرە: سەرەتا بابەتێک هەڵبژێرە کە جێگەی سەرنج بێت و پەیوەندیی بە بەردەنگەکانتەوە هەبێت. ٢. لێکۆڵینەوە: لە ڕێی بەکارهێنانی سەرچاوەی وەک کتێب، بابەت، ماڵپەڕ و چاوپێکەوتن لەگەڵ پسپۆڕان لەسەر بابەتەکەت زانیاری کۆ بکەرەوە. ٣. ناونیشانێک هەڵبژێرە: ناونیشانێک هەڵبژێرە کە سەرنجڕاکێش و زانیاریبەخش بێت کە کورتەیەک لە بابەتەکە…

تشرینی یه‌كه‌م 2, 2023 Diyako

شۆردنی مێشکی منداڵانی ئێرانی لە ڕووی ئایینەوە 2023-10-02 حکوومەتی ئێران بە هەر شێوەیەک هەوڵ دەدات مێشکی منداڵان بشۆرێتەوە و ئامادەیان بکات لە داهاتوودا هەر فەرمانێکیان پێ جێبەجێ بکات. لەم ڕەوتەدا حکوومەت بە کەڵکوەرگرتن لە توانا و هێزی خۆی منداڵان لە ڕووی دەروونییەوە کۆنترۆڵ دەکات. نموونەی بەرچاوی ئەو سیاسەتەیە کە لەو ڤیدیۆیەدا دەیبینن. هەر لە دەستپێکی…

ئه‌یلول 24, 2023 Diyako

وەرگێڕانی زارەکی لەنێوان دووکەسی تووڕەدا نووسینی دیاکۆ هاشـی وەرگێڕانی زارەکی بەگشتی ئەرکێکی ئاسان نییە و زۆر لە وەرگێڕانی نووسراوی ئەستەمترە، چونکە وەرگێڕەکە لە پێشدا نازانێت کەسەکان چی بەکار دەهێنن. واتە ئەگەریش بزانێت لەسەر چ بابەتێک دەدوێن خۆ نازانێت لە کاتی قسەکردندا وشە و چەمکەکان چین. هەر بۆیە دەبێت هەنبانەی وشەی زۆر بێت تا بتوانێت گیر…

ئاب 16, 2023 Diyako

بۆ ڕێنووسی هاوبەش گرنگە؟ لە دنیایەکدا کە بە کرتەیەک هەموو زانیارییەک وەردەگێڕدرێتەوە سەر زمانێکی تر، زۆر گرنگە کە ڕێنووسێکی یەکدەستمان هەبێت. تا پرۆگرامەکان و خەڵک بزانن چۆن دەقی زمانێک لە زمانێکی تردا بنووسرێتەوە. ئەگەر تۆ دە شێوەی جیاوازی ڕێنووست هەبێت، پرۆگرامێکی دیجیتالی نازانێت کام ڕێنووس بەکار بهێنێت. هەر بۆیە ڕێنووسێکی یەکدەست زۆر پێویست و گرنگە….

ئاب 9, 2023 Diyako

ئاڵا ئاڵای نەتەوەیەک لەبەر چەند هۆکارێک گرنگە. لێرەدا چەند هۆکارێکی باو دەخەینە ڕوو کە ئاڵا مانای تایبەتی بۆ نەتەوەیەک هەیە: ١. کێیەتی و پێکهاتە: ئاڵای نەتەوەیەک نوێنەرایەتیی هێمای کێیەتی و پێکهاتەکەی دەکات. ئاڵا دەتوانێت نوێنەرایەتییەکی بینراوی مێژوو و کولتوور و بەها و نەریتەکانی نەتەوە بێت. مرۆڤ کاتێک ئاڵا دەبینێت هەست بە سەربەخۆیی و شانازی بەرانبەر بە…

ئاب 7, 2023 Diyako

کۆمەڵێک پێشنیار بۆ دوکتۆرانامە لە زانکۆکانی کوردستاندا گەلێک دوکتۆرانامە چ ماستەرنامە dissertation و چ تێز thesis بە کوردی نووسراون و مایەی دڵخۆشین. لێرەشدا کۆمەڵێک پێشنیار بۆ دوو بەشی زمان و وێژە دەخرێتە پێش چاو: بەشی یەکەم لەسەر زمان: ١. کاریگەریی ستراتیژییەکانی فێربوونی زمانی دووەم. پشکنینی ستراتیژییە جیاوازەکان و کاریگەرییەکانیان لەسەر فێربوونی زمانی بیانی. ٢. گۆڕانی زمانەوانی…

ئاب 2, 2023 Diyako

فۆنەتیک، فۆنۆلۆژی، مۆرفۆلۆژی ١. فۆنەتیک: فۆنەتیک بریتییە لە لێکۆڵینەوە لە تایبەتمەندییە فیزیاییەکانی دەنگەزمانی قسەکردن. فۆنەتیک لەوە دەکۆڵێتەوە کە چۆن دەنگ بەرهەم دێت، دەگوازرێتەوە و تێ دەگەینرێت. زانایانی فۆنەتیک لایەنی توێکاریزانی (ئاناتۆمی) و کارەندامزانی (فیزیۆلۆژی)ی ئەندامەکانی قسەکردن، وەک زمان، لێو، دەنگەژێیەکان و سییەکان شی دەکەنەوە، بۆ ئەوەی تێ بگەن کە چۆن ئەوانە دەنگەکان لە زمانەکانماندا شێوە…

ته‌مموز 31, 2023 Diyako

مۆرفۆلۆژی چییە؟ دیاکۆ هاشمی مۆرفۆلۆژی چەمکێکە لە زانستە جۆربەجۆرەکاندا بۆ ڕاڤەکردنی لێکۆڵینەوە لە فۆرم و پێکهاتەی تەنەکان، زیندەوەران یان یەکە زمانییەکان بەکار دەهێنرێت. بەپێی ناوەڕۆک مۆرفۆلۆژی دەتوانێت پێناسەی کەمێک جیاوازی هەبێت: ١. مۆرفۆلۆژیی بایۆلۆجی: لە بایۆلۆجیدا مۆرفۆلۆژی ئاماژەیە بۆ لێکۆڵینەوە لە شێوە و پێکهاتە و دەرکەوتنی زیندەوەران، لەوانەش ئەندامە جیاوازەکانی جەستە و شانە و خانەکانیان….