نووسەر: Diyako Hashemi

شوبات 4, 2021 Diyako Hashemi

نووسینی: ناسری ڕەزازی وشه‌ی وات له‌ زمانی کوردیدا وات، له‌ ڕیشه‌ی “واچ“ی هه‌ورامییه‌وه‌ هاتووه‌ و واتای “پیت” (حرف) ده‌داله‌ زمانی کوردیدا و ریشه‌ی هه‌ره‌کۆنی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ “وات”ی پاڵه‌یی “پهلوی” که‌ پیتێکی مادیی ئاوێستایییه‌ و له‌ کۆندا به‌کار هاتووه‌. وات نه ته‌نیا وشه‌یه‌کی مادیی ئاوێستایییه‌، بگره‌ هه‌ر هه‌ورامییه‌، به‌ڵام چوونکه‌ کورد بنده‌ست بووه‌ و نه‌یتوانیوه‌ به‌…

شوبات 3, 2021 Diyako Hashemi

نووسینی: ناسری ڕەزازی وشه‌ی (فه‌رمان و فرمان) له‌ زمانی کوردیدا زمانی کوردی، له‌و زمانه ‌کۆنانه‌یه‌ که‌ هه‌رچه‌ند که‌م خزمه‌تی کراوه‌، به‌ڵام هه‌تا ئێستا به ‌هۆی کۆمه‌ڵێک خه‌ڵکی دڵسۆز و نیشتمانپه‌روه‌ره‌وه‌ توانیویه‌تی له‌سه‌ر ڕەوتی خۆی ڕاوه‌ستێ و بمێنێ. ئه‌م زمانه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که‌ شێوه‌زار و بنزاراوه‌ی زۆره‌، هه‌ر به‌و پێیه‌، وشه‌ی هاوڕیز (مترادف)ی زۆره‌ و ئه‌مه‌ش…

كانونی دووه‌م 17, 2021 Diyako Hashemi

ئامادەکردنی: دیاکۆ هاشمی بڵاوکردنەوە: ١٧-٠١-٢٠٢١   نوێکردنەوە ٠٩-١١-٢٠٢٣ بیرکاری Mathematics  بەختەوەرانە زۆر چەمکی بیرکاری لە باشووردا کراونەتە کوردی و ساڵانێکیشە لە قوتابخانەکاندا بەکار دەهێنرێن و بەباشییش جێ کەوتوون و بەو جۆرە زمانی کوردییان لەو بوارەدا پێ دەوڵەمەند بووە. لێردا ئاماژە به کۆمەڵێک شتی سەرەکی لەو بارەوە دەکەین.  گرنگ: شتێک کە زۆر گرنگە بیری لێ بکەینەوە شێوەی…

كانونی یه‌كه‌م 28, 2020 Diyako Hashemi

ڕێکەوتی بڵاوبوونەوە: 2020-12-28 کورتەباسێک لەسەر جێگۆڕکێیەکی دەنگی لەڕووی ڕێزمانەوە “گوڵت بۆ دەناردم” و “گوڵمت بۆ دەنارد” کامیان ڕەسەنترن؟   مامۆستا جەمال نەبەز لە کتێبی زمانی یەکگرتووی کوردی، لاپەڕەی ٣٤، نووسیویەتی ئەو جێگۆڕکێیە پێی دەوترێت (Agglutination). ئەو دەنووسێت بە بیروڕای هەندێک لەوانەی کە لە زمانی کوردی کۆڵیونەتەوە ڕەنگە ئەم جێگۆڕکێیە لەژێر کاریگەریی زمانی تورکییەوە گواسترابێتەوە بۆ زمانی کوردی….

تشرینی دووه‌م 20, 2020 Diyako Hashemi

ڤیدیۆ و کتێبەکانی قوتابخانە پۆلی (١-١٢): قوتابخانەی کوردی لە یەک شوێندا و لە بەردەستی هەمووان: دەتوانن هەموو کتێبەکان بە شێوەی PDF لێرەوە دابگرن: بنەڕەتی بازنەی یەکەم (١-٣). بنەڕەتی بازنەی دووەم (٤-٦). بنەڕەتی بازنەی سێیەم (٧-٩). ئامادیی ئەکادیمی (١٠-١٢). خوێندنی کوردی پۆلی یەکەمی بنەڕەتی، وەرزی دووەم. وانەکانی قوتابخانەکان پۆل بە پۆل  تێبینی: هەروەها دوو ئەپلیکەیشنیش بۆ وانەوتنەوەی کتێبەکانی قوتابخانە…

ئه‌یلول 17, 2020 Diyako Hashemi

وەرگێڕان لە سویدییەوە، دیاکۆ هاشمی 2020-09-17   زمانەوانی چییە؟ زمانەوانی لە “پێوەندیگرتن” دەدوێت کە ڕەنگە گرنگترین و بەهێزترین تواناییی مرۆڤ بێت. لە زمانەوانیدا مرۆڤ لە بارەی زمانی مرۆڤی وەک دیاردەی گشتی – لە ڕووانگەی زانستییەوە، زانیاری وەردەگرێت.   مرۆڤ لەوە دەکۆڵێتەوە کە زمانەکان چۆن پێک هاتوون، لە لێکچوون و جیاوازییەکانی نێوان زمانە جۆربەجۆرەکان دەکۆڵێتەوە، چ…

ئاب 31, 2020 Diyako Hashemi

وەرگێڕان لە سویدییەوە، دیاکۆ هاشمی ڕێکەوت: 2020-08-31 جیاوازیی نێوان زمان و زار چییە؟  زار زمانە – لە پلەی یەکەمدا زمانی ئاخاوتن. زمانی ستاندارد ئەو شێوازەی زمانی سەرەکییە کە لە بۆنە فەرمییەکاندا بەکار دەهێنرێت کە بووەتە بنەمای زمانی نووسین. کام زارانە ئەمڕۆ وەک سویدی هەژمار دەکرێن لەڕاستیدا پێوەندییان بە بارودۆخە مێژوویی و سیاسییەکانەوە هەیە تا زمانییەکان.  وشەی…

ته‌مموز 29, 2020 Diyako Hashemi

کێشەی دانانی زاراوەی زانستیی کوردی دیاکۆ هاشمی، 06-11-2013 زمانی کوردی لە بواری زاراوەسازیدا چالاک بووە و لە هەر سەردەمێکدا کاری خۆی تا ڕادەیەک کردووە، بێگومان ئەو ڕەوتە دەیتوانی زۆر باشتریش بچێتە پێشەوە، بەڵام کۆمەڵێ کێشە بەتایبەتی ڕووبەڕووی زمانی کوردی بوونەتەوە کە ڕەنگە هەندێ جیاوازیی تایبەتیی بە زمانی کوردی بەخشیبێت. دانانی زاراوەی زانستی لە زمانی کوردیدا بێ…

ئازار 14, 2020 Diyako Hashemi

  لەلایەن: دیاکۆ هاشمی بڵاوبوونەوە: 14-03-2020     (فۆنەتیک phonetics) چییە؟ وشەی (phone) واتە “دەنگ” وەکوو لە وشەی “مایکرۆفۆن”.   (فۆنەتیک phonetics) واتە خوێندنەوە یان لێکۆڵینەوە و توێژینەوەی دەنگەکانی ئاخاوتن یان زمان، “دەنگناسی“.   بۆ نیشانەهەڵدان (وصف describe)ی دەنگەکانی زمان، پێویستە بزانرێت (تاکەدەنگ individual sound) چییە و چۆن لەگەڵ دەنگەکانی تر جیا دەکرێتەوە. (ئاخافتەری زگماکی…

شوبات 4, 2020 Diyako Hashemi

ئامادەکردنی: دیاکۆ هاشمی بڵاوکردنەوە: 2020-02-04 ڕوونکردنەوەیەک لەسەر نووسینی وشەی لێکدراو لەڕاستیدا وشەی لێکدراو دەبێت پێکەوە بنووسرێت، بەڵام هەندێک جار هەیە ئەگەر پێکەوە بنووسرێن ناشیرینییەکیان پێوە دیارە، هەر بۆیە کەم کەس خۆی لە قەرەی ئەو جۆرە نموونانە داوە. بۆ نموونە ئەگەر چاوێک لەم هۆنراوەیەی “نالی” بکەن: مل عەلەم، شیرین قەلەم، ئاهوو شکەم، مەیموون قەدەم / سم خڕ…