ته‌مموز 29, 2020 Diyako Hashemi

کێشەی دانانی زاراوەی زانستیی کوردی

دیاکۆ هاشمی، 06-11-2013

زمانی کوردی لە بواری زاراوەسازیدا چالاک بووە و لە هەر سەردەمێکدا کاری خۆی تا ڕادەیەک کردووە، بێگومان ئەو ڕەوتە دەیتوانی زۆر باشتریش بچێتە پێشەوە، بەڵام کۆمەڵێ کێشە بەتایبەتی ڕووبەڕووی زمانی کوردی بوونەتەوە کە ڕەنگە هەندێ جیاوازیی تایبەتیی بە زمانی کوردی بەخشیبێت.

دانانی زاراوەی زانستی لە زمانی کوردیدا بێ کۆسپ و تەگەرە نەبووە، بەشێک لەو گیروگرفتانە دەگەڕێتەوە بۆ:

  1. نەبوونی وڵاتێکی سەربەخۆ و یەکگرتوو
  2. نەبوونی زمانێکی هاوبەش
  3. چەند ڕەهەندیی زمان
  4. نەبوونی پێوەندیی فەرهەنگی
  5. ڕێپێنەدران لە بەکارهێنانی زمان
  6. نەبوونی خوێندنگەی هاوبەش
  7. نەبوونی دامودەزگای بەربڵاو و هاوبەش
  8. ئاگادارنەبوونی زاراوەدانەران لە یەکتر
  9. نەبوونی گرووپی تایبەتیی زمانەوانی
  10. کەمیی کاری لێکۆڵینەوەی زمانەوانی
  11. باری ئابووری
  12. باری خوێندەواریی بەربڵاو
  13. نەبوونی داهێنان و دۆزینەوەی جۆربەجۆر
  14. بەربڵاوی و خێراییی زاراوە نوێ زانستییەکان
  15. نەبوونی بانکی زاراوەکان
  16. ناکۆکبوون لەسەر ڕادەی وەرگێڕان
  17. ئاگادارنەبوونی پسپۆڕان لە بواری ئایتی و کەڵکوەرنەگرتن لەو دیاردە گرنگە