كانونی دووه‌م 17, 2021 Diyako Hashemi

ئامادەکردنی: دیاکۆ هاشمی

بڵاوکردنەوە: ١٧-٠١-٢٠٢١  

نوێکردنەوە ١٨-٠٧-٢٠٢٤

بیرکاری Mathematics 
بەختەوەرانە زۆر چەمکی بیرکاری لە باشووردا کراونەتە کوردی و ساڵانێکیشە لە قوتابخانەکاندا بەکار دەهێنرێن و بەباشییش جێ کەوتوون و بەو جۆرە زمانی کوردییان لەو بوارەدا پێ دەوڵەمەند بووە. لێردا ئاماژە به کۆمەڵێک شتی سەرەکی لەو بارەوە دەکەین. 
گرنگ:
شتێک کە زۆر گرنگە بیری لێ بکەینەوە شێوەی ڕیزبوونی ژمارەکان یان ڕستەی کۆکردنەوە، لێدەرکردن، لێکدان، دابەشکردنن، کورد لە باشوور ڕەچاوی زمانی عەرەبی دەکات و ڕیزبوونەکان لە ڕاستەوە بۆ چەپ دەنووسن، بەڵام کوردی ڕۆژهەڵات وەک زمانی فارسی بەپێی زمانە لاتینییەکانی وەک ئینگلیزی لە چەپەوە بۆ ڕاست ڕیزی دەکەن، هەروەها ئەو کوردانەش کە بە ئەلفبێی لاتینی دەنووسن بەپێی زمانە لاتینییەکان ئەوانە ڕیز دەکەن.
ئەم دوو شێوازییە هەندێک جار وردبینیی دەوێت و چونکە خوێندنەوەی هەندێک هێمای بیرکاری لە ڕۆژهەڵات بۆ باشوور جیاوازن. چەند نموونەیەک:
ڕیزبەندیی ژمارە: 
لە باشوور، لە ڕاستەوە بۆ چەپ دەنووسرێت و دەخوێنرێتەوە: (١، ٢، ٣، ٤، ٥، ٦، ٧، ٨، ٩).
لە ڕۆژهەڵات، لە چەپەوە بۆ ڕاست دەنووسرێت و دەخوێنرێتەوە: (٩ ٨٫ ٧٫ ٦٫ ٥٫ ٤٫ ٣٫ ٢٫ ١٫).
هێمای گەورەتر و بچووکتر:
لە باشوور ئەم هێمایە < لە ڕاستەوە بۆ چەپ دەخوێنرێتەوە هەر لەبەر ئەوە بەوە دەڵێن بچووکترە لە بەڵام لە ڕۆژهەڵات ئەو هێمایە لە چەپەوە بۆ ڕاست دەخوێننەوە هەر لەبەر ئەوە لە ڕۆژهەڵات بەوە دەڵێن گەورەترە لە. واتە:
لە باشوور: (سێ بچووکترە لە چوار: ٣ < ٤).
لە ڕۆژهەڵات (چوار گەورەترە لە سێ: ٣ < ٤).
***
لە باشوور: (چوار گەورەترە لە سێ: ٤ > ٣).
لە ڕۆژهەڵات (سێ بچووکترە لە چوار: ٤ > ٣).
***

کۆکردنەوە: (دوو کۆ شەش دەکاتە هەشت: ٢ + ٦ = ٨).
***
لێدەرکردن: (شەش کەم دوو دەکاتە چوار: ٦ ٢ = ٤).
***
لێکدان: (شەش جاران دوو دەکاتە دوازده: ٦ x ٢ = ١٢).
***
دابەشکردن: (شەش دابەش دوو دەکاتە سێ: ٦ ÷ ٢ = ٣).
***

***
فەرهەنگۆک:
ارتفاع بەرزی
استوانه لوولەک
بیضی هێلکەیی
چند ضلعی منتظم چەندلاتەریب
حاده الزاویه گۆشەتیژ
حجم قەبارە
دایره بازنە
ذوزنقه نیمچەلاتەریب
شعاع نیوەتیرە
ضلع لا
طول درێژی
عرض پانی
قاعده بنکه
قائم الزاویه گۆشەوەستاو
قطر تیره
کره گۆ
کره بیضوی گۆی هێلکەیی
لوزی مەعین، لەبزینە
متساوی الاضلاع لایەکسان
متساوی الساقین دوولایەکسان
متوازی الاضلاع لاتەریب
مثلث سێگۆشە
محیط چێوە
مختلف الاضلاع جیالا
مخروط قووچەک
مربع چوارگۆشە
مساحت ڕووبەر
مستطیل لاکێشە
مکعب مستطیل ڕووکێشەلاتەریب
منشور ئاوێزە، پوازک
منفرجه الزاویه گۆشەکراوە
هرم هەرەم
وتر ژێ
فەرهەنگۆک:
***
ارتفاع: بەرزی

استوانه: لوولەک

بیضی: هێلکەیی

چند ضلعی منتظم: چەندلاتەریب

حاده الزاویه: گۆشەتیژ

حجم: قەبارە

دایره: بازنە

ذوزنقه: نیمچەلاتەریب

زاویه: گۆشە

شعاع: نیوەتیرە

ضلع: لا

طول: درێژی

عرض: پانی

قاعده: بنکه

قائم الزاویه: گۆشەوەستاو

قطر: تیره

کره بیضوی: گۆی هێلکەیی

کره: گۆ

لوزی: مەعین، لەبزینە

متساوی الاضلاع: لایەکسان

متساوی الساقین دوولایەکسان

متوازی الاضلاع: لاتەریب

مثلث: سێگۆشە

محیط: چێوە

مختلف الاضلاع: جیالا

مخروط: قووچەک

مربع: چوارگۆشە

مساحت: ڕووبەر

مستطیل: لاکێشە

مکعب مستطیل: ڕووکێشەلاتەریب

منشور: ئاوێزە، پوازک

منفرجه الزاویه: گۆشەکراوە

هرم: هەرەم

وتر: ژێ

***

فەرهەنگۆکێکی بیرکاری و چەند ڕوونکردنەوەیەک
کوردی ئینگلیزی عەرەبی فارسی:
1. هەرەم Pyramid هرم هرم
2. شەشپاڵوو Cube مکعب مکعب
3. لوولەک Cylinder أسطوانة استوانه
4. قووچەک Cone مخروط مخروط
5. گۆ Sphere کرة کره
6. ڕوولاکێشەتەریب Rectangular prism متوازي المستطیلات مکعب مستطیل
7. سێگۆشە Triangle مثلث مثلث
8. لەبزینە، مەعین Rhombus معین لوزی
9. نیمچە لاتەریب Trapezoid شبه منحرف ذوزنقه
10. شەشلا Hexagon سداسي شش ضلعی
11. پێنجلا Pentagon خماسي پنج ضلعی
12. چوارگۆشە Square مربع مربع
13. لاکێشە Rectangle مستطیل مستطیل
14. بازنە Circle دائرة دایره
15. پوازگ، ئاوێزە Prism موشور منشور
16. هێلکەیی Oval / Ellipse بیضاوي / إهلیلج بیضی
17. بنکە Base قاعدة قاعده
18. بەرزی Height ارتفاع ارتفاع
19. چێوە Perimeter محیط محیط
20. تیرە Diameter قطر قطر
21. نیوەتیرە Radius نصف القطر شعاع
22. چەق Center مرکز مرکز
23. لاتەریب Parallel متوازي موازی
24. لایەکسان Equilateral متساوي الأضلاع متساوی الاضلاع
25. دوولایەکسان Isosceles متساوي الساقین متساوی الساقین
26. جیالا Scalene مختلف الأضلاع مختلف الاضلاع
27. گۆشەوەستاو Perpendicular عمودي عمود
28. گۆشەتیژ Acute angle زاویة حادة زاویه حاده
29. گۆشەکراوە Obtuse angle زاویة منفرجة زاویه باز
30. ئەندازە، ئەندازەزانی Geometry الهندسة، علم الهندسة هندسه
***
هەندێک وشەی گرنگی تری بیرکاری:
کوردی ئینگلیزی عەرەبی فارسی
1. کۆکردنەوە Addition جمع جمع
2. لێدەرکردن Subtraction طرح تفریق
3. لێکدان Multiplication ضرب ضرب
4. دابەشکردن Division قسمة تقسیم
5. کەرت Fraction کسر کسر
6. دەیی Decimal عشري اعشاری
7. ڕێژە Ratio نسبة نسبت
8. ڕەگ Root