سەرکوتکردنی کورد لەلایەن کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە کورد نەتەوەیەکی کۆن و دێرینە. هەزاران ساڵە لە ناوچەکەدا ژیاوە. کۆماری ئیسلامیی ئێران بەردەوام هەوڵی لەنێوبردنی کوردی لەوێ داوە. هەر کاتێک کوردەکان چ وەک تاک و کەسایەتی، چ وەک ڕێکخراو و حیزب داوای مافی کوردیان کردبێت، بەردەوام لەلایەن کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سەرکوت کراون. حیزب و ڕێکخراوە کوردییەکانیان وەک دژەشۆڕش…
نووسەر: Narges Hashemi
هەڵبژاردنی دیمۆکراسییانە لە دنیادا کاتێک باس لە هەڵبژاردن دەکرێت بەردەوام باس لەوە دەکرێت کە هەڵبژاردنەکان دیمۆکراسییانە بن. واتە مرۆڤەکان خۆیان بەئازادی و دوور لە هەر زەبر و پاڵەپەستۆیەک هەڵبژاردن بکەن یان بتوانن خۆیان بەربژێر بکەن بۆ ئەوەی لە هەڵبژاردنێکدا دەنگیان پێ بدەن. لە کۆماری ئیسلامیی ئێراندا، بەردەوام باس لەوە دەکرێت کە گوایە ئەوان حکوومەتێکی کۆمارییان…
ئازادی چییە؟ نووسینی: نەرگس هاشمی ئازادی بە توانای کردار و بڕیاردان بەبێ کاریگەری و سنووردارکردنی دەرەکی پێناسە دەکرێت. مافێکی سەرەتاییی مرۆڤە کە بەو مانایەیە کە مرۆڤەکان بتوانن بە ئازادی هەڵبژێرن و مامەڵە بکەن، بە مەرجێک زیان بە کەسانی تر نەگەیەنن یان یاسا و ڕێساکان پێشێل نەکەن کە بۆ پاراستنی خەڵک هەن. ئازادی دەتوانێت بە مانای…
شەرمەزارکردنی حکوومەتی ئێران نووسین: نەرگس هاشمی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕژێمێکی ملهوڕە کە لەلایەن زۆربەی وڵاتانی دنیا و خەڵکی جیهانەوە بەردەوام شەرمەزار دەکرێت. هەموو وڵاتان ویستوویانە و دەیانەوێت پاڵەپەستۆ بخەنە سەر حکوومەتی ئێران و پێیان ڕابگەیەنن کە ئەم وڵاتانە دژی ئەو هەڵسوکەوتانەی حکوومەتی ئێرانن. بۆ نموونە هەندێک لە ئەندامانی پەرلەمانی سوید لە ساڵی ٢٠٢٢ لەژێر ناونیشانی…
ملهوڕان جێیان زبڵدانی مێژووە کۆماری ئیسلامیی ئێران بێ ئەوەی گوێ لە دەنگی خەڵک بگرێت و بزانێت چییان دەوێت، بێ ئەوەی بایەخێک بۆ خەڵک دابنێت، هەموو دەنگە ناڕازییەکانی کپ کردەوە. یا هەموویانی خستە بەندیخانە یان لەژێر ئەشکەنجەدا، ناچاریانی کرد کە بە درۆ دان بە تاواندا بنێن، بەئاشکرا و بە نهێنی خەڵکی هەڵواسی و تیرباران کرد….
داوای پەرلەمانتاری سوید بۆ خستنەلیستی تیرۆری سپای پاسدارن ئەندام پارلەمانەکانی سوید دەمێکە هەوڵی ئەوەیان داوە کە حکوومەتی سوید قاییل بکەن کە سپای پاسدارانی ئێران بخاتە لیستی تیرۆری یەکێتیی ئەورووپاوە. بۆ نموونە ئەندام پەرلەمانی سوید، هۆکان سڤێنەلینگ (Håkan Svenneling) وەک نوێنەری پارتی چەپی سوید لە پەرلەمانی سوید، بە شێوەیەکی فەرمی (2022/23:262) داوای لە تووبیاس بیلسترۆم (Tobias…
ئاخوند و مافەکانی مرۆڤ تێڕوانینی حکوومەتی ئاخوندی و جاڕنامەگی گشتیی مافەکانی مرۆڤ بۆ سەر مرۆڤ دوو تێڕوانینی بەتەواو جیاوازن. تەنیا ئەگەر چاو لە بنەمای یەکەمی مافەکانی مرۆڤ بکەین، بەڕوونی هەست بەو جیاوازییە دەکەین: بنەمای یەکەم: “هەموو مرۆڤەکان سەربەست لەدایک دەبن و لە بەها و مافەکاندا یەکسانن. ئەوان بە ئاوەز و ویژدان تەیار کراون و دەشێ…
پێشێلکەرانی مافەکانی مرۆڤ لە کۆماری ئیسلامیی ئێراندا گەلێک یاسا و ڕێسای تایبەتی بۆ پاراستن لە کەسایەتیی مرۆڤەکان دیاری کراون کە پێیان دەگوترێت “مافەکانی مرۆڤ”. زۆر ڕێکخراوەی جیهانیی وەک ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و وڵاتانی ئەندامی، دامەزراوە جۆربەجۆرەکانی پاراستن لە مافەکانی مرۆڤ، وەک ڕاوێژگەی مافەکانی مرۆڤی سەر بە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، دیوانی نێونەتەوەییی دادپەروەری لە لاهە و…
باسی ژاراویکردنی کچان لە هەواڵی تەلەفزیۆنی فەرمیی سویددا ژاراویکردنی کچان لە ئێراندا لە چاپەمەنی و بڵاوکراوەکانی سویددا دەنگی داوەتەوە و زۆر لەسەری وتار و بابەتیان بڵاو کردووەتەوە. بۆ نموونە لە تەلەفزیۆنی فەرمیی سوید (SVT)دا لە یەکێک لە بابەتەکانیدا لەژێر ناونیشانی “ناڕەزایەتیی نوێ لە ئێران دوای زەنگی ئاگادارکردنەوە سەبارەت بە کچەقوتابییانی ژاراویکراوی زۆرتر”. لە ڕاپۆرتی ئەو…
ژاراویکردنی کچان لە ئێران خەڵکی ڕاپەڕیو و ڕووناکبیر بەردەوام دەبنە ئامانجی کوشتوبڕی کۆماری ئیسلامیی ئێران. لەم دوایییانەدا شەپۆلێکی بەربڵاوی ژاراویکردنی کچە قوتابییەکان لە ئێران و بەتایبەت لە کوردستاندا دەستی پێ کردووە. کچان کە درێژەدەری ڕێگای ژینان و حکوومەت لە باری ئاساییدا ناتوانێت دەنگیان کپ بکاتەوە، ئەم جارە لە قوتابخانە و خوێندنگەکانیاندا کەوتوونەتە بەر…