هێشوو cluster

هێشوو cluster نووسین: دیاکۆ هاشمی ئەگەر چاو لە وشەی “مەست mest” بکەین دەبینین کە لەنێوان “س” و “ت”دا هیچ بزوێنێک نییە، ئەمە پێی دەوترێت “هێشوو” چونکە هیچ بزوێنێک ناکەوێتە نێوانیانەوە. وشەی “هێنان” هیچ هێشوویەکی تێدا نییە، چونکە بەدوای یەکتردا بزوێن و نەبزوێن دێن. هێشوو جاری وایە لە دوو دەنگی کپ و جاری واشە لە سێ … Read more

گرێی ناوی

جیاوازیی گرێی ناوی و گرێی هاوەڵناوی لەنێوان ئێران و باشووردا نووسین: دیاکۆ هاشمی بەپێی مەنهەجی باشوور بەم دوو جۆرە نموونەیە دوترێت گرێی  ناوی: برای گۆران، کچی جوان. واتە وشەی دووەم چ ناو بێت چ هاوەڵناو بێت بەپێی باشوور پێی دەوترێت گرێی ناوی. بەڵام لە ئێراندا ئەگەر وشەی دووەم هاوەڵناو بێت بەوە دەڵێت گرێی هاوەڵناوی.  لە … Read more

وەرگێڕان چییە؟

وەرگێڕان چییە؟ وەرگێڕان بریتییە لە پرۆسەی گۆڕینی نووسراوێک یان وتراوێک لە زمانێکەوە بۆ زمانێکی دیکە. ئامانجی وەرگێڕان ئەوەیە کە بەوردی واتای دەق یان وتەیەک لە زمانی سەرچاوە یان ژێدەرەوە بگوازێتەوە بۆ زمانی مەبەست و لە هەمان کاتدا شێواز و تۆن و چوارچێوەکەی بپارێزێت. وەرگێڕان دەتوانێت نووسەکی یان زارەکی بێت، واتە دەتوانێت بریتی بێت لە گۆڕینی … Read more

amrazi danepall

بەراوردێکی ئامرازی دانەپاڵی “ی” و ئامرازی لێکدەری “ە“ نووسین: دیاکۆ هاشمی بەراوردێکی کوردی و عەرەبی و فارسی لە عەرەبی و فارسیدا زۆر جار دوو یان چەند وشە بەدوای یەکتردا دەنووسرێن وەک: بافت عصبی / نسیج عصبي لە کوردیدا دەکرێت ئەو دیاردەیە بە دوو جۆر بنووسرێت: ١. بە یارمەتیی ئامرازی دانەپاڵی “ی”: بافت عصبی = شانەی دەماری. ٢. … Read more

تەواوکەری بەیاریدە

تەواوکەری بەیاریدە نووسین: دیاکۆ هاشمی هەر کاتێک یەکێک لە ئامرازە پێوەندییەکانی (بە، لە، بۆ، ە، ل، ژ، هتد) بکەوێتە پێش ناو یان جێناو ، ئەوە ئەو ناوە یان جێناوە، دەبێتە تەواوکەری بەیاریدە بۆ کاری ڕستەکە. کاری ڕستەکە دەتوانێت (ڕانەبردوو، ڕابردوو، داخوازی) تێپەڕ و تێنەپەڕ بێت، دەشتوانێت (ە، بوو، دەبێت) بێت. نموونە: ١. سیروان بە فڕۆکە دەفڕێت. فڕۆکە … Read more

ڕاستاندن

ڕاستاندن لە وشەی “ڕاست” بە پاشگری “…اندن” وشەی “ڕاستاندن” دروست کراوە بەرانبەر بە “تصدیق، تایید verification”. بەڕای من وشەیەکی زۆر جوانە. هەمیشەش دەبینین لە فەرمانگەکاندا بەکار دەهێنرێت، بۆ نموونە: ڕاستاندنی بڕوانامە. نووسینگەی ڕاستاندن (دفتر تصدیق). فەرمانگەی ڕاستاندن بەڵگەنامەکان پێویستە ڕاستاندن بکرێن. بڕوانامەکە ڕاستاندنی بۆ کرا. *** بەپێی ڕێزمانی کوردی “ڕاستاندن” خۆی ئەرکی چاوگیش دەگێڕێت و … Read more

هۆنراوەی جوان

هۆنراوەی جوان نووسین: دیاکۆ هاشمی پێناسەی شیعر کارێکی زۆر ئەستەمە و لە درێژاییی مێژوودا شارەزایان بە شێوەی جۆربەجۆر هەوڵیان داوە خۆیان لە مەبەستەکە نزیک بکەنەوە و خۆشیان لەوە ڕازی نەبوون. وەک ئەوەیە بە تۆ بڵێن پێناسەی جوانی و ناسکی و دڵڕاکێشان بکە. چ خەیاڵێک دەتوانێت بە شێوەیەکی ڕەبەق ئەو چەمکانە ڕاڤە بکات؟ بەگشتی دەتوانین بڵێین … Read more

شیکردنەوەی ڕستە

شیکردنەوەی ڕستە ئامادەکردن دیاکۆ هاشمی  *** *** *** ڕوونکردنەوە و وەڵام: لەو دوو ڕستانەی ژمارە (١) و ژمارە (٢)ەدا، پیتی “م” جێناوی لکاون. لە ڕستەی ژمارە (١)دا کە نووسراوە “باوکم هات” ، دەتوانین ڕستەکە بەم جۆرەش بگۆڕین: “باوکی من هات.”، واتاکەشی تێک ناچێت. بەڵام لە ڕستەی ژمارە (٢)دا کە نووسراوە: “نانم خوارد.” ناتوانین بیگۆڕین و … Read more

rastandin

ڕاستاندن ئامادەکردن: دیاکۆ هاشمی لە وشەی “ڕاست” بە پاشگری “…اندن” وشەی “ڕاستاندن” دروست کراوە بەرانبەر بە “تصدیق، تایید verification”. بەڕای من وشەیەکی زۆر جوانە. هەمیشەش دەبینین لە فەرمانگەکاندا بەکار دەهێنرێت، بۆ نموونە: ڕاستاندنی بڕوانامە. نووسینگەی ڕاستاندن (دفتر تصدیق). فەرمانگەی ڕاستاندن بەڵگەنامەکان پێویستە ڕاستاندن بکرێن. بڕوانامەکە ڕاستاندنی بۆ کرا. *** بەپێی ڕێزمانی کوردی “ڕاستاندن” خۆی ئەرکی … Read more