دانەپاڵ یان نیسبەت

ناوی دانەپاڵ یان نیسبەت نووسین: دیاکۆ هاشمی هەندێک شتی کوردی کەوتوونەتە ژێر کاریگەریی زمانەکانی دەوروبەریەوە.  زۆر گرنگە ئەوەی پێوەندیی بە ڕێزمانەوە هەیە لەسەر زمانی کوردی چێ بکرێت. مەسەلەی نیسبەت یان دانەپاڵ، بەپێی ڕێزمانی کوردی یاسای خۆی هەیە. بە زیادکردنی “ی” بە ناوی شوێنێک ناوی نیسبەت دروست دەکرێت: هەولێر، هەولێری تاران، تارانی سوید، سویدی ئەگەر ناوەکە … Read more

کێیەتی هویت

کێیەتی (هویت identity) نووسین: دیاکۆ هاشمی وشەی (identification) لە عەرەبیدا “هویة”ی پێ دەوترێت، جاری واشە وەکوو بەڵگەنامەیەک بەکار دەهێنرێت، بەڵام ئەوەی کە من باسی دەکەم بە ئینگلیزی پێی دەوترێت (identity) ئەمە جیاوازە لەوە، ناتوانین ئەمە وەکوو بەڵگەنامە بەکار بهێنین. حەز دەکەم بۆ هەموو مەبەستەکان وشەی تایبەتی دروستمان هەبێت یان لانی کەم وشەیەک کە زۆر لە … Read more

زمانی دایک

ڕۆژی جیهانیی زمانی دایک

دیمانە لەگەڵ دیاکۆ هاشمی لەسەر ڕۆژی جیهانیی زمانی دایک PDF

دیاریی ئەکادیمیای کوردی بۆ ڕۆژی جیهانیی زمانی دایک ٢٠٢٤/٠٢/٢١

ئامادەکردن: دیاکۆ هاشمی

کاتیەتی لەو وڵاتانەدا کە بە زۆرەملێ یەک زمان بەسەر نەتەوەکانی تری ناو ئەو وڵاتەدا دەسەپێنن، بەپێی بڕیاری یونسکۆ، داوای پەروەردە و خوێندنی فرەزمانی بکرێت:
***

تەوەری ساڵی ٢٠٢٣ی یونسکۆ بۆ ڕۆژی جیهانیی زمانی دایک:

International Mother Language Day
Multilingual education a necessity to transform education.
***

ڕۆژی جیهانیی زمانی دایک
پەروەردەی فرەزمانی پێویستییەک بۆ گۆڕینی پەروەردە.
***
روز جهانی زبان مادری
آموزش چند زبانه ضرورتی برای تغییر آموزش

***

ڕۆژی جیهانیی زمانی دایک پیرۆز بێت

دەتوانن ئەم پەیامەی خوارەوە لێرەش بە دەنگ گوێ بگرن، ماوەی وتن: 03:45 خولەک:

ڕۆژی جیهانیی زمانی دایک لە هەموو مامۆستایان و فێرخوازانی زمانی کوردی پیرۆز بێت.
سوپاس بۆ هەموو ئێوەی هێژا کە شەووڕۆژ لە هەوڵ و کۆششدان بۆ فێرکردن و فێربوون و گەشەپێدان و جێگیربوونی زمانی کوردی.
با بەردەوام پێکەوە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان و ئینتەرنێت بکەینە قوتابخانەیەک کە هیچ شتێک نەتوانێت پێشی پێ بگرێت.

سوپاس بۆ هەموو مامۆستایان و فێرخوازانی فێرگە جۆربەجۆرەکانی زمانی کوردی لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانی وەک:

 تێلێگرام، ئینستاگرام، فەیسبووک و ماڵپەڕەکان و تەنانەت یوتووب و هتد.

زۆر زۆر سوپاس بۆ ئەو مامۆستایانەی کە لە قوتابخانەکانی باشووردا ڕۆژانە خەریکی وانەوتنەوەی زمانی کوردین، بەتایبەت ئەوانەی کە مامۆستای ڕێزمانن و بەو شێوەیە زمانی کوردی بە گەشەسەندوویی دەهێڵنەوە. هەر بژین و دەستتان خۆش بێت.

با لە قوتابخانەکاندا بایەخ بە زمانی کوردی بدەین و هەموو هەڵەیەکی ڕێنووسی، ڕێزمانی و تایپۆلۆجی ڕاست بکەینەوە. با قوتابی لە بنەڕەتەوە فێری زمانێکی پاراوی بێهەڵە بکەین.
با تابلۆی شەقامەکان و فەرمانگەکان ڕاست بکرێنەوە.

با لە ڕۆژهەڵات هەوڵ بدرێت زمانی کوردی خاوێنتر بکرێتەوە. با وشەی ناکوردی کە بەرانبەریان بە کوردی هەیە، لاببرێن و بە وشەی کوردی جێگیر بکرێن.

با خوێندەوارەکانمان کە بە فارسی زانکۆیان خوێندووە و لە بابەتێکدا پسپۆڕییان بەدەست هێناوە، هەوڵ بدەن کە چەمک، وشە و زاراوە زانستییەکانی ئەو بوارە بە کوردی فێر بن. با لە کاتی لێدوان و قسەکردن لەو بوارانەدا بە کوردییەکی پاراو بدوێن نەک بە وشەی ناکوردی.
با هەوڵ بدەین زمانەکەمان بکەینە بنەمایەک بۆ زمانێکی دیجیتاڵی، تا بکرێت لە کۆمەڵێک پرۆگرامی جۆربەجۆر بەکار بهێنرێت.
پێشتر زمانەکەمان خرایە لیستی وەرگێڕانی گووگڵەوە. ئەمە شۆڕشێکی گەورە بووە بۆ زمانەکەمان. کوردی بە جیهانی دەرەوە زۆر نزیکتر کردەوە. دەستی ئەوانە خۆش بێت کە لەو پڕۆژەیەدا بەشدار بوون و ماندوو بوون.

هیوادارم زمانی کوردی لە داهاتوودا بە شێوەی دەنگیش ئامادە بکرێت، تا هەموو دەقێک بە کرتەیەک بە دەنگ بخوێنرێتەوە، یان بە قسەکردن وتەکانمان بگۆڕدرێت بۆ دەنگ، تا بکرێتە بنەمای بۆ نموونە وەرگێڕانی ژێرنووسی فیلم بە خۆکار (ئۆتۆماتیک) و دەیان پرۆگرامی تر.
با لە دووبەرەکی خۆمان بپارێزین، هەڵەی یەکتر نەکەینە هۆکارێک بۆ شکاندنەوەی یەکتر، بەڵکوو بیکەینە پردێک بۆ لێکبەستنەوەمان و کۆکردنەوەمان لە دەوری یەکتر.
پێکەوە بەهێزین و بێ یەکتر وەک پەتێکی پسۆک و پچڕۆکین.
با پێکەوە زمانێکی پتەوی جێگیر دروست بکەین. زمان سامانی هەموومانە، ئەرکی ڕاژەکردنی بە ئەستۆی هەموومانە. بە هەموومانەوە دەتوانین ڕاژەی بکەین.
دڵمان لای ئەوانەیە کە پێنووسیان لێ سەنراوەتەوە و لەبەر وانەوتنەوەی کوردی کۆت و زنجیر کراون و لە جێی قوتابخانە لە بەندیخانەدان.
ڕۆژێک دێت هەر فێرخوازێک دەبێتە مامۆستایەک.
ڕۆژی جیهانیی زمانی دایکتان لێ پیرۆز بێت.


پێناسەی زمان، دیاکۆ هاشمی:

  1. ڕۆژی جیهانیی زمانی دایک
  2. دەتوانن ئەو وتارەی سەرەوە لێرە بە دەنگ گوێ بگرن:
  3. دیمانە زمانی دایک، دیاکۆ:
  4. ڕۆژی جیهانیی زمانی دایک، ئاسۆسات، دیاکۆ:
  5. ڕۆژی جیهانیی زمانی دایک، دیاکۆ، نەجمەی غوڵامی، دەنگ:
  6. ڕۆژی جیهانیی زمانی دایک، دیمانە ڕۆنان دیاکۆ:
  7. ناسری ڕەزازی، تەلەفۆن:
  8. ڕۆژی جیهانیی زمانی دایک، دیاکۆ:

Read more

datashin

داتاشین نووسین: دیاکۆ هاشمی ‌ داتاشین، یەکێک لە ڕێبازەکانی وشەسازییە، دوو یان چەند وشەی زمانێک دەهێنن، پاشان لە هەر کامیان وەک دارتاشین بەشێکی دادەتاشن و دەیلکێنن بە بەشێکی تری وشەکەی ترەوە. داتاشین ڕەنگە جوان دەربچێت و بنیشێتە سەر دڵەوە و ڕەنگیشە جێگیربوونی ئاسان نەبێت. نموونەی داتاشین لە ئینگلیزیدا: نیوەی وشەی (burka) و نیوەی وشەی (bikini)یان … Read more

ناوی قوتابخانە

خشتەیەک بۆ نووسینی ناوی قوتابخانەکان نووسین: دیاکۆ هاشمی ناوی قوتابخانەکانمان لەژێر کاریگەریی تایپۆلۆجیی عەرەبیدا نووسراون. زمانی کوردی تایپۆلۆجیی خۆی هەیە. با هەڵمەتی داڕشتنەوەی ناوی قوتابخانەکان بە تایپۆلۆجیی کوردی دەست پێ بکەین. کورد لە کۆنەوە وتوویەتی: هەناری سووری هەورامان کەس نەیوتووە: هەناری هەورامانی سوور هاوەڵناوەکان ئەگەر لە چەند دانەش پێک هاتبن، هەر بە هەمان شێوە دەکەونە نێوان ناوی … Read more

ئاوڕێک لە سەروا

ئاوڕێک لە سەروا (قافیه) نووسین: دیاکۆ هاشمی ئاخۆ چۆن شیعرێکی سەروادار بناسینەوە؟ زۆر جار بەناو شاعیرانەوە شتێک بڵاو دەکرێتەوە، یان کەسێک شیعرێکی کرچ و کاڵ دەهۆنێت، ڕەنگە کۆتایییەکانی وەک یەک بن، بەڵام لە دیدی هۆنراوەزانییەوە چەند پیتی وەک یەک مەرج نییە بە سەروا هەژمار بکرێن. لێرە ئاوڕێکی خێرا لەوە دەدەینەوە: بەگشتی، دەکرێت بوترێت کە ئاخرین … Read more

تێڕامانی زمانەوانی

تێڕامانی زمانەوانی نووسین: دیاکۆ هاشمی وشەی “بەر” لە زمانی کوردیدا بەکارهێنانێکی بەهێزی هەیە و دەکرێت وەکوو پێشگرێک کۆمەڵێک وشەی باشی لێ دابڕێژرێت. تەنانەت وشەی لێکدراویشی لێ  دروست دەکرێت. کورد لە کۆنەوە زیاتر وشەی بەرکاری (مفعولی)ی پێ چێ کراوە، بۆ نموونە: بەرپرس (مسئول)، بەرکوڵ (نیم پخته)، بەرچایی (قاوەتی، نانی بەیانی)،  بەربانگ (وقت افطار)، بەردەست (پادو ـ … Read more

مەحوی و گەشەی زمانی کوردی

2023-01-15 مەحوی و گەشەی زمانی کوردی زمانی کوردی، وەک هەر زمانێکی تر، بە شێوەی جۆربەجۆر لە گەشەسەندندایە. یەکێک لەو گۆڕانکارییانە لە بواری ئەلفبێدا بووە. لە نووسینی کوردیدا لە پێشدا وەک فارسی و عەرەبی، ئەو بزوێنانەی کە بە “اعراب” ناسراون، وەک سەرە، بۆرە و ژێرە (فتحە، ضمه و کسره) بەکار دەهێنران. بەڵام بەرەبەرە ئەوانە پیتیان بۆ … Read more

خشتەی وشەی لێکدراو

ئامادەکردنی دیاکۆ هاشمی خشتەی وشە لێکدراوەکان هەر کاتێک دوو وشە (ناو، هاوەڵناو، هاوەڵکار، ڕەگی کار، قەد) پێکەوە واتایەکی نوێ پێک بهێنن پێیان دەوترێت وشەی لێکدراو. جاری وایە بە یارمەتیی مۆرفیمێکی پێوەندی (interfix)ێک لێک دەدرێن کە لە زمانی گشتیدا پێی دەوترێت “ناوبەند” و دەبێت پێکەوە بنووسرێن. بە یارمەتیی ناوبەند: (هاتوچۆ)، بەبێ ناوبەند: (ڕەشماڵ). نموونەیەک لە وشەRead more