نووسەر: Diyako

ئایار 24, 2024 Diyako

وشه‌ و پێشگری “بەر” له‌ زمانی کوردیدا PDF نووسینی: ناسر ڕەزازی   زمانی کوردی یه‌کێک له‌و زمانانه‌یه‌ که‌ ئه‌گه‌ر زانستیانه‌ خزمه‌تی بکرێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که‌ خاوه‌نی چه‌ند شێوه‌زار و وشه‌ی به‌رانبه‌ری زۆره‌، ده‌کرێت وشه‌ی تازه‌ی زۆری لێ ڕۆ بنرێت. زۆر جار به‌ پێشگرێک یان به‌ پاشگرێک یان به‌ وشه‌یه‌کی سه‌ربه‌خۆ ده‌توانین چه‌ندین وشه‌ی تازه‌ی لێ بخه‌ینه‌وه‌….

ئایار 23, 2024 Diyako

بۆچی ڕێنووس گرنگە؟ زمان ئامرازێکی بەهێزە بۆ پەیوەندیکردن، بەڵام بۆ ئەوەی ئەو پەیوەندیکردنە کاریگەر و ڕوون بێت پێویستمان بە بنەمایەکی هاوبەشە. ڕێنووس یان یاسا و ڕێساکانی نووسین، بە پێدانی چوارچێوەیەک بۆ چۆنیەتیی بەکارهێنانی زمان بە شێوەیەکی بەردەوام، ئەم بناغەیە دروست دەکەن. تێگەیشتن لە خوێندنەوە ئاسان دەکات: کاتێک هەموو ئەوانەی کە بە زمانێک دەنووسن هەمان ڕێنووس

ئایار 23, 2024 Diyako

وشەی لێکدراو و دارێژراو نووسینی: دیاکۆ هاشمی وشەی لێکدراو (مرکب)، داڕێژراو (مشتق)، چاوگ (مصدر) پێکەوە دەنووسین، نە بەجیا: ١. وشەی لێکدراو (مرکب): وشەی لێکدراو دوو جۆرە: دوو وشەی لێکدراو بەبێ یارمەتیی ناوبەند: ڕەشماڵ (نەک: ڕەش ماڵ) تەختەکلیل (نەک: تەختە کلیل) چاوجوان، باڵابەرز، قسەخۆش، ڕووگرژ، لێوئاڵ. وشەی لێکدراو بە یارمەتیی یەکێک لەم ناوبەندانە: (ە، بە، و،…

ئایار 23, 2024 Diyako

هێشوو cluster ئەگەر چاو لە وشەی “مەست mest” بکەین دەبینین کە لەنێوان “س” و “ت”دا هیچ بزوێنێک نییە، ئەمە پێی دەوترێت “هێشوو” چونکە هیچ بزوێنێک ناکەوێتە نێوانیانەوە. وشەی “هێنان” هیچ هێشوویەکی تێدا نییە، چونکە بەدوای یەکتردا بزوێن و نەبزوێن دێن. هێشوو جاری وایە لە دوو دەنگی کپ و جاری واشە لە سێ دەنگی کپ دروست…

ئایار 23, 2024 Diyako

جیاوازیی کاتژمێر و کاژێر PDF: کاتژمێر clock: ئامێرێکە کە کات پیشان دەدات. بە شێوە و جۆری جیاواز بەردەستە، بۆ نموونە. کاتژمێری دەستی، کاتژمێری دیواری و کاتژمێری دیجیتاڵی. بۆ خوێندنەوەی کات بەکار دێت، بۆ نموونە. “کاتژمێر هەشت و پێنج خولەکە.” کاژێر hour: یەکەیەکی کاتە کە هاوتایە لەگەڵ ٦٠ خولەک یان ٢٤/١ی شەووڕۆژێک. بۆ پێوانەکردنی درێژیی کات…

ئایار 23, 2024 Diyako

زاراوەسازی لایەنێکی سەرنجڕاکێشی زمانە کە وا دەکات بە تێکەڵکردنی مۆرفیمە هەبووەکان بە شێوازی جیاواز وشەی نوێ چێ بکرێت. لە زمانی کوردیدا، وەک لە زۆر زمانی تردا، بۆ پێکهێنانی وشەی نوێ، چەند ڕێگایەک هەیە، لەوانە زیادکردنی پێشگر و پاشگر، بە ئاوێتەکردنی وشەکان و بەکارهێنانی ئەو وشانەی کە لە زمانەکانی دیکەوە قەرز کراون. سەرەڕای ئەوەی کە زمانی کوردی کاتێک باس لە وشەسازی دەکرێت، زمانێکی تاڕادەیەک خۆگونجێنە، بەڵام هێشتا هەندێک ململانێ و ئاستەنگ هەن کە دەتوانن سەر هەڵبدەن.

ئازار 16, 2024 Diyako

هەڵەبجە Halabja نووسین: دیاکۆ هاشمی 16 March 1988 Halabja chemical attack “هەڵەبجە، برینێکی بەسۆ” *** داخی داخانم, داخی پڕ لە ئاخی برینی بەسۆی هەڵەبجە هەتاهەتایە ساڕێژ نابێت. کارەساتەکانی “ئەنفال”، “هەڵەبجە”، “شەنگال”، کۆبانی، کەرکووک، سنەی خوێناوی هەمیشە وەک ژێیەکی خەماوی حەیران و سۆز و هۆرە و لاوکی هەناسەی پڕ لە تاسەی ماتەمی سکڵ و پشکۆی کوانووی…

ئازار 9, 2024 Diyako

جێناو و ڕەگەز لە ئەورووپادا   نووسین: دیاکۆ هاشمی لە زمانە ڕۆژاوایییەکاندا، بۆ نموونە لە زمانی ئینگلیزیدا، بۆ جێناوی “ئەو” دوو جێناوی (he) و (she) بەکار هێنراوە. بەڵام لەم سەردەمەدا مەسەلەی ڕەگەز یان زایەند زۆر بووە بە باسی ئەم کۆمەڵگایانە، مرۆڤ بۆی هەیە خۆی بە نێر یان مێ یان هەر دووکیان یان هیچکامیان بناسێت. هەر…

ئازار 3, 2024 Diyako

بۆ پاراستن و زیندووکردنەوەی زمانە کەمینە نەتەوەیییەکان گرنگە؟   نووسین: دیاکۆ هاشمی زمانە کەمینە نەتەوەیییەکان بەشێکی گرنگی کولتوور و میراتی کولتووری هەر وڵاتێکن. بۆیە زۆر گرنگە ئەم زمانانە بەردەوام بژین. هۆکاری ئەو گرنگییە دەگەڕێتەوە بۆ: ١. کێیەتیی کولتووری: زمانی هەر کەسێک ڕەنگدانەوەی کولتوورێک و شێوازێکی ناوازەی لێکدانەوە و پەیوەندیکردنە بە جیهانەوە. زمان بەشێکی ناوەندیی کێیەتیی…