نووسەر: Diyako

تشرینی دووه‌م 15, 2024 Diyako

وشەسازی لەناو گوێچکەدا بەپێی ڕێبازی ئاوەڵواتا (خوازە) یەکێک لە ڕێبازەکانی ڕۆنانی وشە کە زمانی پێ دەوڵەمەند دەکرێت شێوازی خوازەکی/ئاوەڵواتا (مجاز، استعاره = metaphor)ـە. وشەیەکی کۆنی زمانێک دەهێنن، ئەگەر تۆزقاڵێک پێوەندیی لەگەڵ مەبەستێکی نوێدا هەبێت بۆ ئەم چەمکە نوێیە بەکاری دەهێنن. لەناو گوێچکەی مرۆڤدا هەندێک بەش هەن کە شێوەیان لە ئامێرەکانی ناو کارگەی ئاسنگەری و کەرەستەی…

تشرینی دووه‌م 15, 2024 Diyako

گرنگیی ئامرازی دانەپاڵی “ی” لە زمانی کوردیدا ئامرازی دانەپاڵی “ی” ڕۆڵێکی بنەڕەتی لە دروستکردنی واتا و پێکهاتەی ڕێزمانیی دروست لە زمانی کوردیدا دەگێڕێت. ئەم ئامرازە نەک تەنها پەیوەندیی نێوان وشەکان دیاری دەکات، بەڵکوو بۆ ڕوونکردنەوەی مەبەستی نووسەر و خۆپاراستن لە لێکدانەوەی هەڵە زۆر پێویستە. لە زمانی پێوەر و ئەدەبیدا، بەکارهێنانی دروستی ئەم ئامرازە نیشانەی پابەندبوونە…

تشرینی دووه‌م 15, 2024 Diyako

ئایا زمانی کوردی لە باشوور تێک دراوە؟ جاروبار لێرە و لەوێ دەبیستین کە کورد لە باشوور زمانی کوردیی تێک داوە. با هەڵوێستەیەک لەو بارەیەوە بکەین و بزانین تا چ ڕادەیەک ئەم قسەیە وایە یان نە. زمان بەردەوام لە گۆڕاندایە، لە کۆمەڵگەیەکدا کە زمان ڕێپێنەدراو بێت و خەڵک بەگشتی بە زمانی باڵادەست قسە بکەن، هەموو گەشەسەندنێکی…

تشرینی یه‌كه‌م 30, 2024 Diyako

زانستی فەرهەنگنووسی ئەو زانستەی کە لە فەرهەنگنووسی دەکۆڵێتەوە پێی دەوترێت “لێکسیکۆگرافی” (Lexicography). با پێکەوە ئاوڕێک لەو زانستە بدەینەوە: پێناسە: لێکسیکۆگرافی زانستی نووسین، ئامادەکردن و شیکردنەوەی فەرهەنگەکانە. ئیتیمۆلۆژی: وشەکە لە زمانی یۆنانییەوە هاتووە، لە “lexiko-” (پەیوەست بە وشەکان) و “-graphia” (نووسین). بوارەکانی لێکۆڵینەوە:    – شێوازەکانی کۆکردنەوەی وشە    – ڕێکخستن و پۆلێنکردنی زانیارییەکان    –…

تشرینی یه‌كه‌م 28, 2024 Diyako

سیستەمی دەنگدارەکان لە زمانی کوردیدا: ئاسانکاری و کاریگەرییەکانی پێشەکی زمانی کوردی، بە ئەلفبێ و ڕێنووسی تایبەت بە خۆی، خاوەنی تایبەتمەندیی گرنگە کە لە زمانە دراوسێکانی وەک عەرەبی و فارسی جیای دەکاتەوە. یەکێک لەو تایبەتمەندییە گرنگانە شێوازی نووسینی دەنگدارەکان (vowels)ە کە لە زمانی عەرەبیدا بە “حەرەکات” یان “ئیعراب” ناسراون. لەم وتارەدا، ئێمە لەم تایبەتمەندییە و کاریگەرییەکانی…

تشرینی یه‌كه‌م 7, 2024 Diyako

ڕێساکانی فەرهەنگنووسی نووسینی فەرهەنگ کارێکی ئاڵۆز و پڕ وردەکارییە. بۆ فەرهەنگووسی بە شێوەیەکی زانستی و بەپێی بنەما زمانەوانییەکان با سەرەتا چەند خاڵێکی گرنگ بخەینە ڕوو کە دەبێت لە نووسینی فەرهەنگدا ڕەچاو بکرێن: ١. پێکهاتەی گشتی: – ڕیزبەندیی وشەکان: زۆربەی جار بە پیتی ئەلفبێ دەبێت. – بەشەکانی وشە: پێناسە، ڕێزمان، بەکارهێنان، و هتد. – نیشانەکان: بۆ…

تشرینی یه‌كه‌م 7, 2024 Diyako

نووسینی دەقی ئەکادیمی   ڕێنمایی و نموونەکان نووسینی دەقی ئەکادیمی پێویستی بە شارەزایی و ڕاهێنان هەیە. ئەم جۆرە نووسینە تایبەتمەندیی خۆی هەیە کە لە جۆرەکانی تری نووسین جیای دەکاتەوە. لێرەدا چەند خاڵێکی گرنگ و دوو نموونە پێشکەش دەکەین: ١. پێکهاتەی ڕوون: دەقی ئەکادیمی پێویستە پێکهاتەیەکی ڕوون و ڕێکخراوی هەبێت. بەگشتی لەم بەشانە پێک دێت: –…

ته‌مموز 23, 2024 Diyako

ژیریی دەستکرد و زمانی کوردی artificiell intelligens پێشەکی ئەم سەردەمە سەردەمی (ژیریی دەستکرد artificiell intelligens)ە. سەردەمی شکاندنی سنووری زمانەکانە و ڕۆژ بە ڕۆژ زمانی نوێتر دەچێتە دنیای دیجیتاڵییەوە. هێشتا هەندێ پلاتفۆرم و ژیریی دەستکردی وەک چەت جیپیتی (Chatgpt) زمانی کوردییان بەتەواوی بۆ جێ نەکەوتووە. هەرچەندە زمانی کوردی ئێستە چ لە ڕووی ڕێنووس و چ لە…

ئایار 24, 2024 Diyako

وشه‌ و پێشگری “بەر” له‌ زمانی کوردیدا PDF نووسینی: ناسر ڕەزازی   زمانی کوردی یه‌کێک له‌و زمانانه‌یه‌ که‌ ئه‌گه‌ر زانستیانه‌ خزمه‌تی بکرێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که‌ خاوه‌نی چه‌ند شێوه‌زار و وشه‌ی به‌رانبه‌ری زۆره‌، ده‌کرێت وشه‌ی تازه‌ی زۆری لێ ڕۆ بنرێت. زۆر جار به‌ پێشگرێک یان به‌ پاشگرێک یان به‌ وشه‌یه‌کی سه‌ربه‌خۆ ده‌توانین چه‌ندین وشه‌ی تازه‌ی لێ بخه‌ینه‌وه‌….