prompt

«پڕۆمپت prompt» لەنێوان وەرگرتن و داتاشیندا: شیکاری و پێشنیارێک بۆ زمانی کوردی دیاکۆ هاشمی پێشەکی: لەگەڵ گەشەکردنی خێرای ژیریی دەستکرددا، زاراوەی ئینگلیزیی «پڕۆمپت» (Prompt) بووەتە یەکێک لە چەمکە هەرە گرنگەکان و بەخێرایی سنوورە زمانەوانییەکان دەبڕێت. ئەم وشەیە لە زۆر زماندا، وەک فارسی، تورکی، سویدی و هتد، لە بەکارهێنانی ڕۆژانەدایە وەک خۆی جێگیر بووە. ئەم دۆخە … Read more

ڕەنووس

جیاوازیی نێوان «ڕەنووس» و «ژمارە»: پیت بنەمای وشە، ڕەنووس بنەمای ژمارە دیاکۆ هاشمی بابەت: بۆ تێگەیشتن لە جیاوازیی وردی نێوان دوو چەمکی بنەڕەتیی «ڕەنووس» (digit) و «ژمارە» (number)، دەتوانین پشت بە هاوشێوەیییەک لەگەڵ زماندا ببەستین: پێوەندیی نێوان «پیت» و «وشە». شیکاری و ڕێنمایی: لە زماندا، وشەکان لە یەکەی بچووکتر پێک دێن کە پێیان دەوترێت «پیت» … Read more

یاسای پوختسازی

یاسای پوختسازی لە وشەسازیی کوردیدا: “-ەر”ـی زیادە نووسینی: دیاکۆ هاشمی زمانی کوردی، لە پرۆسەی وشەسازییدا، خاوەنی سیستەمێکی لۆژیکی و پوختە. یەکێک لەو یاسا گرنگانەی کە زۆر جار پشتگوێ دەخرێت، سەبارەت بە دروستکردنی “ناوی بکەر (Agent Noun)”ە. یاسا زانستییەکە: کاتێک ڕەگی کار لەگەڵ ناوێکی تردا یەک دەگرێت و وشەیەکی لێکدراوی بکەری دروست دەکات، ئیتر پێویست بە … Read more

پاراستنی ڕیزبەندیی مانگەکان

با بە هیچ پاساوێک ڕیزبەندیی مانگە کوردییەکان نەگۆڕین! پاراستنی میراتی کۆماری کوردستان، ئەرکێکی نەتەوەیییە دیاکۆ هاشمی لەم ساڵانەی دواییدا، مشتومڕێک سەبارەت بە ڕیزبەندیی دوو مانگی هاوین، گەلاوێژ و خەرمانان، دروست بووە. هەندێک سەرچاوە، بە پاساوی جوگرافی، ڕیزبەندییەکەیان پێچەوانە کردووەتەوە. بەڵام ئەمە هەڵەیەکی بنەڕەتییە و گورزێکە لە یەکێک لە میراتە کولتوورییە گرنگەکانمان. ستانداردی مێژوویی و زانستی … Read more

نهێنیی پیتی ی

نهێنیی پیتی «ی» لە ڕێنووسی کوردیدا: شیکاریی ئەرکە جیاوازەکان دیاکۆ هاشمی پێشەکی: پیتی «ی» یەکێکە لە فرەئەرکترین پیتەکان لە ڕێنووسی کوردیدا، کە ئەمەش زۆر جار دەبێتە هۆی دروستبوونی پرسیار و سەرلێشێواوی. بۆ تێگەیشتنێکی زانستی و ڕوون، پێویستە ئەرکە جیاوازەکانی ئەم پیتە لە یەکتر جیا بکەینەوە. بەپێی ڕێنووسی ئەکادیمیای کوردی، پیتی «ی» دوو ڕۆڵی سەرەکی دەبینێت: … Read more

واتە یان واتا؟

“واتە” یان “واتا”؟ جیاوازییەکی ورد بەڵام گرنگ نووسینی: دیاکۆ هاشمی لە ڕێنووسی کوردیدا، دوو وشەی زۆر لەیەکچوو هەن کە زۆر جار بەهەڵە لەبری یەکتر بەکار دەهێنرێن: “واتە” و “واتا”. هەرچەندە لە ڕواڵەتدا لەیەک نزیکن، بەڵام لە ڕووی ڕێزمانی و واتایییەوە دوو دنیای تەواو جیاوازن. یەکەم: “واتا” (Wata) جۆری ڕێزمانی: ناو (Noun) واتا: “مانا”، “مەبەست”، “ناوەرۆک” … Read more

“وو” فۆنیمی سەربەخۆ

«وو»؛ فۆنیمێکی سەربەخۆ یان پیتێکی زیادە؟ بەرگرییەک لە یاسایەکی بنەڕەتیی زمانی کوردی دیاکۆ هاشمی پێشەکی: لە ماوەی ڕابردوودا، لە چاپی نوێی کتێبەکانی خوێندندا، هەنگاوێکی مەترسیدار نراوە کە بریتییە لە سڕینەوەی بزوێنی درێژی «وو» و گۆڕینی بۆ یەک «و». ئەم هەنگاوە، کە لەژێر ناوی «سادەکردنەوە»دا دەکرێت، لە ڕاستیدا تێکدانی سیستەمێکی دەنگیی بنەڕەتی و سڕینەوەی جیاوازییەکی واتاییی … Read more

لەدوای ژینا

لە دوای ژینا؛ ئەو شۆڕشەی کە هەرگیز ناکوژێتەوە بە پێنووسی نەرگس هاشمی، دەنگێک بۆ ڕاپەڕین: خوشک و برایانی تێکۆشەرم! هەندێک دەپرسن: “ئەی کوانێ شۆڕش؟ شەقامەکان بێدەنگن.” منیش پێیان دەڵێم: چاوەکانتان بکەنەوە! شۆڕش تەنیا هاوارکردن لە شەقامدا نییە. شۆڕشی “ژن، ژیان، ئازادی” وەک ڕووبارێک وایە؛ هەندێکجار بەسەر زەویدا دەڕوات و هەمووان دەیبینن، هەندێکجاریش دەچێتە ژێر زەوی … Read more