هاوپۆل: Okategoriserade

شوبات 17, 2024 Narges Hashemi

ڕێکاری توندتر بەرانبەر بە ئێران لەلایەن حکوومەتی سویدەوە ڕۆژنامەی ئافتۆنبلادێتی سویدی سەبارەت سیاسەتی نوێی حکوومەتی سوید لە ڕێکەوتی  2024-02-14 مژارێکی بڵاو کردەوە لەژێر ناونیشانی: Regeringens hårdare linje mot Iran – Billström i samtal om fängslade svenskar واتە: هێڵی توندتری حکوومەت بەرانبەر ئێران – بیلسترۆم لە گفتوگۆدا سەبارەت بە سویدییە زیندانیکراوەکان  لە وتارەکەدا هەڵسەنگاندنێک بۆ تێڕوانینی…

شوبات 16, 2024 Narges Hashemi

بیلسترۆم (وەزیری دەرەوەی سوید)، لەسێدارەدانی کوردان لە ئێران مەحکووم بکە بەبێ گوێدانە جۆری ڕێژیمی دەسەڵاتدار، لانی کەم دوانزە ملیۆن کورد لە ئێران هەمیشە لە مافەکانیان بێبەش کراون. ئیدریس و نەرگس هاشمی نووسیویانە. کورد لە ناسنامە و نەتەوەی خۆی بێبەش دەکرێت. زمانی کوردی لە ئێراندا وەک زمانێکی ڕەسمی دانی پێدا نەنراوە. لە کۆتایی ساڵی ٢٠٢٢ لەژێر…

شوبات 7, 2024 Edris Hashemi

گومان دەکرێت ئێران پلانی کوشتنی جوولەکەکانی سویدی دانابێت هەڵسەنگاندنی وتارێکی “ئێکۆت Ekot” (بەرنامەیەکی ڕادیۆی سوید)، سەبارەت بە پلانە گومانلێکراوەکانی کوشتنی جوولەکەکانی سوید لەلایەن ئێرانەوە. ژن و پیاوێکی ئێرانی کە بە ناسنامەی ئەفغانستانییەوە لە سوید، مۆڵەتی پەنابەرییان وەرگرتبوو و دواتر دەرکەوت کە پلانی کوشتنی سێ جوولەکەی سویدییان هەبووەوە لە چاپەمەنییەکانی سوید دەنگی دایەوە و بوو بە…

شوبات 7, 2024 Narges Hashemi

ئێران بەنزیکە هەمیشە قامکێکی لە یارییەکەدا هەیە لەم ڕۆژانەدا ژن و پیاوێکی ئێرانی کە بە ناوی ئەفغان هاتبوونە سوید و پەنابەرییان وەرگرتبوو، دەرکەوت کە ئێران ئەوانی بۆ کوشتنی جوولەکە ناردووە لە سوید. دەرکەوتنی ئەو بابەتە لە چاپەمەنییەکانی سویددا بەگەورەیی دەنگی دایەوە. یەکێک لە ڕۆژنامەکانی سوید بە ناوی (ئافتۆنبلادێت Aftonbladet)، لە ڕێکەوتی 06-02-2024  وتارێکی لەژێر ئەم…

كانونی دووه‌م 15, 2024 Diyako

ناسر ڕەزازی   ناسر ڕەزازی، گۆرانیبێژ و زایەڵە و هاواری نەتەوەیەکی تامەزرۆی سەربەستی. بە دەنگێک کە هەڵگری ئازار و حەسرەتی سەدەکانە، ئەفسانەیەکی زیندووە بۆ کورد. گۆرانییە ئەفسووناوییەکانی بەدرێژاییی دەیان ساڵ دەنگیان داوەتەوە، دەنگی پڕهاواری گەلی کورد بووە بۆ ئازادی و دادپەروەری. بە مەقامە بەسۆزەکانی دەنگی نالی و مەحوی و سەردەمی کلاسیک بووە بۆ سەدەی بیستەم….

كانونی دووه‌م 15, 2024 Diyako

ڕووناکبیر ن: دیاکۆ هاشمی چەمکی “ڕووناکبیر” یان “ڕۆشنبیر” بۆ ڕاڤەی کەسێک بەکار دێت کە خەریکی کاری فیکرییە و بۆچوون، بیرۆکە یان تێڕوانینەکانی بۆ نموونە لەسەر بابەتە کۆمەڵایەتی، کولتووری، فەلسەفی، سیاسییەکان یان شتی تر دەردەبڕێت. ڕووناکبیران بەزۆری ئەو کەسانەن کە سەرقاڵی گەڕان و شیکردنەوەی پرسە ئاڵۆزەکانن و زۆر جار بەشداری لە دیبەیتی گشتیدا دەکەن. ڕووناکبیر بۆ…

كانونی دووه‌م 15, 2024 Diyako

پرۆفیسۆر وریا عومەر ئەمین ئەو پرۆفیسۆرە مەزنەی زمانەوانی کە ناوەکەی بەدرێژاییی ساڵان دەنگ دەداتەوە، ڕێڕەوێکی پێشەنگانەی بنیات ناوە کە بەردەوام دەمانباتە ناو جیهانی قووڵ و ئاڵۆزی زمانەوە. لە ڕێگەی ساڵانێک لە خۆبەخشی و پابەندبوون بە بابەتی زمانەوانییەوە، عەقڵی شیکاری و بیرکردنەوەی بوێرانەیان بووەتە هۆی زنجیرەیەک شاکار کە دیمەنی زمانەوانیی کوردییان پێناسە کردووە و داڕشتووە. پرۆفیسۆر…

كانونی دووه‌م 15, 2024 Diyako

با بە کوردی بیر بکەینەوە نووسین: دیاکۆ هاشمی   ئەگەر لەبیرت چوو کە کورد پیت و دەنگی (ڤ v)ی هەیە و کۆمەڵێک وشەی وەک (ڤیدیۆ، ڤیکتۆر، ئێڤا، ئەرشیڤ، ڤۆڵڤۆ، گۆڤار)ت بە (ویدیۆ، ویکتۆر، ئێوا، ئارشیو، وڵوۆ، گۆوار) بێژە کرد ئەوە بزانە لەژێر کاریگەریی ڕێنووسی زمانی فارسیدایت. ئەگەر هەمزەت بە سەرەتای هەندێک وشەی وەک (ستۆکهۆڵم، سکایپ،…

كانونی دووه‌م 15, 2024 Diyako

کەوتنەژێر کاریگەریی زمانێک نووسین: دیاکۆ هاشمی   زۆر جار مرۆڤ لە کاتی بەکارهێنانی زمانەکەی خۆیدا دەکەوێتە ژێر کاریگەریی زمانەکانی تر، بەتایبەت زمانی باڵادەست لە وڵاتەکەدا یان تەنانەت زمانە زیندووە زاڵەکانی تر. ئەم کاریگەرییە دەتوانێت هەم ئەرێنی و هەم نەرێنی بێت و بەپێی توانای زمان و بەرکەوتنی مرۆڤ بە زمانەکانی دیکە دەتوانێت جیاواز بێت. لێرەدا ئاماژە…