نووسینی: ناسری ڕەزازی بڵاوکردنەوە: 2013-12-29 کاتکۆ یان کاژێر؟ ماوەیەکە چەند تەلەفزیۆنێک لە تەلەڤزیۆنەکانی باشووری کوردستان، وشەی (کاژێر)یان گرتووە بە دەمەوە و وەک بڵێی دوو کەروێشکیان لە هێلانەیەکدا دیبێتەوە و بەکاری دێنن. دیارە ئەم وشەیە کورتکراوەی واژەی (کاتژمێر)ە و لە جێگای پەیڤی (ساعە) دانراوە، لە کاتێکدا وشەیەکی هەڵەیە و کاژێر لە زمانی کوردی‌دا واتای سەعات نادا و واتایەکی دیکە…
هاوپۆل: Okategoriserade
نووسینی: ناسری ڕەزازی زاراوەکانی زمانی کوردی بەشی یەکەم، پێشەکی پێشەکی لەو ڕۆژەوە خۆنیا (طبیعت) بووه به هێلانەی مرۆڤ، دەیان تیره و هۆز و خێڵ و بنەماڵە، سەریان هەڵداوە و، له درێژەی ژیانی خۆیاندا، لەگەڵ ئاڵوگۆڕەكانی كات و سەردەم، به لووتکەی گەشە و شارستانییەت گەیشتوون و نێویان هەموو دنیای داگرتووە و شتی وایان ساز كردووە و…
نووسینی: شاسوار هەرشەمی زمان و ئەرکەکانی سەردەم زمان، جاران ھۆکارێکی گرنگ و چارەنووسساز و بڕیاردەر و یەکلاکەرەوە بوو، لەسەر مان و خۆپاراستن و گەشەکردنی ھەر نەتەوەیەک. زمان جاران گەورەترین سەرمایەی ھەر نەتەوەیەک بوو. ئەمڕۆ، زمان دەبێ ئەو ئەرکە مێژوویییەکەی خۆی بەسەرکەوتوویی بردبێتە سەر، تا خۆی بۆ سەردەمێکی دیی گرنگ و یەکلاییخەرەوە، له ژیانی میلله‌ت ئامادە کردبێت. ئەمڕۆ، ئەرکی ھەرە گرنگی زمان، گەشەسەندن و…
ئامادەکردنی: ناسری ڕەزازی وشه و پێشگری (بەر) له زمانی کوردی‌دا زمانی کوردی یه‌کێک له‌و زمانانه‌یه که ئه‌گه‌ر زانستیانه خزمه‌تی بکرێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که خاوه‌نی چه‌ند شێوه‌زار و وشه‌ی به‌رانبه‌ری زۆره، ده‌کرێت وشه‌ی تازه‌ی زۆری لێ ڕۆ بنرێت. زۆر جار به پێشگرێک یان به پاشگرێک یان به وشه‌یه‌کی سه‌ربه‌خۆ ده‌توانین چه‌ندین وشه‌ی تازه‌ی لێ بخه‌ینه‌وه. وشه‌ی…
ئامادەکردنی: ناسری ڕەزازی وشه‌ی گۆسان ئه‌م وتاره، به لای خوێنه‌ره‌وه ڕه‌نگه وه‌کوو نووسینێکی هونه‌ریی بێته ئه‌ژمار، به‌ڵام هه‌موو نووسینێک به‌تایبه‌ت نووسینی هونه‌ری، سه‌ر به لاشیپانه‌ی وێژه (ئه‌ده‌ب)ه‌وه ده‌نێ بۆ شیکاری. که وابوو تکایه وه‌کوو وتارێکی زمانه‌وانی ئه‌ژماری بۆ بکه‌ن، چوونکه مه‌به‌ستم ڕیشه‌کۆڵکردنی وشه‌که‌یه و هه‌ڵنانی به‌ره‌و ده‌روازه‌ی وێژه‌ی کوردی. وشه‌ی “گۆسان” ناوی تاکه…
نووسینی: ناسری ڕەزازی “وەرز” له زمانی کوردی‌دا وشه‌ی وه‌رز! وه‌رز له زمانی کوردی‌دا و له ناو هه‌موو شێوه‌زاره‌کاندا چه‌ند واتای هه‌یه و له نووسین و ئاخافتندا به‌کار دێت. وه‌رز ئه‌گه‌ر به شێوه‌زاری که‌ڵوڕی و له‌کی و ناوچه‌ی ئیلام و خانه‌قین بۆ خواره‌وه چاو لێ بکه‌ین، واتاکه‌ی ده‌بێته: ١. به‌رز و بڵند؛ نموونه: کووی بیستوون فریه…
ئامادەکردنی: ناسری ڕەزازی پێشگری وەر له زمانی کوردی‌دا وشه‌ی پێشگری “وه‌ر”، وه‌کوو پاشگر و پێشگر به‌گشتی له زمانی کوردی‌دا، چه‌ندین واتای هه‌یه: 1. “وه‌ر”، له شێوه‌زاری که‌ڵوڕیدا واتاکه‌ی ده‌بێته: به‌ر یا پێش له سۆرانی‌دا. له فارسیشدا به ڕێنووسی خۆیان ده‌بێته: (و‌ر) که هاوکێشی (وه‌ر)ی کوردییه و به‌و وه‌زنه ده‌خوێنرێته‌وه و واتاکه‌ی ده‌بێته: به‌ر، لا، نک،…
ئامادەکردنی: ناسری ڕەزازی پاشگری گەل (گه‌ل) پاشگری کۆیه که له ناوچه‌ی سنه و گه‌وه و بازنه‌ی ئه‌و پارێزگایه به‌کار ده‌چێ؛ له کرماشان و ئیلام و خانه‌قینیشه‌وه هه‌تا ده‌گاته لوڕستان به (ەیل و یه‌یل) به‌کار ده‌چێ؛ گه‌ل وه‌ک وشه – نه‌ک وه‌ک پاشگر – چه‌ند واتای هه‌یه: ١. زۆر؛ زێده؛ زیاد؛ کۆمه‌ڵ. نموونه: گه‌لێک سپاس بۆ…
نووسینی: ناسری ڕەزازی وشه‌ی وات له زمانی کوردی‌دا وات، له ڕیشه‌ی “واچ“ی هه‌ورامییه‌وه هاتووه و واتای “پیت” (حرف) دهداله زمانی کوردی‌دا و ریشه‌ی هه‌ره‌کۆنی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ “وات”ی پاڵه‌یی “پهلوی” که پیتێکی مادیی ئاوێستایییه و له کۆندا به‌کار هاتووه. وات نه ته‌نیا وشه‌یه‌کی مادیی ئاوێستایییه، بگره هه‌ر هه‌ورامییه، به‌ڵام چوونکه کورد بنده‌ست بووه و نه‌یتوانیوه به…
نووسینی: ناسری ڕەزازی وشه‌ی (فه‌رمان و فرمان) له زمانی کوردی‌دا زمانی کوردی، له‌و زمانه کۆنانه‌یه که هه‌رچه‌ند که‌م خزمه‌تی کراوه، به‌ڵام هه‌تا ئێستا به هۆی کۆمه‌ڵێک خه‌ڵکی دڵسۆز و نیشتمانپه‌روه‌ره‌وه توانیویه‌تی له‌سه‌ر ڕەوتی خۆی ڕاوه‌ستێ و بمێنێ. ئه‌م زمانه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که شێوه‌زار و بنزاراوه‌ی زۆره، هه‌ر به‌و پێیه، وشه‌ی هاوڕیز (مترادف)ی زۆره و ئه‌مه‌ش…