به ناوی خوای به‌خشنده و میهره‌بان
به‌پێی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی له بڕگه‌ی (1)ی مادده‌ی (10)ی یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق، ژماره (1)ی ساڵی 2005ی هه‌مواركراو پێمان دراوه و به پاڵپشتی ئه‌و یاساكارییه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان ـ عێراق كردوویه‌تی له دانیشتنی ژماره (9) له 29/10/2014 بڕیارماندا به ده‌ركردنی:
مه‌به‌ست له‌و زاراوانه‌ی له‌م یاسایه‌دا به‌كارهاتوون، ئه‌مانه‌ن:
یه‌كه‌م: هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق.
دووه‌م: زمانه فه‌رمییه‌كان: ئه‌و زمانانه‌یه كه به‌پێی ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عێراق دان به فه‌رمی بوونیاندا نراوه.
كوردی و عه‌ره‌بی دوو زمانی فه‌رمین له سه‌رانسه‌ری عێراقدا، له كوردستانی عێراقدا زمانی كوردی زمانی سه‌ره‌كییه .
له كوردستانی عێراقدا زمانی پێكهاته‌كانی تری (توركمان و سریان و ئه‌رمه‌ن) له یه‌كه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆیاندا و له كاتی پێویستدا، له‌پاڵ زمانی كوردیدا فه‌رمین.
پڕۆژه یاسا و بڕیار و په‌یڕه‌و ڕێنماییه‌كان له هه‌رێمدا به زمانی كوردی ئاماده ده‌كرێن و ده‌رده‌كرێن.
ده‌قی یاسا و بڕیاره‌كان له ڕۆژنامه‌ی فه‌رمی له هه‌رێمی كوردستان به زمانی كوردی و عه‌ره‌بی بڵاوده‌كرێنه‌وه، ده‌قه كوردییه‌كه سه‌رچاوه و بنه‌مایه.
یه‌كه‌م: هه‌موو ڕێكاره دادوه‌رییه‌كان به بڕیاری دادگاكانیشهوه، به زمانی كوردی به‌ڕێوه‌ده‌چن و ده‌نووسرێن.
دووه‌م: ئه‌گه‌ر لایه‌نێكی داواكه زمانی كوردی نه‌زانێت، پێویسته وه‌رگێڕێكی بۆ دابین بكرێت.
زمانی داموده‌زگاكانی حكوومه‌ت و دامه‌زراوه‌كانی دیكه
زمانی كوردی، زمانی ئاخاوتن و نووسینی فه‌رمی سه‌رجه‌م دامه‌زراوه ده‌ستووریی و فه‌رمانگه‌كانی هه‌رێمه.
زمانی نووسین و په‌یوه‌ندیی له نێوان حكومه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی فیدراڵ و هه‌رێمه‌كانی تری عێراقدا، زمانی كوردی و عه‌ره‌بییه، بۆ په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ دامه‌زراوه بیانییه‌كان زمانی كوردی و هه‌ر زمانێكی تری پێویست به‌كاربێت.
پێویسته ڕێككه‌وتنه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم له‌گه‌ڵ لایه‌نه ده‌ره‌كییه‌كاندا، به زمانی كوردی و زمانی لایه‌نی به‌رانبه‌ر بێت.
یه‌كه‌م: تابلۆی سه‌رجه‌م دامه‌زراو و فه‌رمانگه حكوومییه‌كان زمانی كوردی و عه‌ره‌بی له‌خۆ ده‌گرێت، به‌ڕه‌چاوكردنی زمانی پێكهاته‌كانی تر، به‌مه‌رجێك نووسینه كوردییه‌كه له به‌شی سه‌ره‌وه‌ی تابلۆكه بێت.
دووه‌م: تابلۆی نووسینگه و نوێنه‌رایه‌تیی و كونسوڵگه‌ری وڵاتان و ڕێكخراوه بیانییه‌كان له هه‌رێمدا به زمانی كوردی و عه‌ره‌بی و زمانی لایه‌نه‌كه‌ی دیكه بێت.
هه‌ر داموده‌زگایه‌كی حكومی و ناحكومی عێراقی و بیانی كه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ هاوڵاتیانی هه‌رێمدا هه‌بێت، پێویسته له فۆڕم و نووسراوهكانیدا زمانی كوردی به‌كار بهێنێت .
یه‌كه‌م: تابلۆی ڕێنمایی شه‌قامه‌كان و ده‌ستنیشانكردنی شوێن و ده‌ڤه‌ره‌كان به زمانی كوردی و عه‌ره‌بی و ئینگلیزی ده‌بن، به‌مه‌رجێك نووسینه كوردییه‌كه له به‌شی سه‌ره‌وه‌ی تابلۆكه‌دا بێت و دهركهوتووتر بێت.
دووه‌م: پێویسته تابلۆی ئۆتۆمبیله‌كان به زمانی كوردی بنووسرێن.
زمانی كوردی له په‌روه‌رده و پڕۆسه‌ی فێركردن و خوێندن زمانی فه‌رمییه له كوردستانی عێراقدا .
پێویسته گشت كۆمپانیا و دامه‌زراوه‌كانی كه‌رتی تایبه‌ت زمانی كوردی به‌كاربهێنن، به‌كارهێنانی زمانی بیانی به‌پێی پێویستی خزمه‌تگوزاری و زمانی به‌كارهێنه‌ران ئازاده
بۆ دامه‌زراندن، یان كاركردن به گرێبه‌ست له هه‌ر شوێن و كارێكدا ئه‌وانه‌ی زمانی كوردی ده‌زانن ده‌رفه‌تی وه‌رگرتنیان زیاتر ده‌بێت، به ڕه‌چاوكردنی پسپۆڕیی و تایبه‌تمه‌ندی كاركردن له سێكته‌ره جیاجیاكان.
پێویسته له په‌یوه‌ندی نێوان خاوه‌نكار و كارمه‌نده‌كانیدا (بهگرێبهستیشهوه)، زمانی كوردی به‌كاربهێندرێت، ده‌كرێت له‌پاڵیدا زمانێكی دیكه‌ش به‌كاربهێندرێت.
پێویسته هه‌موو جۆره ڕێكلام و بانگه‌شه و ئاگادارییه‌كی كار و بازرگانی له هه‌رێم، به زمانی كوردی بێت و ده‌كرێت له‌گه‌ڵیدا زمانی دیكه‌ش به‌كاربهێندرێت.
پێویسته هه‌موو شتومه‌ك و كه‌لوپه‌ل و كاڵایه‌ك كه له هه‌رێم به‌رهه‌م ده‌هێندرێت، ڕێنمایی به زمانی كوردی له‌سه‌ری بنووسرێت.
ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كان و كۆمپانیاكانی هاورده‌كردنی خواردن و ده‌رمان به وه‌رگێڕانی ڕێنماییه‌كان بۆ زمانی كوردی پابه‌ند ده‌كه‌ن.
پێویسته فۆرمی داواكاری و پاره‌دان و وه‌رگرتن له‌گه‌ڵ هه‌موو ده‌زگایه‌كی خزمه‌تگوزاریی بازرگانی و پسووله و زه‌رف … هتد به زمانی كوردی بن، به‌كارهێنانی زمانێكی دیكه له‌پاڵیدا ڕێگه‌پێدراوه.
یه‌كه‌م: میدیا و ناوه‌ندی كلتووری له هه‌رێم به زمانی كوردی ده‌بێت، له كاتی پێویست زمانی دیكه به‌كارده‌هێندرێت.
دووه‌م: پێكهاته‌ی دیكه‌ی هه‌رێم بۆیان هه‌یه به زمانی خۆیان میدیایان هه‌بێت.
یه‌كه‌م: له كاتی ئه‌نجامدانی هه‌ر چالاكییه‌كی هونه‌ری و كلتووری بیانی له هه‌رێمدا ده‌بێت پۆسته‌ر و پڕوپاگه‌نده‌ی كاره‌كه كوردی تێدابێت له‌پاڵ ز