ڕۆژاوا نەک ڕۆژئاوا قرتاندنی (ئـ) هەمزە لە زمانی عەرەبییەوە وەرگیراوە و کورد تەنیا لە کاتێکدا بەکاری دەهێنێت کە نەهێڵێت دوو بزوێن پێکەوە بنووسرێن یان نەهێڵێت بزوێنێک بکەوێتە سەرەتای وشەوە. ئەگینا پێویست نییە بەکار بهێنرێت. کورد هەر لە کۆنەوە تا بۆی کرابێت هەمزەی تەنیا لە کاتی پێویستدا بەکار هێناوە، ئەگینا قرتاندوویەتی، بۆ نموونە لە کۆنەوە…
نووسەر: Diyako Hashemi
بەرامبەر یان بەرانبەر؟ لە زمانەوانیدا بەشێکی تایبەت هەیە بە ناوی مۆرفۆلۆژی کە بەشێکی ئەو زانستە لە کەرەسە لکێنەرەکان و پێشگر، پاشگر و هتد دەکۆڵێتەوە. ناوبەند “interfix” کەرەسەیەکی لکێنەرە کە دەتوانێ دوو مۆرفێم پێکەوە بلکێنێ و وشەیەکی نوێ ساز بکات. چەند ناوبەندێکی کوردی بریتین لە: ١. (بە): گوڵ بە دەم = گوڵبەدەم ٢. (ەو): شار ەو شار…
ئامادەکردن: دیاکۆ هاشمی بڵاو کردنەوە 2005-03-20 ڕۆژژمێر و ساڵی کوردی و نەورۆز پێشەکی هه‌ر وڵاتێک به‌گوێره‌ی ڕۆژژمێر (تقویم)ێ کاروباری خۆی به‌ڕێوه ده‌با و، ساتی قه‌ومانی ڕووداوێکیش بووه به ده‌ستپێکی ڕۆژژمێره‌که‌ی. زۆربه‌ی وڵاتان به‌گوێره‌ی “ساڵی زایینی” هه‌ڵسوکه‌وت ده‌که‌ن؛ هه‌ندێ وڵاتیش وه‌کوو چین، ئه‌فغانستان، ئێران و هتد پێڕه‌وی ساڵی ترن. دانیشتوانی هه‌ر پارچه‌یه‌ک له کوردستانیش چونکوو وڵات و ده‌سه‌ڵاتی…
ئامادەکردنی: دیاکۆ هاشمی بڵاوکردنەوە/ نووژەنکردنەوە: 2016-03-18 بگۆڕی ڕۆژژمێری کوردی kurdish calender converter بۆ ئەوەی بە یارمەتیی پرۆگرامێک ڕێکەوتە جۆربەجۆرەکان بگۆڕیت بۆ ڕێکەوتی کوردی یان بەپێچەوانەوە، دەتوانیت پرۆگرامی (بگۆڕی ڕۆژژمێری کوردی kurdish calender converter) دابگریتە ناو کۆمپیوتەرەکەتەوە و پاش (دامەزراندن install) بەکاری بهێنیت. بەستەری داگرتن: (بگۆڕی ڕۆژژمێری کوردی kurdish calender converter) پرۆگرامداڕێژ: ڕەسووڵ ساڵح ڕاوێژکار: دیاکۆ هاشمی وێنەیەک…
ئامادەکردن: دیاکۆ هاشمی نه‌ورۆز و ساڵی نوێ نه‌ورۆز نەورۆز جه‌ژنێکی کۆن و دێرینه که له‌لایه‌ن کورده‌وه هه‌ر له کۆنه‌وه جه‌ژنی گیراوه. یونسکۆ له (٢٠٠٩/٠٩/٣٠) نه‌ورۆزی وه‌کوو “میراتی هه‌ستپێنه‌کراوی جیهانی” تۆمار کرد. لە ڕێکەوتی (٢٠١٠/٢/٢١)، “ئه‌نجومه‌نی گشتیی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان” ڕۆژی ٢١ی مارسی به “ڕۆژی جیهانیی جه‌ژنی نه‌ورۆز” به فه‌رمی ناساند و له ڕۆژژمێره‌که‌ی خۆیدا…
ئامادەکردنی: دیاکۆ هاشمی ڕێکەوتی بڵاوبوونەوە: 2019-03-06 جوانترین وشەی داتاشراوی کوردی (هێلزۆکی Ovoviviparity) (هێلزۆک Ovoviviparous) لە هەموو زمانێکدا جاروبار بۆ دەوڵەمەندبوونی زمان، لە ڕێگەی داتاشینەوە وشەی نوێ درووست دەکەن، جاری وایە ئەو وشانە زۆر نالەبار دێنە بەرگوێ و هەر لای خەڵک جێ ناگرن، جاری واشە جوانن. بۆ نموونە لە کوردی‌دا وشەی داتاشراوی “کاژێر hour” زۆر مشتومڕی…
لەلایەن: دیاکۆ هاشمی بڵاوکردنەوە/ نووژەنکردنەوە: 2019-02-21 ڕۆژی جیهانیی زمانی دایک ٢١ی فێبریوەری/٢ی ڕەشەممە International Mother Language Day دەتوانن ئەم وتارە لێرە بە دەنگ گوێ بگرن 08:09 خولەک: دەستپێک زمان ناسنامه و کۆڵه‌که‌ی ژیان و مانی نه‌ته‌وه‌یه. هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ک زمانه‌که‌ی لێ بسەنرێتەوە، خۆشی له‌نێو دەچێت و دەفەوتێت. هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ک ئه‌گه‌ر سه‌ربه‌خۆییشی نەبێت، به‌ڵام زمانه‌که‌ی خۆی بپارێزێت،…
چەند بەرهەمێکی پرۆفیسۆر، د. و زمانەوان “جەمال نەبەز”: خوێندەواری بە زمانی کوردی وشەنامەی ئیتیمۆلۆژیای زمانی کوردی وەرگێڕان هونەرە فەلسەفە و ڕامانی یارسانی لە فەرهەنگ و کۆمەڵگەی کوردەواریدا نووسینی کوردی بە لاتینی، جەمال نەبەز سەرنجێک لە چەند زاراوەیەکی تازە بەکارهاتوو و کۆڕی زانیاری کورد ٣٤ وتاری جەمال نەبەز کاژ‌یک پێشخان و پاشخانەکانی، جەمال نەبەز زمانی یەکگرتووی…
ئاولەمەزانی نووسینی دیاکۆ هاشمی منداڵ لە سکی دایکدا لە سەرەتادا تۆپەڵەخانەیەکە پێی دەوترێت ئاولەمە (فارسی: رویان – عەرەبی: المُضغَة – embryo). دواتر هەر لە سکی دایکدا گەشە دەستێنێت و دەبێتە کۆرپەلە (ف: جنین، ع: جنین fetus). دوایی کە لەدایک دەبێت وشەی جۆربەجۆرمان بۆی هەیە وەک: کۆرپە، ساوا. کێشەکە ئەوەیە کە عەرەب بۆ هەر دوو وشەکە…
ئامادەکردنی: دیاکۆ هاشمی بڵاوبوونەوە/نووژەنکردنەوە: 29-07-2018 بۆ کورد زمانێکی هاوبەشی نییە؟ زۆر کورد ئەو پرسیارە دەکەن و ئاواتی ئەوە دەخوازن کە کوردیش وەک نەتەوەکانی تر بۆ نموونە فارس، عەرەب، سویدی و هتد زمانێکی هاوبەشیان هەبوایە. لێرەدا هەوڵ دەدەین ئەوە ڕوون بکەینەوە کە ئاخۆ ئەو نەتەوانە توانیویانە زمانی هاوبەش بۆ خۆیان چێ بکەن یان ئەوانیش هەر…