ئازار 18, 2019 Diyako Hashemi

ئامادەکردن: دیاکۆ هاشمی

بڵاو کردنەوە 2005-03-20

 

ڕۆژژمێر و ساڵی کوردی و نەورۆز

پێشەکی

هه‌ر وڵاتێک به‌گوێره‌ی ڕۆژژمێر (تقویم)ێ کاروباری خۆی به‌ڕێوه ده‌با و، ساتی قه‌ومانی ڕووداوێکیش بووه به ده‌ستپێکی ڕۆژژمێره‌که‌ی.

زۆربه‌ی وڵاتان به‌گوێره‌ی ساڵی زایینی هه‌ڵسوکه‌وت ده‌که‌ن؛ هه‌ندێ وڵاتیش وه‌کوو چین، ئه‌فغانستان، ئێران و هتد پێڕه‌وی ساڵی ترن. دانیشتوانی هه‌ر پارچه‌یه‌ک له کوردستانیش چونکوو وڵات و ده‌سه‌ڵاتی سه‌ربه‌خۆیان نییه، خۆنه‌ویست ڕۆژژمێری ئه‌و وڵاته به‌کار ده‌به‌ن که تێیدان. هه‌ڵبه‌ت کورد سه‌ره‌ڕای بێ‌وڵاتی، ساڵی تایبه‌تیی خۆی هه‌یه که به‌و پێیه‌ش ڕۆژژمێری کوردی داڕێژراوه. لێره‌دا ده‌مانه‌وێ باسی «ساڵ» و «ڕۆژژمێر»ه گرنگه‌کان و په‌یوه‌ندی و جیاوازییان له‌گه‌ڵ ساڵی کوردی‌دا بکه‌ین.

 

ساڵه گرنگه‌کان

١. ساڵی زایینی (میلادی).

٢. ساڵی هه‌تاوی (شمسی).

٣. ساڵی کوردی.

٤. ساڵی هه‌یڤی (قمری).

 

 

١. ساڵی زایینی (میلادی)

ده‌ستپێکه‌که‌ی هه‌فته‌ی له‌دایکبوونی عیسا مه‌سیحه و، ڕۆژژمێره‌که‌ش ڕۆژژمێری زایینییه. له ساڵی ١٥٨٢ی زایینی‌دا، پاپ گریگووری هه‌شته‌م، دوایین ئاڵوگۆڕی له‌و ڕۆژژمێره‌دا کرد و ئێستاکه به «ڕۆژژمێری گریگووری» به‌ناوبانگه. ٣١ی دیسامبر، کاتژمێر ١٢ی شه‌و (٢٤.٠٠)، ساتی گۆڕینه‌وه‌ی ساڵی زایینییه بۆ ساڵی نوێ.

(له ساڵی هه‌تاوییدا، ساتی گوڕینه‌وه‌ی ساڵ به‌و شێوه‌یه نییه).

له ڕۆژژمێری گریگووریدا په‌یوه‌ندی له‌نێوان ساڵ و وه‌رزه‌کاندا نییه. به شێوه‌یه‌کی بڕیاردراو، ژماره‌ی ڕۆژه‌کان له حه‌وت مانگی ساڵدا ٣١ ڕۆژ، له چوار مانگدا ٣٠ ڕۆژ و مانگێکیش له ساڵدا به شێوه‌یه‌کی ناڕێک ٢٨ یان ٢٩ ڕۆژه. هه‌ر چوار ساڵ جارێک، ساڵی پڕ

(کبیسه leap year)یه، مه‌گه‌ر ئه‌و ساڵانه‌ی که شیاوی دابه‌شکردن بن به (١٠٠)، به‌ڵام نه‌ک  به (٤٠٠). که‌وا بێ، ساڵی ٢٠٠٠ ساڵی پڕ بوو (چونکوو شیاوی دابه‌شکردنه به ٤٠٠) به‌ڵام ساڵی ٢١٠٠  ساڵی پڕ نییه. ڕۆژژمێری گریگووری له هه‌ر ٣٣٣٠ ساڵ یه‌ک ڕۆژی هه‌ڵه‌یه.

زۆربه‌ی وڵاتانی دنیا پێڕه‌وی ساڵی زایینین، ته‌نانه‌ت وڵاتانی عه‌ره‌بیش، هه‌رچه‌ند له‌دایکبوونی عیسا مه‌سیح ده‌ستپێکی ساڵی زایینییه.

 

٢. ساڵی هه‌تاوی (شمسی)

ئه‌و ساڵه‌ی که له ئێران‌دا پێڕه‌ویی لێ ده‌کرێت پێی ده‌وترێت ساڵی هه‌تاوی (خورشیدی، شمسی). هه‌روه‌ها کوردانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانیش که که‌وتوونه‌ته چوارچێوه‌ی ئه‌و وڵاته‌وه، به‌گوێره‌ی ئه‌و ساڵه هه‌ڵسوکه‌وت ده‌که‌ن. ساڵی هه‌تاوی (خورشیدی، شمسی) له بنه‌ڕه‌تدا هی کلدانییه‌کان بوو که شارستانییه‌تێکی دێرین بوون له (نێوان دووڕووباران = بین النهرین)دا.

ئێرانییه‌کان پێش له هاتنی ئیسلام پێڕه‌وی ڕۆژژمێری زه‌رده‌شتی بوون و، ساڵی هه‌تاوییان به‌کار نه‌ده‌هێنا.

کاتێ عه‌ره‌به‌کان هێرشیان برده سه‌ر ئێران، ناچاریانیان کرد که به‌گوێره‌ی ڕۆژژمێری عه‌ره‌بی باج و پیتاک و سه‌رانه‌یان بده‌نێ. ڕۆژژمێری زه‌رده‌شتی له بره‌و که‌وت. دواتر ئێرانییه‌کان ڕۆژژمێرێکیان داهێنا که له‌سه‌ر بنه‌مای ساڵی هه‌تاوی داڕ‌ێژرابوو و سه‌ره‌تاکه‌شی خاکه‌لێوه (فروردین) بوو.

 

له کۆتاییی سه‌ده‌ی پێنجه‌مدا، به خواستی (جلال ا‌لدین ملکشاه سلجوقی)، به سه‌رکردایه‌تیی عومه‌ری خه‌یام ـ شاعیر و ئه‌ستێره‌ناس ـ کۆمه‌ڵێ ئه‌ستێره‌ناس کۆ بوونه‌وه و ده‌ستکارییان له‌و ڕۆژژمێره‌دا کرد. کاتێ ویستیان ده‌رکه‌وتنی خاکه‌لێوه (فروردین) تاووتوێ بکه‌ن، بینییان که ڕۆژژمێره‌که‌یان ١٨ ڕۆژ که‌موکووڕیی هه‌یه. ئه‌وه بوو ١٨ ڕۆژیان خسته سه‌ر ڕۆژژمێره‌که.

ئه‌و ساڵه، دوو جار، یه‌که‌م تا هه‌ژده‌هه‌می خاکه‌لێوه‌ی تێدا بوو. ئیتر له‌وه به‌دوا ئه‌و ڕۆژژمێره به ڕۆژژمێری جه‌لالی ناوبانگی ده‌رکرد. له‌و ڕۆژژمێره‌دا ساڵ پێک هاتبوو له ١٢ مانگی ٣٠ ڕۆژه که له کۆتاییی ساڵدا ٥ ڕۆژ زێده‌ی هه‌بوو (له ساڵه‌کانی پڕدا ٦ ڕۆژ).

تا سه‌ره‌تاکانی پاشایه‌تیی (ڕه‌زاخانی په‌هله‌وی)، ئه‌و ڕۆژژمێره به‌کار ده‌چوو.

 

له ساڵی ١٩٢٥دا ڕۆژژمێرێک که له‌سه‌ر بنه‌مای ڕۆژژمێری جه‌لالی ئاماده کرابوو ئاراسته‌ی په‌رله‌مانی (ڕه‌زا خانی په‌هله‌وی) کرا و بوو به ڕۆژژمێری ڕه‌سمیی ئێران. 

ڕۆژژمێری ئێران ـ که ئێستاکه‌ش هه‌ر به ڕۆژژمێری جه‌لالی به‌ناوبانگه ـ به‌گوێره‌ی سووڕی زه‌وی به ده‌وری هه‌تاو داڕێژراوه، بۆیه پێی ده‌ڵێن ڕۆژژمێری هه‌تاوی (خورشیدی، شمسی).

هه‌ر ساڵێک نزیکه‌ی ٣٦٥ ڕۆژ، ٥ کاژێر و ٤٩ خوله‌که.

 

ساڵی پڕ:

ئه‌و ساڵانه‌ی که ٣٦٦ ڕۆژن پێیان ده‌وترێت: ساڵی پڕ (کبیسه leap year). له ڕۆژژمێری هه‌تاویدا ده‌کرێ بوترێت له هه‌ر ٣٣ ساڵ، ٨ ساڵی، ساڵی پڕه. ساڵی پڕ ئه‌و ساڵانه‌ن که کاتێ دابه‌ش کرێن به‌سه‌ر ٣٣دا، پاشماوه‌که‌یان ده‌بێته یه‌کێک له‌م ژمارانه:

(٦، ٢٢، ١٧، ١٣، ٩، ٥، ١ و ٣٠).

بۆ وێنه ئه‌گه‌ر ١٣٧٠ دابه‌ش که‌ین به‌سه‌ر ٣٣دا، پاشماوه‌که‌ی ده‌بێته ١٧، که‌وا بێت ساڵی ١٣٧٠ ساڵێکی پڕه.

 

ساڵگۆڕین:

سه‌ره‌تای ساڵ، ساتێکه که لەبەر سووڕی زەوی، هه‌تاو له نیوگۆی باشووری به‌ره‌و نیوگۆی باکووری به‌سه‌ر هێڵی ئیستوادا تێپەڕ بێت. وەک وتمان زەوییە کە دەسووڕێت. به‌و جۆره ساڵ ده‌گۆڕێ بۆ ساڵی نوێ و نه‌ورۆز ده‌ست پێ ده‌کات.

ساتی نه‌ورۆز له ساتی ڕۆژگه‌ڕانه‌وه‌ی به‌هار (اعتدال بهاری/ اعتدال ربیعی/ vernal equinox)ه‌وه ده‌ست پێ ده‌کات.

ڕۆژگه‌ڕانه‌وه‌ی به‌هار له نیوگۆی باکووریی زه‌وی، به‌و ساته ده‌وترێت که هه‌تاو، لەبەر سووڕی زەوی، له نیوگۆی باشووریی زەوی بەسەر هێڵی ئیستوادا تێپەڕ دەبێت و دێته ناو نیوگۆی باکووریی زه‌وی، واته به‌ره‌و باکووری ئاسمان ده‌ڕوات. ئه‌م ساته پێی دەوترێت ساتی سه‌ره‌تای که‌لووی به‌رخ ( برج الحمل). 

یان به زمانی ئه‌ستێره‌وانی ده‌وترێت: کاتێ بازنه‌ی که‌لووه‌کان (دایر‌ةالبروج)، درێژییی جوگرافییه‌که‌ی ده‌بێته سفر (٠) پله، ئه‌و ساته نه‌ورۆز ده‌ست پێ ده‌کات.

ئه‌م ساتی به‌سفربوونه‌ش ساڵ بۆ ساڵ ده‌گۆڕێت و ساتێکی نه‌گۆڕ نییه به‌ڵکوو گۆڕاوه، بۆیه هه‌ندێ جار نه‌ورۆز ده‌که‌وێته ٢٠ی مارس و هەندێک ٢١ی مارس و هه‌ندێ جاریش ده‌که‌وێته ٢٢ی مارس.

جا ئه‌گه‌ر ئه‌و گۆڕانه پێش له نیوه‌ڕۆ (به کاتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و تاران) بێت، ئه‌و ڕۆژه ده‌بێته یه‌که‌م ڕۆژی ساڵ واته ١ی نه‌ورۆز. به‌ڵام ئه‌گه‌ر له نیوه‌ڕۆ یان دوای نیوه‌ڕۆ بێت، ڕۆژی دواتر ده‌بێته یه‌که‌م ڕۆژی سه‌ری ساڵ.

له‌بیرمان نه‌چێت، له‌و کاته‌دا به‌هار ته‌نیا له نیوگۆی باکووریی زه‌وی ده‌ست پێ ده‌کات، له نیوگۆی باشووریی زه‌ویدا پاییز ده‌ست پێ ده‌کات. که‌وا بێ، باش نییه بڵێین به‌هار ده‌ست پێ ده‌کات، ڕه‌نگه باشتر بێ بڵێین نه‌ورۆز (خاکه‌لێوه) ده‌ست پێ ده‌کات.

له‌م ڕۆژژمێره‌دا هه‌ر ساڵێک ١٢ مانگه، شه‌ش مانگی یه‌که‌می ٣١ ڕۆژه و پێنج مانگی دووه‌م ٣٠ ڕۆژه و، دوایین مانگ، ئه‌گه‌ر ئه‌و ساڵه ساڵی پڕ بێت ٣٠ ڕۆژه، ئه‌گینا ٢٩ ڕۆژه.

 

یه‌که‌م ساڵی ڕۆژژمێره‌که:

ساڵی ده‌ستپێکی ئه‌و ڕۆژژمێره، واته ساڵی ١ی ڕۆژژمێره‌که، ئه‌و ساڵه‌یه که پێغه‌مبه‌ری ئیسلام (د.خ.) له شاری مه‌که‌وه کۆچ (هجرت) ده‌کات بۆ شاری مه‌دینه (ساڵی ٦٢٢ی زایینی).

هه‌ر بۆیه به ساڵی هه‌تاوی ده‌ڵێن ساڵی کۆچیی هه‌تاوی (هجری شمسی). 

ڕۆژژمێری پاشایه‌تی: دوایین شای ئێران (موحه‌مه‌د ڕه‌زا په‌هله‌وی)، ویستی ساڵی ١ی ڕۆژژمێره‌که بکاته کاتێ که ئیمپراتۆریی ماد ڕووخێنرا و پاشایه‌تیی هه‌خامه‌نشیی پارس بۆ یه‌که‌م جار له ئێران‌دا ده‌سه‌ڵاتی گرته ده‌ست. له ڕێکه‌وتی ٢٤/١٢/١٣٥٤ مه‌جلیسه‌کانی (شورای ملی) و (سنا) بڕیاریان دا که ده‌ستپێکی ڕۆژژمێری ئێرانی ببێته ده‌ستپێکی پاشایه‌تیی کوورووش (یه‌که‌م پاتشای هه‌خامه‌نشی که ئیمپراتۆریی مادی ڕووخاند و به‌و جۆره پارسه‌کان ده‌سه‌ڵاتیان گرته ده‌ست). له ده‌ستپێکی ساڵی ١٣٥٥دا ڕۆژژمێری پاشایه‌تی (تقویم شاهنشاهی) به‌کار برا و بوو به ساڵی ٢٥٣٥ی پاشایه‌تی.

به‌ڵام به سه‌رهه‌ڵدانی شۆڕشی ئێران که بوو به هۆی ڕووخانی حکوومه‌تی پاشایه‌تی له ئێران‌دا، ئه‌و بیرۆکه‌یه تێک چوو و له ڕێکه‌وتی ٥/٦/١٣٥٧ ڕۆژژمێری پاشایه‌تی هه‌ڵوه‌شێنرایه‌وه و بووه‌وه به کۆچیی هه‌تاوی (هجری شمسی).

 

یه‌که‌م ڕۆژی ڕۆژژمێره‌که:

ڕۆژی ده‌ستپێکی ڕۆژژمێره‌که، کرایه ١ی به‌هار، که ١ی نه‌ورۆزی ئه‌و ساڵه بوو که په‌یامبه‌ری ئیسلام تێیدا کۆچ (هجرت)ی کردبوو بۆ مه‌دینه. (١/١/١ی ساڵی هه‌تاوی به‌رانبه‌ر بوو له‌گه‌ڵ ڕۆژی هه‌ینی ١٩ی مارسی ٦٢٢ی زایینی).

 

که‌وا بێت ساڵی ١ی هه‌تاوی = ساڵی ٦٢٢ی زایینی، واته ساڵی زایینی ٦٢١ ساڵ له ساڵی هه‌تاوی گه‌وره‌تره:

(٦٢١ = ١ ٦٢٢)

 

که‌وا بێ، ئێرانییه‌کان له ڕۆژژمێری جه‌لالیدا به تیرێک دوو نیشانیان پێکاوه، هه‌م دابونه‌ریتی خۆیان پاراستووه، هه‌م ڕۆژێکی گرنگی ئیسلامی‌یان به‌کار هێناوه:

١. یه‌که‌م ڕۆژی ساڵ، ١ی نه‌ورۆزه، که دابونه‌ریتێکی دێرینه‌یه.

٢. یه‌که‌م ساڵی ڕۆژژمێره‌که، واته ساڵی ١ی ڕۆژژمێره‌که، ساڵی کۆچ (هجرت)ی پێغه‌مبه‌ری

ئیسلامه له مه‌که بۆ مه‌دینه، که بۆنه‌یه‌کی گرنگه له جیهانی ئیسلامدا.

 

مانگه‌کانی ڕۆژژمێری ئێرانی:

  • به‌هار: (١. فروردین ٢. اردیبهشت ٣. خرداد)
  • هاوین: (٤. تیر ٥. مرداد ٦. شهریور)
  • پاییز: (٧. مهر ٨. آبان ٩. آذر)
  • زستان: (١٠. دی ١١. بهمن ١٢. اسفند)

 

گۆڕینی ساڵی زایینی بۆ هه‌تاوی:

چونکوو ساڵی زایینی و ساڵی هه‌تاوی له یه‌ک ڕۆژدا ده‌ست پێ ناکه‌ن، که‌وا بێت ناشتوانن به‌رانبه‌ری یه‌ک بن. بۆ گۆڕینی ئه‌و دوو ساڵ بۆ یه‌کتری دوو ئه‌گه‌ر هه‌یه که لێره باسیان ده‌که‌ین:

 

١. ئه‌گه‌ر له نێوان ١ی ژانڤییه هه‌تا ٢٠ ـ ٢١ی مارس ـ به‌سته به‌وه‌ی که نه‌ورۆز بکاته کام له‌و ڕۆژانه ـ (١ی نه‌ورۆز)ی ئه‌و ساڵه زایینییه بێت، ٦٢٢ ساڵ له ساڵه زایینییه‌که که‌م ده‌که‌ینه‌وه. بۆ نموونه بۆ ساڵی ٢٠٠٥ی زایینی ئاوا ده‌که‌ین:

(٢٠٠٥ ٦٢٢ = ١٣٨٣)

 

٢. ئه‌گه‌ر دوای ٢٠ ـ ٢١ی مارس (١ی نه‌ورۆز) هه‌تا کۆتاییی ئه‌و ساڵه زایینییه بێت، ٦٢١ ساڵ له ساڵه زایینییه‌که که‌م ده‌که‌ینه‌وه. بۆ نموونه بۆ ساڵی ٢٠٠٥ی زایینی ئاوا ده‌که‌ین:

(٢٠٠٥ ٦٢١ = ١٣٨٤)

 

دیاره ئه‌گه‌ر ساڵی هه‌تاویشتان هه‌بێت و بتانه‌وێ بیکه‌نه زایینی به‌پێچه‌وانه‌ی سه‌ره‌وه ده‌که‌ن:

١. (١٣٨٣ + ٦٢٢ = ٢٠٠٥)

٢. (١٣٨٤ + ٦٢١ = ٢٠٠٥)

 

بۆمان ده‌ر که‌وت که ڕۆژژمێری ئێرانی، هاوکات که ڕۆژژمێرێکی هه‌تاوییه، ڕۆژژمێرێکی کۆچیشه، واته: کۆچیی هه‌تاوی (هجری شمسی)یه.

 

٣. ساڵی کوردی

ساڵی کوردییش، هه‌ر وه‌ک ساڵی ئێرانی، ساڵێکی هه‌تاوییه. واته به‌گوێره‌ی سووڕی زه‌وی به ده‌وری هه‌تاوه. ژماره‌ی مانگه‌کان و ده‌ستپێک و کۆتاییی ساڵه‌کان و ساتی گۆڕان بۆ ساڵی نوێ، کتومت هه‌ر وه‌ک ساڵی ئێرانییه. به‌ڵام دوو جیاوازیی سه‌ره‌کیی هه‌یه که بریتین له: 

 

١. ڕۆژژمێری کوردی به‌پێچه‌وانه‌ی ڕۆژژمێری ئێرانی، کۆچی نییه. به‌ڵکوو ساڵی ١ی ڕۆژژمێری کوردی ئه‌و ساڵه‌یه که ئیمپراتۆریی مه‌زنی ماد له لایه‌ن دیاکۆوه دامه‌زرا. ئه‌ویش ٧٠٠ ساڵ پێش له زایین بوو.

٢. له سه‌رده‌می کۆماری کوردستان له مه‌هاباددا ناوی مانگه‌کان کران به کوردی که بریتین له:

  • به‌هار: (١. خاکه‌لێوه ٢. بانه‌مه‌ڕ ٣. جۆزه‌ردان)
  • هاوین: (٤. پووشپه‌ڕ ٥. گه‌لاوێژ ٦. خه‌رمانان)
  • پاییز: (٧. ڕه‌زبه‌ر ٨. خه‌زه‌ڵوه‌ر ٩. سه‌رماوه‌ز)
  • زستان: (١٠. به‌فرانبار ١١. ڕێبه‌ندان ١٢. ڕه‌شه‌مه).

 

سه‌رنج: به خاکه‌لێوه، (نه‌ورۆز) و به بانه‌مه‌ڕ، (گوڵان) و به خه‌زه‌ڵوه‌ر، (گه‌ڵاڕێزان)یش ده‌وترێت.

 

 

 به‌راوردی ساڵی کوردی له‌گه‌ڵ ساڵی هه‌تاویی کۆچیدا:

ساڵی کوردی (١٣٢١) ساڵ له ساڵی ئێرانی گه‌وره‌تره. ئه‌گه‌ر ئه‌مساڵ ساڵی (١٣٨٤)ی هه‌تاوی بێت، ئاوا ده‌بێته کوردی:

(٢٧٠٥ = ١٣٢١ + ١٣٨٤)

یان ئه‌گه‌ر ساڵی کوردیمان هه‌بێت، بۆ ئه‌وه‌ی بیکه‌ینه ساڵی کۆچیی هه‌تاوی (ئێرانی) به‌پێچه‌وانه‌ی  سه‌ره‌وه ده‌که‌ین:

(١٣٨٤ = ١٣٢١ ٢٧٠٥)

 

به‌راوردی ساڵی کوردی له‌گه‌ڵ ساڵی زایینی‌دا:

یه‌که‌م ساڵی ده‌ستپێکی ڕۆژژمێری کوردی ٧٠٠ ساڵ پێش له زایین بووه. به‌هاری ئه‌و ساڵه‌ش ده‌ستپێکی ساڵه‌که بووه. هه‌روه‌کوو چۆن ساڵی کۆچیی هه‌تاوی هاوکات نییه له‌گه‌ڵ ساڵی زایینی‌دا، ساڵی کوردیش له‌گه‌ڵ ساڵی زایینی‌دا هاوکات نییه. ساڵی کوردی ٧٠٠ ساڵ له ساڵی زایینی گه‌وره‌تره. بۆ گۆڕینی ئاوا ده‌که‌ین:

 

١. ئه‌گه‌ر له نێوان ١ی ژانڤییه‌ی ساڵی زایینی تا ٢٠ یان ٢١ی مارس (واته ١ی نه‌ورۆز) بێت، ٦٩٩ ساڵ ده‌خه‌ینه سه‌ر ساڵه زایینییه‌که، ده‌بێته ساڵی کوردی، بۆ نموونه ئه‌گه‌ر ساڵی ٢٠٠٥ بێت ئاوا  ده‌که‌ین:

(٢٧٠٤ = ٦٩٩ + ٢٠٠٥)

که ئه‌گه‌ر ساڵی کوردیمان هه‌بێت به‌پێچه‌وانه‌ی سه‌ره‌وه ده‌که‌ین:

(٢٠٠٥ = ٦٩٩ ٢٧٠٤)

 

٢. ئه‌گه‌ر له نێوان ٢١ی مارس تا ٣١ی دیسامبر بێت، ٧٠٠ ده‌خه‌یه‌نه سه‌ری. بۆ نموونه ئه‌گه‌ر ٢٠٠٥ بێت ئاوا ده‌که‌ین:

(٢٧٠٥ = ٧٠٠ + ٢٠٠٥)

که ئه‌گه‌ر ساڵی کوردیمان هه‌بێت به‌پێچه‌وانه‌ی سه‌ره‌وه ده‌که‌ین:

(٢٠٠٥ = ٧٠٠ ٢٧٠٥) 

تازە پێویست بە خۆماندووکردن نییە، لەم بەستەرەدا دەتوانن پرۆگرامی بگۆڕی ڕۆژژمێری کوردی دابگرن و ساڵەکان بگۆڕن.

 

٤. ساڵی هه‌یڤی (قمری)

یه‌کێکی تر له ساڵه‌کان که له جیهانی ئیسلامی‌دا گرنگیی خۆی هه‌یه، ساڵی هه‌یڤی (قمری)یه. ئه‌م ساڵه له لایه‌که‌وه وه‌ک ساڵی ئێرانی، ساڵێکی کۆچی (هجری)یه، واته یه‌که‌م ساڵی ئه‌و ساڵه‌یه که پێغه‌مبه‌ر له مه‌که‌وه بۆ مه‌دینه کۆچی کرد. له لایه‌کی تره‌وه به‌پێچه‌وانه‌ی ساڵی ئێرانی که هه‌تاوییه، وه‌ک له ناوه‌که‌یه‌وه دیاره، ساڵی هه‌یڤی، ساڵێکی هه‌یڤی (قمری)یه. واته ئه‌و ماوه‌یه که هه‌یڤ له (هلال)ی خۆیه‌وه ده‌ورێکی خۆی له ماوه‌ی ٢٩ ڕۆژ و ١٢ کاژێر و ٤٣ خوله‌ک ده‌پێوێ. ساڵی هه‌یڤی (قمری) ٣٥٤ ڕۆژه.

 

نه‌ورۆز

نه‌ورۆز دابونه‌ریتێکی زۆر کۆن و دێرینه که له لایه‌ن کورد و فارس و به شێوه‌ی جۆربه‌جۆر ده‌گیرێ. ڕه‌گ و ڕیشه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ که‌ونارایه‌کی پێش له مێژوو. هه‌ندێ که‌س به هه‌ڵه پێیان وایه زاڵبوونی کاوه به‌سه‌ر زوحاک سه‌رچاوه‌ی نه‌ورۆزه. به‌ڵام نه‌ورۆز زۆر له ئه‌فسانه‌ی زوحاکیش کۆنتره.

شاره‌زایانی نه‌ورۆز، بڕوایان وایه (جه‌مشێد شا) که یه‌کێک له پاتشاکانی پێشدادییه‌کان بووه، نه‌ورۆزی داهێناوه. ژیانی ئه‌و پاتشایانه له ئه‌فسانه به‌ده‌ر نییه و به‌سه‌رهاته‌کانیان زۆر خه‌یاڵین و سه‌رده‌مه‌که‌شیان پێش له چاخی مێژووه. که‌وا بێت بنه‌مای نه‌ورۆز ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ چاخه دێرینه‌کان.

 

که‌وناراییه‌کان پێیان وا بووه که له مانگی نه‌ورۆزدا گیانه پاکه‌کان سه‌ردانی که‌سوکاره‌کانیان له‌سه‌ر زه‌وی ده‌که‌نه‌وه و ئاگر هه‌ڵده‌که‌ن و خوانی حه‌وت سین ده‌چنن و به‌ده‌وریدا داده‌نیشن.

بۆیه چه‌ند ڕۆژێک پێش له هاتنی نه‌ورۆز، خه‌ڵک ده‌ست ده‌که‌ن به ته‌کاندنی که‌لوپه‌ل و ناوماڵه‌یان و جلی نوێ له‌به‌ر ده‌که‌ن و به ئاگرههڵکردنهوه ده‌چنه پێشوازی نه‌ورۆز.

دیاره نه‌ورۆز له ناوچه جۆربه‌جۆره‌کاندا به شێوه‌ی جیاواز ده‌گیرێ و دابونه‌ریته‌کانی نه‌ورۆز لای گه‌لانی ناوچه‌که‌ش جیاوازیی هه‌یه.