هۆنراوەی جوان نووسین: دیاکۆ هاشمی پێناسەی شیعر کارێکی زۆر ئەستەمە و لە درێژاییی مێژوودا شارەزایان بە شێوەی جۆربەجۆر هەوڵیان داوە خۆیان لە مەبەستەکە نزیک بکەنەوە و خۆشیان لەوە ڕازی نەبوون. وەک ئەوەیە بە تۆ بڵێن پێناسەی جوانی و ناسکی و دڵڕاکێشان بکە. چ خەیاڵێک دەتوانێت بە شێوەیەکی ڕەبەق ئەو چەمکانە ڕاڤە بکات؟ بەگشتی دەتوانین بڵێین…
نووسەر: Diyako Hashemi
شیکردنەوەی ڕستە ئامادەکردن دیاکۆ هاشمی *** *** *** ڕوونکردنەوە و وەڵام: لەو دوو ڕستانەی ژمارە (١) و ژمارە (٢)ەدا، پیتی “م” جێناوی لکاون. لە ڕستەی ژمارە (١)دا کە نووسراوە “باوکم هات” ، دەتوانین ڕستەکە بەم جۆرەش بگۆڕین: “باوکی من هات.”، واتاکەشی تێک ناچێت. بەڵام لە ڕستەی ژمارە (٢)دا کە نووسراوە: “نانم خوارد.” ناتوانین بیگۆڕین و…
ڕاستاندن ئامادەکردن: دیاکۆ هاشمی لە وشەی “ڕاست” بە پاشگری “…اندن” وشەی “ڕاستاندن” دروست کراوە بەرانبەر بە “تصدیق، تایید verification”. بەڕای من وشەیەکی زۆر جوانە. هەمیشەش دەبینین لە فەرمانگەکاندا بەکار دەهێنرێت، بۆ نموونە: ڕاستاندنی بڕوانامە. نووسینگەی ڕاستاندن (دفتر تصدیق). فەرمانگەی ڕاستاندن بەڵگەنامەکان پێویستە ڕاستاندن بکرێن. بڕوانامەکە ڕاستاندنی بۆ کرا. *** بەپێی ڕێزمانی کوردی “ڕاستاندن” خۆی ئەرکی…
ناوی دانەپاڵ یان نیسبەت نووسین: دیاکۆ هاشمی هەندێک شتی کوردی کەوتوونەتە ژێر کاریگەریی زمانەکانی دەوروبەریەوە. زۆر گرنگە ئەوەی پێوەندیی بە ڕێزمانەوە هەیە لەسەر زمانی کوردی چێ بکرێت. مەسەلەی نیسبەت یان دانەپاڵ، بەپێی ڕێزمانی کوردی یاسای خۆی هەیە. بە زیادکردنی “ی” بە ناوی شوێنێک ناوی نیسبەت دروست دەکرێت: هەولێر، هەولێری تاران، تارانی سوید، سویدی ئەگەر ناوەکە…
کێیەتی (هویت identity) نووسین: دیاکۆ هاشمی وشەی (identification) لە عەرەبیدا “هویة”ی پێ دەوترێت، جاری واشە وەکوو بەڵگەنامەیەک بەکار دەهێنرێت، بەڵام ئەوەی کە من باسی دەکەم بە ئینگلیزی پێی دەوترێت (identity) ئەمە جیاوازە لەوە، ناتوانین ئەمە وەکوو بەڵگەنامە بەکار بهێنین. حەز دەکەم بۆ هەموو مەبەستەکان وشەی تایبەتی دروستمان هەبێت یان لانی کەم وشەیەک کە زۆر لە…
ڕۆژی جیهانیی زمانی دایک دیمانە لەگەڵ دیاکۆ هاشمی لەسەر ڕۆژی جیهانیی زمانی دایک PDF دیاریی ئەکادیمیای کوردی بۆ ڕۆژی جیهانیی زمانی دایک ٢٠٢٤/٠٢/٢١ ئامادەکردن: دیاکۆ هاشمی کاتیەتی لەو وڵاتانەدا کە بە زۆرەملێ یەک زمان بەسەر نەتەوەکانی تری ناو ئەو وڵاتەدا دەسەپێنن، بەپێی بڕیاری یونسکۆ، داوای پەروەردە و خوێندنی فرەزمانی بکرێت: *** تەوەری ساڵی ٢٠٢٣ی یونسکۆ…
داتاشین نووسین: دیاکۆ هاشمی داتاشین، یەکێک لە ڕێبازەکانی وشەسازییە، دوو یان چەند وشەی زمانێک دەهێنن، پاشان لە هەر کامیان وەک دارتاشین بەشێکی دادەتاشن و دەیلکێنن بە بەشێکی تری وشەکەی ترەوە. داتاشین ڕەنگە جوان دەربچێت و بنیشێتە سەر دڵەوە و ڕەنگیشە جێگیربوونی ئاسان نەبێت. نموونەی داتاشین لە ئینگلیزیدا: نیوەی وشەی (burka) و نیوەی وشەی (bikini)یان…
خشتەیەک بۆ نووسینی ناوی قوتابخانەکان نووسین: دیاکۆ هاشمی ناوی قوتابخانەکانمان لەژێر کاریگەریی تایپۆلۆجیی عەرەبیدا نووسراون. زمانی کوردی تایپۆلۆجیی خۆی هەیە. با هەڵمەتی داڕشتنەوەی ناوی قوتابخانەکان بە تایپۆلۆجیی کوردی دەست پێ بکەین. کورد لە کۆنەوە وتوویەتی: هەناری سووری هەورامان کەس نەیوتووە: هەناری هەورامانی سوور هاوەڵناوەکان ئەگەر لە چەند دانەش پێک هاتبن، هەر بە هەمان شێوە دەکەونە نێوان ناوی…
تایبەتمەندییەکی ئامرازی “ە“، و “ی“
ئاوڕێک لە سەروا (قافیه) نووسین: دیاکۆ هاشمی ئاخۆ چۆن شیعرێکی سەروادار بناسینەوە؟ زۆر جار بەناو شاعیرانەوە شتێک بڵاو دەکرێتەوە، یان کەسێک شیعرێکی کرچ و کاڵ دەهۆنێت، ڕەنگە کۆتایییەکانی وەک یەک بن، بەڵام لە دیدی هۆنراوەزانییەوە چەند پیتی وەک یەک مەرج نییە بە سەروا هەژمار بکرێن. لێرە ئاوڕێکی خێرا لەوە دەدەینەوە: بەگشتی، دەکرێت بوترێت کە ئاخرین…