ئازار 25, 2023 Diyako Hashemi

بەراوردێکی ئامرازی دانەپاڵی ی و ئامرازی لێکدەری ە

نووسین: دیاکۆ هاشمی

بەراوردێکی کوردی و عەرەبی و فارسی

لە عەرەبی و فارسیدا زۆر جار دوو یان چەند وشە بەدوای یەکتردا دەنووسرێن وەک:

بافت عصبی / نسیج عصبي

لە کوردیدا دەکرێت ئەو دیاردەیە بە دوو جۆر بنووسرێت:

١. بە یارمەتیی ئامرازی دانەپاڵی ی:

بافت عصبی = شانەی دەماری.

٢. بە یارمەتیی ئامرازی لێکدەریە:

بافت عصبی = دەمارەشانە.

وەک دەبینن لە دۆخی وادا ئامرازی لێکدەری ە کاراسانییەکانی باش دەکات. وشەکان لێک دەدات و کورتتر دەبنەوە.

ئەگەر چاو لەم سێ وشەیە بکەن:

دستگاه عصبی مرکزی / جهاز عصبي مرکزي / central nervous system

ی: کۆئەندامی دەماریی ناوەندی

ە: ناوەندە دەمارە کۆئەندام

ئەگەر ژمارەی وشەکان کەم بن بۆ نموونە دوو دانە بن، دەکرێت پێکەوە بنووسرێن وەک وشەی لێکدراو، کورت و پوخت: ناوەندەدەمار، هەستەدەمار.

بەڵام کاتێک وشەکان درێژ بن ڕەنگە زۆر ناقۆڵا دیار بێت هەمووی پێکەوە بنووسین: ناوەندەدەمارەکۆئەندام. هەرچەند ئەمانە وشەی لێکدراون، بەڵام لە کتێبەکاندا لەبەر درێژیی جیا کراونەتەوە، (ناوەندە دەمارە کۆئەندام). هیچ کێشەیەکی تێدا نییە. گرنگ ئەوەیە بوونی ە تایبەتمەندییەکە کە لە زمانی کوردیدا هەیە و وشەکان نزیک دەکاتەوە و دەربڕینیان خێرا دەبێت:

(ناوەندە دەمارە کۆئەندام) دەربڕینی زۆر ئاسانترە لە (کۆئەندامی دەماریی ناوەندی).

ئەویش تایبەتمەندییەکی تری زمانی کوردییە کە کۆمەڵەوشەکان بە یارمەتیی دوو ئامراز دەنووسرێن:

١. ئامرازی دانەپاڵی ی.

٢. ئامرازی لێکدەری ە.

***

نموونەی تر:

هەستەوەرگر، جووڵەدەمار، دەمارەخانە، لاکێشەمۆخ، هەستەئەندام

چێوەکۆئەندامی دەمار، دڕکە پەرچە کردار،