وشەسازی لەناو گوێچکەدا بەپێی ڕێبازی ئاوەڵواتا (خوازە)
یەکێک لە ڕێبازەکانی ڕۆنانی وشە کە زمانی پێ دەوڵەمەند دەکرێت شێوازی خوازەکی/ئاوەڵواتا (مجاز، استعاره = metaphor)ـە. وشەیەکی کۆنی زمانێک دەهێنن، ئەگەر تۆزقاڵێک پێوەندیی لەگەڵ مەبەستێکی نوێدا هەبێت بۆ ئەم چەمکە نوێیە بەکاری دەهێنن.
لەناو گوێچکەی مرۆڤدا هەندێک بەش هەن کە شێوەیان لە ئامێرەکانی ناو کارگەی ئاسنگەری و کەرەستەی ئەسپسواری و جۆگە و خشۆک و پەردە و سروشت دەچێت. زمانەوانان هاتوون بەپێی ڕێبازی ئاوەڵواتا، ئەو ناوانەیان بۆ ئەو بەشانەی ناو گوێچکە بەکار هێناوە. بۆ نموونە:
ئێسکەچەکوش، ئێسکەدەزگا (سندان)، ئێسکەئاوزەنگی، لوولپێچ (حلزون)، جۆگەی گوێ، جۆگەی بیستن، جۆگەی کەوانی، پەردەی گوێ و هتد.