Skip to content
وشەی لێکدراو (مرکب)، داڕێژراو (مشتق)، چاوگ (مصدر) پێکەوە دەنووسین، نە بەجیا:
دوو وشەی لێکدراو بەبێ یارمەتیی ناوبەند:
تەختەکلیل (نەک: تەختە کلیل)
چاوجوان، باڵابەرز، قسەخۆش، ڕووگرژ، لێوئاڵ.
وشەی لێکدراو بە یارمەتیی یەکێک لەم ناوبەندانە:
(ە): مانگەشەو، گوڵەگەنم، ژنەپێشمەرگە
(بە): کۆڵبەشان، دەربەدەر، نیشتمانبەدەر، جێبەجێ
(و): دەموچاو، لەرزوتا، هێلکەوڕۆن، دەنگوباس، دەستوبرد.
(ەو): شارەوشار، دارەودار، ساڵەوساڵ.
(او): چڵاوچڵ، پشتاوپشت، دەستاودەست.
بەهێز، بێکەس، بەزات، نەخۆش، نەبەز (پێشگری “نە” و ڕەگی چاوگی بەزین: بەز).
مێشوولە، بەرۆک، کوردایەتی، دارستان.
٣. چاوگ (مصدر)ی لێکدراو، وشەیەک و چاوگێک:
دەرهێنان، نانکردن، ئاودان، قسەکردن، شەڕکردن، نەخۆشبوون
دەوروبەر (نەک: دەور و بەر)
سەهۆڵفرۆش (نەک: سەهۆڵ فرۆش)
پەیمانشکێن (نەک: پەیمان شکێن)
بەدیهێنان (نەک: بەدی هێنان / بە دی هێنان)
بەڕێوەبردن (نەک: بەڕێوە بردن / بە ڕێوە بردن)
بەردەقارەمان (نەک: بەردە قارەمان)
دوژمنبەزێن (نەک: دوژمن بەزێن)
نیشتمانفرۆش (نەک: نیشتمان فرۆش)
مارانگەستە (نەک: ماران گەستە)
نانخواردن (نەک: نان خواردن)
تەمەندار (نەک: تەمەن دار).