ئامادەکردنی: دیاکۆ هاشمی

نوێترین دەستکاری: 2017-10-17

ڕێنووسی زمانی کوردی

Kurdish orthography

  1. پێشەکی
  2. ئەلفبێ
  3. بزوێنەکان
  4. یاسای بزوێن و دۆخە ئاوارتەکان
  5. بزرۆکە
  6. ئەلفبێی لاتینی
  7. کێشەی پیتەکان
  8. هەمزە
  9. کێشەی (ر، ڕ)
  10. کێشەی (ک، ك)
  11. کێشەی تێکەڵکردنی (هـ، ە)
  12. (و، وو)
  13. (ی، یی)
  14. (یە)
  15. (و)ی پێوەندی
  16. (ی)ی پێوەندی
  17. پیتی ت لە کۆتاییی فرماندا
  18. جێناوی لکاوی (ی، یان)
  19. جێناوی نیشانەی (ئەم، ئەو …)
  20. دوودەنگە
  21. وشەی لێکدراو
  22. وشەی داڕێژراو
  23. فرمانی لێکدراو
  24. فرمانی داڕێژراو
  25. پریپۆزیشن
  26. کێشەی “دە” و “ئە”
  27. کێشەی (لە)
  28. کێشەی (بێ) و (بەبێ)
  29. کێشەی ئامرازی (تر) و وشەی (تر)
  30. ئاوەڵکار
  31. وشەی بیانی
  32. خاڵبەندی
  33. تەختەکلیلی کوردی
  34. ژێدەرەکان

 

١. پێشەکی

ڕێنووس واتە یاسا و ڕێسای چۆنێتیی نووسینی وشە و فرمانی زمانێک لە دۆخی جۆربەجۆری وەک تاک، لێکدراو، داڕێژراو و گەردانکراودا. ڕێنووس هەروەها باس لەوە دەکات کە پێوەندیی وشەنووسراوەکان لەگەڵ ئامرازەکان”دا چۆنن، چۆن لەگەڵ گیرەکدا هەڵسوکەوت دەکرێت”. بۆ نموونە کام لەمانە ڕاستن؟

  • کەرکووک یان کەرکوک؟
  • بێ کەس یان بێکەس؟
  • نان دەکات یان ناندەکات؟
  • تەختەکلیل یان تەختە کلیل؟
  • دەستی لێ دا یان دەستی لێدا یان دەستیلێدا؟
  • بەردەقارەمان یان بەردە قارەمان؟
  • نیە یان نی‌یە یان نی یە یان نییە؟
  • جێ بە جێ یان جێبەجێ؟

 له‌م وتاره‌دا، هه‌وڵ ده‌درێت به‌گوێره‌ی بڕیاره‌کانی ئەکادیمیای کوردی” و، به‌ له‌به‌رچاوگرتنی زانستی کۆمپیوته‌ر و، به‌ به‌راوردکاری له‌گه‌ڵ زمانه‌ زیندووه‌ ئه‌ورووپییه‌کاندا، کۆمه‌ڵێ یاسا و ڕێسا ڕوون کرێنه‌وه، تا له‌ ڕێنووسێکی بێهه‌ڵه‌ نزیکتر بینه‌وه‌.
لەم ڤیدیۆیە کە لە یوتووب دامان ناوە دەتوانن سەردێڕی پتر لە ٤٠ هەڵەی ڕێنووسی چاو لێ بکەن.

***

 ٢. ئەلفبێ

دروستترە لە باتیی ئەلف بێ، ئەلف و بێ یان ئەلفوبێ تەنیا (ئەلفبێ) بەکار بهێنرێت چونکە ئەو وشەیە وشەیەکی لێکدراوە، وشەی لێکدراویش لە پلەی یەکەمدا دەبێت بەبێ یارمەتیی هیچ گیرەکێک چێ بکرێت، ئەگەر ئەوە نەکرا ئەو کاتە لە هەندێ ئامراز و گیرەکی وەک (و) کەڵک وەردەگیرێت. 

پیتەکان و دەنگەکان:

پیتەکان: پیتەکانی ئەلفبێی زمانی کوردی (٣٤) پیتن و بەم شێوەیەی خوارەوە ڕیز دەکرێن:
ئـ ـ ا ـ ب ـ پ ـ ت ـ ج ـ چ ـ ح ـ خ ـ د ـ ر ـ ڕ ـ ز ـ ژ ـ س ـ ش ـ ع ـ غ ـ ف ـ ڤ ـ ق ـ ک ـ گ ـ ل ـ ڵ ـ م ـ ن ـ هـ ـ ە ـ و ـ ۆ ـ وو ـ ی ـ ێ.

دەنگەکان: 

زمانی کوردی (٣٧) دەنگی هەیە، بۆ دوو دەنگی بزوێن و نەبزوێنی (u و w) یەک پیتی (و) دانراوە: وانە  wane، کورد Kurd.

بۆ دوو دەنگی بزوێن و نەبزوێنی (î و y)یش یەک پیتی (ی) دانراوە: میر mîr، سی sî، مەی mey، یار yar.

واتە پیتی (و) و پیتی (ی) هەم ئەرکی بزوێن و هەمیش ئەرکی نەبزوێن دەگێڕن.

دەنگی فرەکورتی (i)ش کە پێی دەوترێت بزرۆکە هیچ پێتێکی بۆ دانەنراوە. بردن birdin

کە وا بێت بۆ (٥) دەنگی (w, u, y, î, i) تەنیا (٢) پیتی (و، ی) لەبەر چاو گیراوە، هەر بۆیە دەڵێن ژمارەی دەنگەکان (٣٧)ن و ژمارەی پیتەکان (٣٤)ن. لە زۆربەی زمانەکانی دنیادا ژمارەی دەنگەکان و پیتەکانی ئەلفبێ وەکوو یەک نین، بۆ نموونە لە زمانی ئینگلیزیدا. 

ئەلفبێی زمانی کوردی بە ڤیدیۆ

***

 ٣. بزوێنەکان
بزوێن به‌و ده‌نگانه‌ ده‌وترێن که‌ له‌ کاتی بێژه‌ و گۆکردندا، ده‌م و زار تۆزێ زیاتر ده‌کرێنه‌وه‌ و زیاتر ده‌کێشرێن. بزوێنه‌کان جووڵه‌ و بزواندن ده‌خه‌نه‌ ناو وشه‌وه‌.
بزوێنه‌کان له‌ڕاستیدا (٨) ده‌نگن، به‌ڵام لە ئەلفبێدا ته‌نها (٧) ده‌نگیان پیتیان بۆ دانراوه‌ و ده‌نووسرێن و بریتین لە: (ا، ە، و، ۆ، وو، ی، ێ).

یاسا:

(لە هەر وشەیەکی کوردیدا لانی کەم یەک بزوێن به‌کار دەهێنرێت):
(ناو naw) ـ (کورد Kurd) ـ (کۆمار komar) ـ (سوور sûr) ـ (بەرد berd) ـ (کوردی kurdî) ـ (سێ ) ـ (زانستپەروەران zanistperwer).

***

 ٤. یاسای بزوێن و دۆخە ئاوارتەکان
لە وشەی سەربەخۆی فەرهەنگیدا دوو بزوێن بەدوای یەکتردا نانووسرێن، بەڵام جاری وایە کاتێک کە پاشگرێک یان وشەیەکی تر بێتە پاڵ وشەی پێشەوە، ڕەنگە ئەو یاسایە تێک بچێت، وەک:  

  • مردوو + ە = مردووە 
  • نووستــوو + ە = نووستــووە
  • ڕۆیشتــوو + ان = ڕۆیشتــووان
  • هاتــوو + ان = هاتــووان

بەڵام لەو جۆرە دۆخانە بەو لاوە، لە وشەی کوردیدا دوو بزوێن بەدوای یەکتردا نانووسرێن.

 

بزوێن لە سەرەتا یان دووەم پیت

لە ئەلفبێی کوردی ئارامیدا بزوێن لە سەرەتای وشەدا نانووسرێت، بەڵام بە ئەلفبێی کوردی لاتینی لە سەرەتای وشەدا دەنووسرێت وەک: awat, oxey, êsta,

هەر ئەوانە بە ئەلفبێی کوردی ئارامی وا دەنووسرێن: ئاوات، ئۆخەی، ئێستا. واتە لە باتیی ئەوەی بە بزوێن بنووسرێن هەمیشە پیتی ئـ” دەکەوێتە پێشیانەوە بۆ ئەوەی بزوێنەکان نەکەونە سەرەتای وشەوە.

بەڵام ئەگەر یەکەم پیت نەبزوێن بوو، زۆر جار دووەم پیت هەمیشە بزوێنە، جاری وایە بزوێنەکە وەک دووەم پیت دەبینرێت، بۆ نموونە: بار، بەرد، شیر، سێو، کۆمەڵ، سووتمان. جاری واشە وەک بزوێنی فرەکورت بزرۆکە”یە و دیار نییە، نموونە: کسپە kispe، خشۆک xişok.

دۆخی ئاوارتە دوو نەبزوێن لە سەرەتاوە:

لە هەندێک وشەی تایبەتیدا یەکەم پیت و دووەم پیت و تەنانەت سێیەم پیتیش هەر نەبزوێنن، ئەویش لەبەر شێوەی دەربڕینی وشەکانە، بۆ نموونە وشەی stran کە بە واتای گۆرانییە وا بێژە دەکرێت ستران”، نەک ئستران، نەک ئێستران، بەڵکوو وەک وتمان ستران”. واتە ئەگەر چاوی لێ بکەن لە سەرەتای ئەو وشەیەدا سێ نەبزوێن پێکەوە هاتوون بێ ئەوەی پێویست بە بزوێن بکات، ستر.

نموونەی تر وشەی Stockholm ە کە بە سویدی پێی دەوترێت ستۆکهۆڵم، نەک ئستۆکهۆڵم، هەر کاتێک بمانەوێت ئەو ناوە بە کوردی بنووسین هەر دەبێت بنووسین: ستۆکهۆڵم”، لەوێشدا دەبینن کە لە سەرەتای وشەکەدا دوو نەبزوێن ست هاتوون.

٥. بزرۆکە (i)
هەندێک وشه‌ی کوردی هه‌ن که‌ له‌ ڕواڵه‌تدا بزوێنیان تێدا نابینرێت، نموونە: (بردن، من، ژن، چل، مردن، بزن، خستن)، به‌ڵام له‌ڕاستیدا ده‌نگی بزوێنیان تێدایه‌. ئه‌و بزوێنه‌ له‌ ئه‌لفبێی کوردیی لاتینیدا به‌ پیتی (i) دیاری کراوه‌، به‌ڵام له‌ ئه‌لفبێی عه‌ره‌بیدا هیچ پیتێکی بۆ دانه‌نراوه‌، لەم ئەلفبێیەدا دیار نییه‌ و بزر بووه‌، بۆیه‌ ناوی نراوه‌: بزرۆکە (کسره مختلسه). ئەگینا لەڕاستیدا (بزوێنی فرەکورت)ە، نموونه‌:
(بردن birdin)، (من min)، (ژن jin)، (چل çil)، (مردن mirdin)، (بزن bizin) و (خستن xistin).
وشه‌ی مشک” له‌ ناوچه‌ جۆربه‌جۆره‌کانی کوردستاندا به‌ دوو شێوازی (mişk) و (mişik) بێژه‌ ده‌کرێت، به‌ڵام له‌ ئه‌لفبێی عه‌ره‌بیدا هه‌ر به‌ یه‌ک شێواز ده‌نووسرێت: مشک”.
که‌وا بێت (٨)ه‌مین ده‌نگی بزوێنی کوردی به‌ ئه‌لفبێی ناوەندی نانووسرێت و، بزرۆکەیه‌. (i).

جاری وایە پیتی ئـ” لە سەرەتای وشەدا لە باتیی بزوێنی فرەکورتی بزرۆکە i دەنووسرێت:

ئسفەهان Isfehan، ئنجا inca، ئشق işq.

لەم ڤیدیۆیەدا دەتوانن چاو لە ئەلفبێی کوردی بکەن:
ئەلفبێی کوردی

***

٦. ئه‌لفبێی کوردی به‌ لاتینی
کوردیی کرمانجی بۆ نووسیندا کەڵک لەم ئەلفبێیە وەردەگرێت:

A B C Ç D E Ê F G H I Î J K L M N O P Q R S Ş T U Û V W X Y Z

بزوێنه‌کانی بریتین له‌ (٨) ده‌نگ و هه‌ر هه‌شته‌که‌یان ده‌نووسرێنه‌وه‌:

(A E Ê I Î O U Û)

(ع، غ، ڕ، ڵ):

لەو ئەلفبێیەدا بۆ دەنگەکانی (ع، غ، ڕ، ڵ) پیتێک دیاری نەکراوە، هەڵبەت لە سیستەمی یونیکۆددا دەکرێت بۆ ئەو دەنگانە جۆرێک پیت هەڵبژێردرێت بەڵام زیادکردنی پیتی تر بەو ئەلفبێیە زۆر بە گونجاو نازانرێت مەگەر لە ڕووی ناچاریدا بێت. تەنانەت لە زمانە ئەورووپییەکانی تریشدا بۆ هەندێک دەنگ کەڵک لە دووپاتکردنەوەی پیتێک وەردەگرن بێ ئەوەی پیتی تر چێ بکەن. جارێ لە کوردیشدا دەکرێت بەم شێوەیەی خوارەوە کێشەکە چارەسەر بکرێت:

ع : مەعرووف Me‘rûf

ڕ rr: پەڕۆ perro (پێویست ناکات لە سەرەتای وشەدا rr بنووسرێت، هەر r بنووسرێت بەسە: ڕێگا = rêga)

ڵ ll: کاڵەک kallek (بۆ سەرەتای وشە پێویست ناکات.)

بۆ زانیاریی زیاتر لەسەر ئەلفبێی کوردیی لاتینی تکایە چاو لەم ڤیدیۆیە بکەن:

ئەلفبێی کوردیی لاتینی

***

 ٧. کێشەی پیتەکان:
هەندێ کەس لە کاتی بەکارهێنانی پیتە کوردییەکاندا تووشی هەڵەی ڕێنووسی دەبن، لێرە ڕوونیان دەکەینەوە:

***

 ٨. هه‌مزه‌ (ئـ)
هه‌مزه، له‌ زمانی عه‌ره‌بی و فارسیدا، له‌ چه‌ند شوێنێکی جۆربەجۆردا به‌کار ده‌چێت، وه‌کوو: (أ ٌإ لأ لإ ؤ ء ئـ)، به‌ڵام له‌ زمانی کوردیدا ته‌نیا شێوازی (ئـ) به‌کار دەهێنرێت، ئه‌ویش به‌ مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی نەهێڵێت دوو بزوێن به‌دوای یەکتردا بنووسرێن. کە وا بێت ناتوانین بڵێین کە هەمزە لە زمانی کوردیدا وەک فارسی و عەرەبی بەکار دەهێنرێت. هەمزە لە زمانی کوردیدا هەمیشە لەگەڵ بزوێنێکدا دێت:

ئــا، ئـــە، ئـــو، ئــۆ، ئـــوو، ئـــی، ئـــێ.

لەڕاستیشدا ئەو کاتانەی کە لە هەندێ وشەی وەک ئــنـجا” و ئـــسفەهان”یشدا کە دەبینرێن هەر پێویستی بە بزوێن هەیە بەڵام لەو کاتانەدا بزرۆکە هەیە و بزرۆکەش نانووسرێت ئەگینا لەو شوێنانەشدا دیسانەوە لەگەڵ بزوێندا دێت. لەبەر ئەوە ئەگەر بمانەوێت بە کوردی ناوێکی بۆ دابنێین دەکرێت بڵێین کە ئاوەڵبزوێن ناوێکی گونجاوە بۆی.


هەندێک له‌ زمانزانان هه‌مزه‌ به‌ بزوێن داده‌نێن و لای هه‌ندێکیش به‌ نه‌بزوێن ده‌ناسرێت، به‌ڵام له‌ڕاستیدا کورد، هه‌مزه‌ی به‌ شێوازی (ئـ) به‌کار هێناوە و بڕیاری داوە وه‌کوو (نه‌بزوێن)ێک چاوی لێ بکات، بۆ ئه‌وه‌ی نەهێڵێت دوو بزوێن به‌دوای یەکتردا بێن، یان هەندێک بزوێن له‌ سه‌ره‌تای وشه‌دا بنووسرێن، نموونه‌:

  • نــاازاد = نــائــازاد
  • او = ئــاو
  • ه‌و = ئـــەو
  • ۆخه‌ی = ئــۆخەی
  • ورووپا = ئــورووپا
  • ێـجگار = ئــێجگار

قرتاندنی (ئـ)

کورد هەر لە کۆنەوە تا بۆی کرابێت هەمزەی تەنیا لە کاتی پێویستدا بەکار هێناوە ئەگینا قرتاندوویەتی، بۆ نموونە لە کۆنەوە وای کردووە: 

  • ترش + ئاو = ترشاو (نەک: ترشئاو)
  • کوڵ + ئاو = کوڵاو (نەک: کوڵئاو)
  • بار + ئاش = باراش (نەک: بارئاش).
  • گۆلک + ئاو = گۆلکاو (نەک: گۆلکئاو). 

کە وا بێت دەتوانین ئەوە بکەینە بنەما بۆ وشەی لێکدراو یان داڕێژراوی نوێش و هەر بەو پێیە گۆی بکەین. واتە هەندێک جار ڕوو ده‌دات که‌ وشه‌یه‌ک وا به‌ پیتێکی نه‌بزوێن کۆتاییی پێ هاتووه‌، وه‌کوو و لە (شـه‌و şew)دا، له‌گه‌ڵ وشه‌یه‌ک که‌ به‌ (ئـ) ده‌ستی پێ کردووه‌، وه‌کوو (ئــاهه‌نگ aheng)، پێکه‌وه‌ کۆ ده‌بنه‌وه‌ و وشه‌یەکی نوێ پێک ده‌هێنن که‌ واتایه‌کی نوێتری هه‌یه‌ وه‌کوو:
شـه‌و + ئــاهه‌نگ = شـه‌وئــاهه‌نگ. لێره‌دا پێویست ناکات (ئـ) بمێنێته‌وه‌ و ده‌توانین بیقرتێنین، چونکوو پیتی پێش هەمزەکە بزوێن نییه‌ تا کێشه‌ بێت، هەر بۆیە باشترە بنووسین: (شـه‌واهه‌نگ).
هه‌روه‌ها:

  • کارئـاسانی ده‌بێته‌: کاراسانی.
  • ماڵــئـاوایی = ماڵاوایی.
  • بانــئــەفشار = بانــەفشار (ناوی گه‌ڕه‌کێکه‌ له‌ شاری قه‌سری شیرین له‌ پارێزگای کرماشان).
  • کارئـــەندامزانی = کاره‌ندامزانی (physiology).
  • تووڵــئامراز = تووڵامراز (toolbar). (تووڵ، شیش = bar)، (ئامراز، که‌ره‌سته‌ = tool).

هه‌روه‌ها ئەمانە بەبێ (ئـ) وا دەنووسرێن:
کەمـەندام، چاوه‌سمه‌ر، چاوه‌ستێره‌، گوڵـه‌ندام، گوڵـه‌ستێره‌، شێره‌ندام، خاکـەناز، ڕۆژاوا، خۆراوا.

تاقیکاری لەسەر هەمزە

***

 

  ٩. کێشه‌ی (ڕ) و (ر)
ڕ ده‌نگێکی گڕه‌ که‌ له‌ سه‌ره‌تا و ناوه‌ڕاست و کۆتاییی وشه‌دا دێت:
ڕاز، هه‌ڕا، مه‌ڕ.

تێبینی: نابێت (ڕ)ی گڕ له‌گه‌ڵ (ر)ی ساده‌دا تێکه‌ڵ بکرێت.

یاسا: هه‌موو ده‌نگێکی (ڕ) له‌ سه‌ره‌تای وشه‌دا گڕه‌ و دەبێت به‌ (ڕ)ی گڕ بنووسرێت، نه‌ک به‌ (ر)ی ساده‌.

(ڕ) و (ر) لە ڕووی ڕێزمانییەوە دوو فۆنیمی جیاوازی زمانی کوردین و لە ڕووی تەکنیکیشەوە لەسەر تەختەکلیلی کوردیی کۆمپیوتەریشدا دوو دوگمەی جیاوازیان بۆ دانراوە و لە سیستەمی یونیکۆدی (نووسە character) جیهانییەکانیشدا دوو ژمارەکۆدی جیاوازیان بۆ دانراوە. هەر بۆیە زۆر گرنگە ئەو پیتانە تێکەڵ نەکرێن چ لە سەرەتا و چ لە ناوەڕاست و چ لە کۆتاییی وشەشدا دەبێت وەک خۆی بنووسرێن:


سەرەتا:       ڕاست، ڕێگا، ڕۆخ
ناوەڕاست:   پەڕۆ، هەڕا، فــڕاندن 
کۆتایی:      شەڕ، کەڕ، کوڕ

 ١٠. (ک) یان (ك)؟

له‌ تەختەکلیلی ستانداردی یونیکۆدی کوردیدا هەوڵ دراوە لە باتیی (ك) کەڵک لە (ک) وەربگیرێت بۆ ئەوەی یەک جۆرە پیتمان بەرانبەر بە (k) هەبێت. چونکە لە سەرەتا و لە ناوەڕاستی وشەدا بەرانبەر بە (k) هەر (ک) دەنووسرێت کە وا بێت لە کۆتاییی وشەشدا هەر هەمان کار دەکەین. وەک:

چاک، پاک، خاک (نەک: چاك، پاك، خاك)

بۆ زانیاریی زیاتر سەبارەت بە کێشەی (ک) تکایە چاو لەم بابەتە بکەن.

***

 ١١. کێشەی تێکەڵکردنی (هـ، ـهـ H) و (ە، ـە E)

لەبەر ئەوەی کە لە زمانی فارسی و عەرەبیدا (هـ، ـهـ، ـە، ە) بەرانبەر به (H)ی لاتینی دادەنرێت، هەندێ کورد لە کاتی نووسین بە کۆمپیوتەردا تووشی هەڵە دەبن و بزوێنی (ە)ی کوردی لەگەڵ ئەوانەدا تێکەڵ دەکەن و وەک یەک چاوی لێ دەکەن. ئەمە کێشەیەکی گەورەیە بۆ زمانی کوردی.

لە ئەلفبێی دیجیتالیی کوردیدا (هـ، ـهـ H) جیاوازیی هەیە لەگەڵ (ە، ـە E) و بە یەک دوگمە نانووسرێن.


تکایە لە نووسینی کوردیدا ئەو دوو پیتە تێکەڵ مەکەن، وا بینووسن:

keshey h

***

 بۆ نووسینی (هـ)

ئەگەر پەنجە بنێی بە دوگمەی H بە شێوەی (ه) دەر دەچێت، بۆ ئەوەی بە شێوەی (هـ) بنووسرێت ئاوا بکە:
(M) + (Shift) + (H) = هـ

 

***

.

  ١٢. کێشه‌ی (و) و (وو)
(وو û) ده‌نگێکی بزوێنه‌ و هه‌رگیز نابێت له‌ سه‌ره‌تای وشه‌دا بنووسرێت. زۆر هه‌ڵه‌یه‌ بنووسی:

(ووشه ûşe، وورچ ûrç، وون ûn، ووس ûs و هتد)،

به‌ڵکوو دەبێت به‌ (و w)ی نه‌بزوێن بنووسرێت، چونکوو دوای ئه‌و پیته، بزرۆکه‌ هه‌یه، که‌وا بێت دوو بزوێن پێکه‌وه‌ نانووسرێن و دەبێت وا بنووسرێن‌:

(وشه‌ wişe، ورچ wirç، ون win، وس wis و هتد).
به‌ڵام له‌ ناوه‌ڕاست و کۆتاییدا دەنووسرێت: (سـوور sûr)، (نوور nûr)، (چـوو çû)، (تـوو tû).
زۆر که‌س به‌ هه‌ڵه‌ ده‌نووسن: که‌رکوک، مه‌حمود، حوکومه‌ت و هتد”. که‌ ڕاستییه‌که‌ی ئاوایه‌: که‌رکووک، مه‌حموود، حوکوومه‌ت و هتد”.

  ١٣. کێشه‌ی بزوێنی درێژی (î)
(یی î) ده‌نگێکی درێژه‌ و به‌داخه‌وه‌ له‌ ئه‌لفبێی عه‌ره‌بیدا هیچ پیتێکی جیاوازی بۆ دانه‌نراوه‌. هه‌ندێ له‌ نووسه‌ران بۆ بزوێنی (î) هه‌موو کاتێک که‌ڵکیان له‌ (یی) وه‌رده‌گرت، ته‌نانه‌ت له‌ ناوه‌ڕاست و کۆتاییی وشه‌شدا و، دەیاننووسی:
(تییر tîr)، (سییر sîr)، (چییمه‌ن çîmen)، (کوردیی kurdî)، (سیی sî)، (سلێمانیی Silêmanî)، (کفریی Kifrî) به‌ڵام چونکوو ناشیرین بوو، له‌ ناو نووسه‌ر و خوێنه‌ری کورددا جێی نه‌گرت و به‌ناچاری هه‌ر یه‌ک (ی) بۆی به‌کار هێنرا: (تیر tîr)، (سیر sîr)، (چیمه‌ن çîmen)، (کوردی kurdî)، (سی sî)، (سلێمانی Silêmanî)، (کفری Kifrî).

بڕیار:
ئەگەر وشەیەک بە بزوێنی درێژی ی î کۆتاییی هات و پێش ئەو پیتەش نەبزوێن بوو دەبێت هەر بە ی بنووسرێت:
کوردی (نەک کوردیی)، هەولێری (نەک هەولێریی)، شیرینــی (نەک شیرینـــیی)

بەڵام ئەگەر وشەیەک بە بزوێنی درێژی (ی î) کۆتاییی بێت و پێش ئەو پیتەش دەنگێکی بزوێنی تر بێت ئەوە دەبێت ئەمیان بە (یی yî) بنووسین:
(ڕه‌شایی reşayî)، (به‌رایی berayî)، (دوایی diwayî)، (کۆتایی kotayî)، (پانایی panayî)، (شێنه‌یی şêneyî)، (سنه‌یی Sineyî)، (هه‌ڵه‌