جیاکردنەوەی ئامرازی دانەپاڵی (ە) لە ئامرازی لێکدانی (ە)
نووسین و ئامادەکردنی: زانا نافع کەمال
چۆن ئامرازی دانەپاڵی (ە) بناسینەوە؟
ئامرازی دانەپاڵ: ئەوەیە دوو وشە دەداتە پاڵ یەک و گرێ دروست دەکات
گرێش وەک هەموومان دەزانین پێک دێت لە دیارخەر و دیارخراو
لە حاڵەتێک ئامرازی دانەپاڵی (ە) لەجیاتیی (ی) بەکار دێت، ئەگەر دوو مەرج هاتبێتە دی:
کاتێک ناوێکی نەناسراو بە هاوەڵناوێک دیاردەخرێت، ئەوا زۆربەی کاتەکان پێویستمان بە ئامرازی دانەپاڵ دەبێت لەنێوان ناوەکە و هاوەڵناوەکە.
لێرە لەبەرئەوەی گوڵ ناوێکی نەناسراوە و بە هاوەڵناوێک دیارخراوە، پێویستمان بە ئامرازی دانەپاڵی (ی) دەبێت.
بەڵام ئەگەر ناوی گوڵ بکەمه ناسراو، ئەوا ئامرازی دانەپاڵی (ی) دەگۆڕێت بە (ە)
وە نیشانەی ناسراوییش (ەکە) دەچێتە دوای هاوەڵناوەکە
بۆچی لە (ئەم گوڵە جوانە لێ مەکەوە.) (ی) گۆڕاوە بە (ە)؟
خۆ لەم نموونەیە نیشانەی ناسراوی (ەکە) نییە تا بڵێن ناسراوە!
هاوەڵناوی نیشانە هەڵگری نیشانەی ناسراوییە، کە ناوێک دەچێتە نێوانی، ئەو ناوە وەکوو ناسراوی لێ دێت.
بۆیە ئامرازی (ی) گۆڕاوە بە (ە) چونکە کە گرێیەکە چووەتە نێوان هاوەڵناوی نیشانە، وەک ناسراوی لێ هاتووە.
وە هاوەڵناوی نیشانە بووەتە دیارخەری گرێیەکە.
ئامرازی لێکدانی (ە): لەنێوان دوو وشە دێت و وشەی لێکدراو دروست دەکات و وشەکەش هەمووی بەسەر یەکەوە دەنووسرێت بەبێ بۆشایی.
گوڵەگەنم ڕەشەبا کێوەڕەش بەردەڕەش
ئامرازی دانەپاڵی (ە): لەنێوان ناوێکی دیارخراوی ناسراو و هاوەڵناوێکی چۆنیەتی دێت و گرێی ناوی دروست دەکات.
گرێ نابێت بەسەر یەکەوە بنووسرێت، دەبێت بۆشایی لەنێوان دوو وشەکە هەبێت.
ئەگەر سەیری ئەم دوو نموونەیە بکەین.
لەم نموونەیە ناوی (بەرد) ناوێکی تاکی ناسراوە، کاتێک دیارخراوە بە هاوەڵناو (ڕەش) ئامرازی دانەپاڵی (ە) خراوەتە نێوان ناوەکە و هاوەڵناوەکە، وە نیشانەی ناسراوییش (ەکە) چووەتە دوای هاوەڵناوەکە.
بەدەر لە ڕووی واتاوە، لە ڕووی ڕێنووسیشەوە بەرد و ڕەش دەبێت بەجیا بنووسرێن و نابێت بەسەر یەکەوە بنووسرێن.
لەم نموونەیەدا بەردەڕەش ناوێکی لێکدراوە و پێک هاتووە لە (ناو + ئامرازی لێکدان + هاوەڵناو)
(ە) لە وشەی بەردەڕەش ئامرازی لێکدانە.
بەدەر لە ڕووی واتاوە، لە ڕووی ڕێنووسیشەوە، نابێت لە یەکتر جیا بکرێنەوە، لەبەرئەوەی وشەی لێکدراویان دروست کردووە.