هاوپۆل: Okategoriserade

حوزه‌یران 2, 2023 Diyako

بەروار یان ڕێکەوت؟ نووسین: دیاکۆ هاشمی  جاری وایە وشەیەک بەهەڵە بڵاو دەبێتەوە، لای خەڵک جێگیر دەبێت و هەندێک جار لابردنی ئاسان نییە، بەڵام بەوەشەوە دەبێت کاری لەسەر بکەین کە دروستەکەی بەکار بهێنین.  یەکێک لەو وشانە، وشەی (بەروار)ە کە بەهەڵە بەرانبەر بە (مورخه/تاریخ/ date) دانراوە. “بەرواری” تەنیا ناوی ناوچەیەکە لە باکوور و باشووری کوردستان. دروستەکەی دەبێتە:…

ئایار 31, 2023 Diyako

شیعری باش نووسین: دیاکۆ هاشمی من زیاتر لە شیعری شاعیرانی کلاسیک چێژ دەبینم، یان ئەو شیعرانەی کە بۆنوبەرامەی هۆنراوەی کلاسیکیان لێ دێت، شاعیری کلاسیک ئاماژەیە بۆ شاعیرێک کە بە پەیڕەوکردنی یاسا و ڕێساکانی شیعر، بەرهەمەکانی لە شێوەی شیعری نەریتی و فۆرماڵیدا دروست دەکات. شاعیرانی کلاسیک بەگشتی بۆ خستنەڕووی ناوەڕۆکی شیعرەکانیان بە شێوەیەکی جوان و هونەری،…

ئایار 31, 2023 Diyako

زمان چییە؟ زمان سیستەمێکی پەیوەندیی ئاڵۆزە کە مرۆڤەکان بۆ دەربڕین و هاوبەشکردنی زانیاری و بیرکردنەوە و بیرۆکە و هەست بەکاری دەهێنن. ئامرازێکە بۆ پەیوەندیکردن لەگەڵ کەسانی دیکە و بۆ تێگەیشتن و لێکدانەوە لە جیهانی دەوروبەرمان. زمان لە توخم و پێکهاتەی جۆراوجۆر پێک دێت، لەوانە دەنگ، وشە، ڕێزمان، ڕستەسازی و واتاسازی. لە ڕێگەی زمانەوە دەتوانین بۆ…

ئایار 31, 2023 Diyako

بۆ هەر کەسێک خۆشەویستێکی لەدەست داوە هیوادارم بە تێگەیشتن و هەڵوێستێکی خۆشەویستییەوە ئەم نامەیەت پێ بگات. لە ڕێگەی ئەم پەیامەوە دەمەوێت پرسە و سەرەخۆشیی خۆمت پێ ڕابگەیەنم، بۆ ئەو خەم و پەژارەیەی کە پێیدا تێپەڕ دەبیت. تەنها دەتوانم بیهێنمە پێش چاوم کە ئەم کاتە دەبێت چەندە قورس و بەئازار بێت بۆت و دەمەوێت بزانیت کە…

ئایار 31, 2023 Diyako

هەروەها = ش/یش؟ نووسین: دیاکۆ هاشمی (هەولێر) + (یش) = هەولێریش (سلێمانی) + (یش) = سلێمانییش (شاری سلێمانی) (سلێمان) + (یش) = سلێمانیش (کاک سلێمان) *** ئەو وشانەی کە بە نەبزوین کۆتایییان هاتووە، یان بە بزوێنی (ی) تەواو بوون (یش) دەگرن. نەبزوێن + یش: کەرکووکیش شارێکی گەورەیە. داریش بەرزە. گوڵیش بۆنی خۆشە. *** بزوێنی (ی)…

ئایار 31, 2023 Narges Hashemi

کۆماری ئیسلامی و سنووردارکردنی سوونییەکان کۆماری ئیسلامیی ئێران، کۆمارێکی هزرکوژی دژبەئازادییە. لەو کۆمارەدا هەر هزرێکی جیاواز بەرترسی کوشتن و بڕین و ئەشکەنجە و هەڵواسینە. لەوێدا هەر هزرجیاوازییەک سەرکوت دەکرێت. چ ئەوانەی دینجیاوازن، چ ئەوانەی خۆیان سەر بە هیچ دینێک نازانن، چ ئەوانەی خاوەنی ئایینزایەکی ترن. کەسانێک بە تۆمەتی لەدینهەڵگەڕان، کەسانێک بە تۆمەتی گوێنەدانە یاسا و…

ئایار 11, 2023 Narges Hashemi

ڕاگەیاندن و دەزگا فەرمییەکانی ئورووپا و کۆماری ئیسلامی لەسەر توندوتیژییەکانی کۆماری ئیسلامی لە ئێراندا، لە چاپەمەنی و ڕۆژنامە و ڕاگەیاندنەکانی سویددا، بەردەوام وتاری جۆربەجۆر بڵاو دەکرێتەوە. ئەو تاوانانەی کە لەوێ دەکرێن، بەردەوام دەخرێنە بەرچاو. ئەمە لەلایەکەوە گرنگە بۆ ئەوەی لە جیهانی دەرەوەی ئێران بزانن چی ڕوو دەدات و لەلایەکی تریشەوە بۆ خەڵکی ناوخۆی ئێران گرنگە…

ئایار 10, 2023 Narges Hashemi

دیسانەوە لەسێدارەدان     کۆماری ئیسلامیی ئێران، کۆمارێکی مرۆڤکوژی دڕندەیە، نەک تەنیا شەرم لە خەڵکی ناو ئێران ناکات، نەک شەرم لە نەتەوە جۆربەجۆرەکانی ناو ئێران ناکات، بەڵکوو شەرم لە جیهانی دەرەوەش ناکات و بێشەرمانە بەردەوامە لە کوشتوبڕ و هەڵواسین. تەنانەت ئەوانەش کە هاووڵاتێتیی وڵاتی تریشیان هەیە، لە کوشتوبڕی کۆماری ئیسلامی پارێزراو نین. ڕاگەیاندن و چاپەمەنییەکانی…

ئایار 8, 2023 Zhiyan Zhaleh

Zhiyan Zhaleh ژیان ژاڵە چالاکی مەدەنی، سیاسی، ڕۆژنامەوان، پێشکەشکاری ڕادیۆ و تەلەفزیۆن *** چالاکییەکان (activities):   *** ئاڤاتوودەی (Ava Today)  ١. چاوپێکەوتنێک لەگەڵ بەندکراوی سیاسیی کورد چەنگیز قەدەم خەیر نووسینەوەی: ژیان ژاڵە ٢. ژیان ژاڵە: دیمانە لەگەڵ مەنسوور سوهرابی سەبارەت بە وێرانکردنی کوردستان لە ڕێگەی سوپای پاسدارانەوە. ٣. ژیان ژاڵە: با حەیدەری قوربانی بەتەنیا جێ…

ئایار 5, 2023 Diyako Hashemi

…بڕکێ پاشگرێکی بەهێز لە وشەسازیی کوردیدا نووسینی دیاکۆ هاشمی “بڕکێ” پاشگرێکی چالاکە بۆ چێکردنی وشەی نوێ وەک وشەی کێبڕکێ، چێژبڕکێ، پرسبڕکێ و هتد. هەروەها لە شێوازی “بەرکێ” دەردەکەوێت، وەک: کێبەرکێ. ئەگەر چاو لە هەموویان بکەین دەزانین کە ئەو پاشگرانە وشەی وا دروست دەکەن کە دۆخی خەباتکردن و ململانێکردن و ڕووبەڕووبوونەوەیان تێدایە. وشەی تەحەدی (تحدی –…