دیسانەوە لەسێدارەدان

ئایار 10, 2023 Narges Hashemi

دیسانەوە لەسێدارەدان

 

نووسین: نەرگس هاشمی

 

کۆماری ئیسلامیی ئێران، کۆمارێکی مرۆڤکوژی دڕندەیە، نەک تەنیا شەرم لە خەڵکی ناو ئێران ناکات، نەک شەرم لە نەتەوە جۆربەجۆرەکانی ناو ئێران ناکات، بەڵکوو شەرم لە جیهانی دەرەوەش ناکات و بێشەرمانە بەردەوامە لە کوشتوبڕ و هەڵواسین. تەنانەت ئەوانەش کە هاووڵاتێتیی وڵاتی تریشیان هەیە، لە کوشتوبڕی کۆماری ئیسلامی پارێزراو نین.

ڕاگەیاندن و چاپەمەنییەکانی سوید لە مانگی مەی = ئایاردا هەواڵی لەسێدارەدانی هاووڵاتییەکی ئێرانیسویدییان بڵاو کردەوە. بۆ نموونە لە ڕۆژنامەی ئافتۆنبلادێتی سویدی لە 06-05-2023 دا لە زاری ڕاگەیاندنە حکوومەتییەکانی ئێراندا ڕادەگەیەنێت کە حەبیب چەعب بە تاوانی ترۆریستی لەسێدارە درا.

ڕۆژنامەکە دەنووسێت کە وەزارەتی دەرەوەی سوید لە مانگی مارسدا ڕاگەیاندنێکی نووسراویدا لەسەری دواوە.

هەروەها دەنووسێت کە حکوومەت داوای کردووە کە سزای لەسێدارەدانەکە جێبەجێ نەکرێت. وەزارەتی دەرەوە وەبیری خستبوونەوە کە یەکێتیی ئەورووپا بڕیاری لەسێدارەدان  بەربڕ = مەحکووم دەکات. سزای لەسێدارەدان سزایەکی نامرۆڤانە و ناپاشگەزبووە. سوید و یەکێتیی ئەورووپا لەژێر هەر بارودۆخێکدا بەربڕی دەکات.

ئامادەکردن: نەرگس هاشمی 10-05-2023

***

بابەتەکانی تر