هاوپۆل: Okategoriserade

كانونی دووه‌م 30, 2023 Diyako Hashemi

ئاوڕێک لە سەروا (قافیه) نووسین: دیاکۆ هاشمی ئاخۆ چۆن شیعرێکی سەروادار بناسینەوە؟ زۆر جار بەناو شاعیرانەوە شتێک بڵاو دەکرێتەوە، یان کەسێک شیعرێکی کرچ و کاڵ دەهۆنێت، ڕەنگە کۆتایییەکانی وەک یەک بن، بەڵام لە دیدی هۆنراوەزانییەوە چەند پیتی وەک یەک مەرج نییە بە سەروا هەژمار بکرێن. لێرە ئاوڕێکی خێرا لەوە دەدەینەوە: بەگشتی، دەکرێت بوترێت کە ئاخرین…

كانونی دووه‌م 29, 2023 Diyako Hashemi

تێڕامانی زمانەوانی نووسین: دیاکۆ هاشمی وشەی “بەر” لە زمانی کوردیدا بەکارهێنانێکی بەهێزی هەیە و دەکرێت وەکوو پێشگرێک کۆمەڵێک وشەی باشی لێ دابڕێژرێت. تەنانەت وشەی لێکدراویشی لێ  دروست دەکرێت. کورد لە کۆنەوە زیاتر وشەی بەرکاری (مفعولی)ی پێ چێ کراوە، بۆ نموونە: بەرپرس (مسئول)، بەرکوڵ (نیم پخته)، بەرچایی (قاوەتی، نانی بەیانی)،  بەربانگ (وقت افطار)، بەردەست (پادو ـ…

كانونی دووه‌م 15, 2023 Diyako Hashemi

2023-01-15 مەحوی و گەشەی زمانی کوردی زمانی کوردی، وەک هەر زمانێکی تر، بە شێوەی جۆربەجۆر لە گەشەسەندندایە. یەکێک لەو گۆڕانکارییانە لە بواری ئەلفبێدا بووە. لە نووسینی کوردیدا لە پێشدا وەک فارسی و عەرەبی، ئەو بزوێنانەی کە بە “اعراب” ناسراون، وەک سەرە، بۆرە و ژێرە (فتحە، ضمه و کسره) بەکار دەهێنران. بەڵام بەرەبەرە ئەوانە پیتیان بۆ…

كانونی دووه‌م 10, 2023 Narges Hashemi

یاسای نوێی حیجاب گاڵتەجاڕییە ژینا ئەمینی هەرچەند حیجابی هەبوو، کەوتە بەر زەبروزەنگ و ئەشکەنجە و لێدان و گیانی پاکی لە دەست دا. بە سەدان میلیۆن خەڵکی جیهان بە مەرگی ژینا ورووژان و بە شێوەی جۆربەجۆر پاڵپشتیی خۆیان بۆ ژینا دەربڕی. هەزاران کەس بەدوای ژینادا بەندی کران، ئەشکەنجە کران، دەستدرێژیی جنسییان کرایە سەر و هەڵواسران. کەچی…

كانونی دووه‌م 3, 2023 Diyako Hashemi

ئامادەکردنی دیاکۆ هاشمی خشتەی وشە لێکدراوەکان هەر کاتێک دوو وشە (ناو، هاوەڵناو، هاوەڵکار، ڕەگی کار، قەد) پێکەوە واتایەکی نوێ پێک بهێنن پێیان دەوترێت وشەی لێکدراو. جاری وایە بە یارمەتیی مۆرفیمێکی پێوەندی (interfix)ێک لێک دەدرێن کە لە زمانی گشتیدا پێی دەوترێت “ناوبەند” و دەبێت پێکەوە بنووسرێن. بە یارمەتیی ناوبەند: (هاتوچۆ)، بەبێ ناوبەند: (ڕەشماڵ). نموونەیەک لە وشە

كانونی دووه‌م 1, 2023 Narges Hashemi

سێ تاوانە ترسناکەکە محاربه، بغی و افساد فی الارض لە یاساکانی ئێراندا تاوانی زۆر هەن کە سزاکەی دەبێتە هۆی کوشتن و بڕینی ئەندام و سزای جەستەیی، بۆ ئەو کەسانەی لە دیدی یاساوە هەڵەکار و تاوانکارن، بۆ وێنە مرۆڤکوژ یان دەستدرێژیکەری جنسی و هتد. هاوکات سزای زۆری تریش هەن کە ڕووبەڕووی ئەو کەسانە دەبنەوە کە شۆڕشگێڕ…

كانونی یه‌كه‌م 25, 2022 Diyako Hashemi

چۆنێتیی نووسینی چاوگی لێکدراو، دوو بۆچوونی جیاواز چاوگی لێکدراو وەک “دروستکردن” و چاوگی داڕێژراوی ناسادە وەک “پێکهێنان” لە کاتی گەردانکردن (تصریف) واتە ئەو کاتەی کە پێی دەوترێت “کار/فرمان”، شێوازی جۆربەجۆری هەیە: ١. هەندێک چاوگ هەن سادەن و بە خۆیان گەردان دەکرێن: دزین: دەدزم، دەدزیت، دەدزێت، دەدزین، دەدزن. هەندێک وشە هەن بۆ ئەوەی بکرێنە چاوگ پێویستیان…

كانونی یه‌كه‌م 14, 2022 Diyako

نووسینی دیاکۆ هاشمی 2022-12-14  @ ئالوول   هێمای @ = at sign، کاتێک بۆ نموونە دەکەوێتە ناو ئیمەیلێکەوە لە ئینگلیزیدا پێی دەڵێن (ئەت at). “لە، لای= at”. لە زۆربەی زمانە ئەورووپییەکاندا ئەو چەمکە ئینگلیزییە بەکار ناهێنن، بەڵکوو هاتوون بەپێی شێوازی ئەو “@”یە، وشەیەکیان بۆ داناوە. بۆ نموونە: سویدی پێی وایە هێمای ئەو “ئا”یە لە لووتەفیل…

تشرینی دووه‌م 20, 2022 Narges Hashemi

  بەنێرەکان بسووتێنن   کۆماری ئیسلامیی ئێران ساڵانێکە خەریکی کوشتوبڕە. بەردەوام ناڕەزایەتییەکان بە شێوەیەکی دڕندانە سەرکوت دەکات و دەنگی ئازادیخوازیی خەڵک کپ دەکاتەوە. ئێستە کە لەدوای ژینا خەڵک ڕاپەڕیون، دەبێت ئەم جارە، ئەم کۆمارە ملهۆڕە بۆ هەمیشە لە گۆڕ بنرێت. هەر بۆیە گرنگە خەڵک بە هەموو شێوەیەک ئەم ڕاپەڕینە گەرم ڕابگرێت. با بۆ هەمیشە ئەم…

تشرینی دووه‌م 16, 2022 Narges Hashemi

2022-11-16 بانگەواز بۆ ڕاپەڕین خەڵکی ستەملێکراوی سەرپێڵی زەهاو و دەوروبەر، ڕاپەڕن! کۆماری ئیسلامی ڕۆژ بە ڕۆژ زیاتر تووشی تاوان و مرۆڤکوژی دەبێت. هەموو شارەکانی ئێران بەگەشتی و کوردستانی بەتایبەت کردووەتە ئامانجی تیرۆر و تۆقاندن و کوشتوبڕ. خەڵکێکی زۆر خەریکی خۆپیشاندانن و ورەی خەڵک ڕۆژ بە ڕۆژ بەرزتر دەبێتەوە بۆ خۆپیشاندان. ئەوڕۆ ئیتر وشەی خومەینی و…