نووسەر: Narges Hashemi

ئازار 13, 2023 Narges Hashemi

باسی ژاراویکردنی کچان لە هەواڵی تەلەفزیۆنی فەرمیی سویددا ژاراویکردنی کچان لە ئێراندا لە چاپەمەنی و بڵاوکراوەکانی سویددا دەنگی داوەتەوە و زۆر لەسەری وتار و بابەتیان بڵاو کردووەتەوە. بۆ نموونە لە تەلەفزیۆنی فەرمیی سوید (SVT)دا لە یەکێک لە بابەتەکانیدا لەژێر ناونیشانی “ناڕەزایەتیی نوێ لە ئێران دوای زەنگی ئاگادارکردنەوە سەبارەت بە کچەقوتابییانی ژاراویکراوی زۆرتر”. لە ڕاپۆرتی ئەو…

ئازار 8, 2023 Narges Hashemi

ژاراویکردنی کچان لە ئێران     خەڵکی ڕاپەڕیو و ڕووناکبیر بەردەوام دەبنە ئامانجی کوشتوبڕی کۆماری ئیسلامیی ئێران. لەم دوایییانەدا شەپۆلێکی بەربڵاوی ژاراویکردنی کچە قوتابییەکان لە ئێران و بەتایبەت لە کوردستاندا دەستی پێ کردووە. کچان کە درێژەدەری ڕێگای ژینان و حکوومەت لە باری ئاساییدا ناتوانێت دەنگیان کپ بکاتەوە، ئەم جارە لە قوتابخانە و خوێندنگەکانیاندا کەوتوونەتە بەر…

شوبات 22, 2023 Narges Hashemi

سەرکەوت ئارەش لەسێدارە درا سەرکەوت (آرش) ئەحمەدی، تێکۆشەری کوردی ڕۆژهەڵات لەسێدارە درا. ـ سەرکەوت ئەحمەدی، زیندانیی سیاسیی کورد خەڵکی شاری ڕوانسەر، بەرەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە 22ی فێبریوەری، بەنهێنی لە زیندانی دیزڵاوای کرماشان لەلایەن ڕژێمی کۆماری سێدارەوە، لەسێدارە درا. ئەو ماوەی دوو ساڵ لە بەندیخانەی ناوەندیی حوکوومەتی ئێران بەند کرابوو. سەرکەوت ئەحمەدی تەمەنی 29 ساڵ بوو. “سەرکەوت…

شوبات 12, 2023 Narges Hashemi

شکستهێنانی ڕێپێوانی ٢٢ی ڕێبەندان (بهمن)ی ڕژیمی ئێران  ـــــــــــــــــــــــــــــ ڕژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران کە لە لێواری ڕووخاندایە، بەبۆنەی ٢٢ی بەهمەن، لە هەموو ڕێگایەکەوە هەوڵی دا کە خەڵکی ئێران و کوردستان بێنێتە سەر شەقام، هەتا بەم شێوەیە نیشان بدات لەنێو خەڵکدا ڕەوایی هەیە و دۆخی ئەو وڵاتە ئاسایییە و هەروەها وا چەواشەکاریی کرد کە ئێران و کوردستان…

شوبات 3, 2023 Narges Hashemi

هێمن ژاڵە ئەشکەنجە پێش لە دادگاییکردن لە کۆماری ئیسلامیی ئێراندا، گرنگ نییە یاسا چی بڵێت. چونکە یاسا تەنیا بۆ سەر کاغەزە. بە کردەوە زۆر لە یاساکان هەرگیز جێبەجێ ناکرێن و بەتەواوی پشتگوێ دەخرێن. بۆ نموونە لە مادەی ٢٩ یاسای بنەڕەتیی ئێراندا دەڵێت: (تعذيب انسان ممنوع است هيچ شخص نمى تواند حتى به مقصد کشف حقايق…

كانونی دووه‌م 10, 2023 Narges Hashemi

یاسای نوێی حیجاب گاڵتەجاڕییە ژینا ئەمینی هەرچەند حیجابی هەبوو، کەوتە بەر زەبروزەنگ و ئەشکەنجە و لێدان و گیانی پاکی لە دەست دا. بە سەدان میلیۆن خەڵکی جیهان بە مەرگی ژینا ورووژان و بە شێوەی جۆربەجۆر پاڵپشتیی خۆیان بۆ ژینا دەربڕی. هەزاران کەس بەدوای ژینادا بەندی کران، ئەشکەنجە کران، دەستدرێژیی جنسییان کرایە سەر و هەڵواسران. کەچی…

كانونی دووه‌م 1, 2023 Narges Hashemi

سێ تاوانە ترسناکەکە محاربه، بغی و افساد فی الارض لە یاساکانی ئێراندا تاوانی زۆر هەن کە سزاکەی دەبێتە هۆی کوشتن و بڕینی ئەندام و سزای جەستەیی، بۆ ئەو کەسانەی لە دیدی یاساوە هەڵەکار و تاوانکارن، بۆ وێنە مرۆڤکوژ یان دەستدرێژیکەری جنسی و هتد. هاوکات سزای زۆری تریش هەن کە ڕووبەڕووی ئەو کەسانە دەبنەوە کە شۆڕشگێڕ…

تشرینی دووه‌م 20, 2022 Narges Hashemi

  بەنێرەکان بسووتێنن   کۆماری ئیسلامیی ئێران ساڵانێکە خەریکی کوشتوبڕە. بەردەوام ناڕەزایەتییەکان بە شێوەیەکی دڕندانە سەرکوت دەکات و دەنگی ئازادیخوازیی خەڵک کپ دەکاتەوە. ئێستە کە لەدوای ژینا خەڵک ڕاپەڕیون، دەبێت ئەم جارە، ئەم کۆمارە ملهۆڕە بۆ هەمیشە لە گۆڕ بنرێت. هەر بۆیە گرنگە خەڵک بە هەموو شێوەیەک ئەم ڕاپەڕینە گەرم ڕابگرێت. با بۆ هەمیشە ئەم…

تشرینی دووه‌م 16, 2022 Narges Hashemi

2022-11-16 بانگەواز بۆ ڕاپەڕین خەڵکی ستەملێکراوی سەرپێڵی زەهاو و دەوروبەر، ڕاپەڕن! کۆماری ئیسلامی ڕۆژ بە ڕۆژ زیاتر تووشی تاوان و مرۆڤکوژی دەبێت. هەموو شارەکانی ئێران بەگەشتی و کوردستانی بەتایبەت کردووەتە ئامانجی تیرۆر و تۆقاندن و کوشتوبڕ. خەڵکێکی زۆر خەریکی خۆپیشاندانن و ورەی خەڵک ڕۆژ بە ڕۆژ بەرزتر دەبێتەوە بۆ خۆپیشاندان. ئەوڕۆ ئیتر وشەی خومەینی و…

تشرینی یه‌كه‌م 25, 2022 Narges Hashemi

2022-10-25 ژینا ئەمینی ژن، ژیان، ئازادی ژینا ئەمینی، کچەکوردیکی ٢٢ ساڵان کە بوو بە ڕەمزێک بۆ “ژن، ژیان، ئازادی”. ژینا بووە ناوێکی گەورە و مەزن و بەناوبانگ لە مێژوودا، نەک لە مێژووی کوردستان، نەک لە مێژووی ئێران، بەڵکوو لە مێژووی هەموو جیهان. وەک نوێنەری هەموو ژنان، نوێنەری هەموو ئازادیخوازان. هیچ کەسایەتییەکی سیاسی بە قەد ناوی…