بەراوردێکی ئامرازی دانەپاڵی “ی” و ئامرازی لێکدەری “ە“
بەراوردێکی کوردی و عەرەبی و فارسی
لە عەرەبی و فارسیدا زۆر جار دوو یان چەند وشە بەدوای یەکتردا دەنووسرێن وەک:
لە کوردیدا دەکرێت ئەو دیاردەیە بە دوو جۆر بنووسرێت:
١. بە یارمەتیی ئامرازی دانەپاڵی “ی”:
٢. بە یارمەتیی ئامرازی لێکدەری”ە”:
وەک دەبینن لە دۆخی وادا ئامرازی لێکدەری “ە” کاراسانییەکانی باش دەکات. وشەکان لێک دەدات و کورتتر دەبنەوە.
دستگاه عصبی مرکزی / جهاز عصبي مرکزي / central nervous system
“ی“: کۆئەندامی دەماریی ناوەندی
ئەگەر ژمارەی وشەکان کەم بن بۆ نموونە دوو دانە بن، دەکرێت پێکەوە بنووسرێن وەک وشەی لێکدراو، کورت و پوخت: ناوەندەدەمار، هەستەدەمار.
بەڵام کاتێک وشەکان درێژ بن ڕەنگە زۆر ناقۆڵا دیار بێت هەمووی پێکەوە بنووسین: ناوەندەدەمارەکۆئەندام. هەرچەند ئەمانە وشەی لێکدراون، بەڵام لە کتێبەکاندا لەبەر درێژیی جیا کراونەتەوە، (ناوەندە دەمارە کۆئەندام). هیچ کێشەیەکی تێدا نییە. گرنگ ئەوەیە بوونی “ە” تایبەتمەندییەکە کە لە زمانی کوردیدا هەیە و وشەکان نزیک دەکاتەوە و دەربڕینیان خێرا دەبێت:
(ناوەندە دەمارە کۆئەندام) دەربڕینی زۆر ئاسانترە لە (کۆئەندامی دەماریی ناوەندی).
ئەویش تایبەتمەندییەکی تری زمانی کوردییە کە کۆمەڵەوشەکان بە یارمەتیی دوو ئامراز دەنووسرێن:
هەستەوەرگر، جووڵەدەمار، دەمارەخانە، لاکێشەمۆخ، هەستەئەندام
چێوەکۆئەندامی دەمار، دڕکە پەرچە کردار،