كانونی دووه‌م 17, 2021 Diyako Hashemi

ئامادەکردنی: دیاکۆ هاشمی

بڵاوکردنەوە: ١٧-٠١-٢٠٢١  

نوێکردنەوە ١٨-٠٧-٢٠٢٤

بیرکاری Mathematics 
بەختەوەرانە زۆر چەمکی بیرکاری لە باشووردا کراونەتە کوردی و ساڵانێکیشە لە قوتابخانەکاندا بەکار دەهێنرێن و بەباشییش جێ کەوتوون و بەو جۆرە زمانی کوردییان لەو بوارەدا پێ دەوڵەمەند بووە. لێردا ئاماژە به کۆمەڵێک شتی سەرەکی لەو بارەوە دەکەین. 
گرنگ:
شتێک کە زۆر گرنگە بیری لێ بکەینەوە شێوەی ڕیزبوونی ژمارەکان یان ڕستەی کۆکردنەوە، لێدەرکردن، لێکدان، دابەشکردنن، کورد لە باشوور ڕەچاوی زمانی عەرەبی دەکات و ڕیزبوونەکان لە ڕاستەوە بۆ چەپ دەنووسن، بەڵام کوردی ڕۆژهەڵات وەک زمانی فارسی بەپێی زمانە لاتینییەکانی وەک ئینگلیزی لە چەپەوە بۆ ڕاست ڕیزی دەکەن، هەروەها ئەو کوردانەش کە بە ئەلفبێی لاتینی دەنووسن بەپێی زمانە لاتینییەکان ئەوانە ڕیز دەکەن.
ئەم دوو شێوازییە هەندێک جار وردبینیی دەوێت و چونکە خوێندنەوەی هەندێک هێمای بیرکاری لە ڕۆژهەڵات بۆ باشوور جیاوازن. چەند نموونەیەک:
ڕیزبەندیی ژمارە: 
لە باشوور، لە ڕاستەوە بۆ چەپ دەنووسرێت و دەخوێنرێتەوە: (١، ٢، ٣، ٤، ٥، ٦، ٧، ٨، ٩).
لە ڕۆژهەڵات، لە چەپەوە بۆ ڕاست دەنووسرێت و دەخوێنرێتەوە: (٩ ٨٫ ٧٫ ٦٫ ٥٫ ٤٫ ٣٫ ٢٫ ١٫).
هێمای گەورەتر و بچووکتر:
لە باشوور ئەم هێمایە < لە ڕاستەوە بۆ چەپ دەخوێنرێتەوە هەر لەبەر ئەوە بەوە دەڵێن بچووکترە لە بەڵام لە ڕۆژهەڵات ئەو هێمایە لە چەپەوە بۆ ڕاست دەخوێننەوە هەر لەبەر ئەوە لە ڕۆژهەڵات بەوە دەڵێن گەورەترە لە. واتە:
لە باشوور: (سێ بچووکترە لە چوار: ٣ < ٤).
لە ڕۆژهەڵات (چوار گەورەترە لە سێ: ٣ < ٤).
***
لە باشوور: (چوار گەورەترە لە سێ: ٤ > ٣).
لە ڕۆژهەڵات (سێ بچووکترە لە چوار: ٤ > ٣).
***

کۆکردنەوە: (دوو کۆ شەش دەکاتە هەشت: ٢ + ٦ = ٨).
***
لێدەرکردن: (شەش کەم دوو دەکاتە چوار: ٦ ٢ = ٤).
***
لێکدان: (شەش جاران دوو دەکاتە دوازده: ٦ x ٢ = ١٢).
***
دابەشکردن: (شەش دابەش دوو دەکاتە سێ: ٦ ÷ ٢ = ٣).
***

***
فەرهەنگۆک:
ارتفاع بەرزی
استوانه لوولەک
بیضی هێلکەیی
چند ضلعی منتظم چەندلاتەریب
حاده الزاویه گۆشەتیژ
حجم قەبارە
دایره بازنە
ذوزنقه نیمچەلاتەریب
شعاع نیوەتیرە
ضلع لا
طول درێژی
عرض پانی
قاعده بنکه
قائم الزاویه گۆشەوەستاو
قطر تیره
کره گۆ
کره بیضوی گۆی هێلکەیی
لوزی مەعین، لەبزینە
متساوی الاضلاع لایەکسان
متساوی الساقین دوولایەکسان
متوازی الاضلاع لاتەریب
مثلث سێگۆشە
محیط چێوە
مختلف الاضلاع جیالا
مخروط قووچەک
مربع چوارگۆشە
مساحت ڕووبەر
مستطیل لاکێشە
مکعب مستطیل ڕووکێشەلاتەریب
منشور ئاوێزە، پوازک
منفرجه الزاویه گۆشەکراوە
هرم هەرەم
وتر ژێ
فەرهەنگۆک:
***
ارتفاع: بەرزی

استوانه: لوولەک

بیضی: هێلکەیی

چند ضلعی منتظم: چەندلاتەریب

حاده الزاویه: گۆشەتیژ

حجم: قەبارە

دایره: بازنە

ذوزنقه: نیمچەلاتەریب

زاویه: گۆشە

شعاع: نیوەتیرە

ضلع: لا

طول: درێژی

عرض: پانی

قاعده: بنکه

قائم الزاویه: گۆشەوەستاو

قطر: تیره

کره بیضوی: گۆی هێلکەیی

کره: گۆ

لوزی: مەعین، لەبزینە

متساوی الاضلاع: لایەکسان

متساوی الساقین دوولایەکسان

متوازی الاضلاع: لاتەریب

مثلث: سێگۆشە

محیط: چێوە

مختلف الاضلاع: جیالا

مخروط: قووچەک

مربع: چوارگۆشە

مساحت: ڕووبەر

مستطیل: لاکێشە

مکعب مستطیل: ڕووکێشەلاتەریب

منشور: ئاوێزە، پوازک

منفرجه الزاویه: گۆشەکراوە

هرم: هەرەم

وتر: ژێ

***

فەرهەنگۆکێکی بیرکاری و چەند ڕوونکردنەوەیەک
کوردی ئینگلیزی عەرەبی فارسی:
1. هەرەم Pyramid هرم هرم
2. شەشپاڵوو Cube مکعب مکعب
3. لوولەک Cylinder أسطوانة استوانه
4. قووچەک Cone مخروط مخروط
5. گۆ Sphere کرة کره
6. ڕوولاکێشەتەریب Rectangular prism متوازي المستطیلات مکعب مستطیل
7. سێگۆشە Triangle مثلث مثلث
8. لەبزینە، مەعین Rhombus معین لوزی
9. نیمچە لاتەریب Trapezoid شبه منحرف ذوزنقه
10. شەشلا Hexagon سداسي شش ضلعی
11. پێنجلا Pentagon خماسي پنج ضلعی
12. چوارگۆشە Square مربع مربع
13. لاکێشە Rectangle مستطیل مستطیل
14. بازنە Circle دائرة دایره
15. پوازگ، ئاوێزە Prism موشور منشور
16. هێلکەیی Oval / Ellipse بیضاوي / إهلیلج بیضی
17. بنکە Base قاعدة قاعده
18. بەرزی Height ارتفاع ارتفاع
19. چێوە Perimeter محیط محیط
20. تیرە Diameter قطر قطر
21. نیوەتیرە Radius نصف القطر شعاع
22. چەق Center مرکز مرکز
23. لاتەریب Parallel متوازي موازی
24. لایەکسان Equilateral متساوي الأضلاع متساوی الاضلاع
25. دوولایەکسان Isosceles متساوي الساقین متساوی الساقین
26. جیالا Scalene مختلف الأضلاع مختلف الاضلاع
27. گۆشەوەستاو Perpendicular عمودي عمود
28. گۆشەتیژ Acute angle زاویة حادة زاویه حاده
29. گۆشەکراوە Obtuse angle زاویة منفرجة زاویه باز
30. ئەندازە، ئەندازەزانی Geometry الهندسة، علم الهندسة هندسه
***
هەندێک وشەی گرنگی تری بیرکاری:
کوردی ئینگلیزی عەرەبی فارسی
1. کۆکردنەوە Addition جمع جمع
2. لێدەرکردن Subtraction طرح تفریق
3. لێکدان Multiplication ضرب ضرب
4. دابەشکردن Division قسمة تقسیم
5. کەرت Fraction کسر کسر
6. دەیی Decimal عشري اعشاری
7. ڕێژە Ratio نسبة نسبت
8. ڕەگ Root جذر ریشه
9. توان Power قوة توان
10. هاوکێشە Equation معادلة معادله
11. نادیار Unknown مجهول مجهول
12. کۆلکە Factor عامل عامل
13. تەنیشت Side ضلع ضلع
14. گۆشە Angle زاویة زاویه
15. تەوەر Axis محور محور
16. خاڵ Point نقطة نقطه
17. هێڵ Line خط خط
18. پانی Width عرض عرض
19. درێژی Length طول طول
20. قووڵی Depth عمق عمق
21. تێکڕا Average معدل میانگین
22. ناوەڕاست Median وسیط میانه
23. ڕێژەی سەدی Percentage نسبة مئویة درصد
24. ژمارەی تەواو Integer عدد صحیح عدد صحیح
25. ژمارەی سروشتی Natural number عدد طبیعي عدد طبیعی
26. ژمارەی ڕاستەقینە Real number عدد حقیقي عدد حقیقی
27. کۆمەڵە Set مجموعة مجموعه
28. یەکە Unit وحدة واحد
29. گۆڕاو Variable متغیر متغیر
30. نەگۆڕ Constant ثابت ثابت
31. هێڵکاری Graph رسم بیاني نمودار
32. هاوکێشەی پلە دوو Quadratic equation معادلة تربیعیة معادله درجه دوم
33. سێگۆشەی ڕاستگۆشە Right-angled triangle مثلث قائم الزاویة مثلث قائم الزاویه
34. بیردۆزی فیساگۆرس Pythagorean theorem نظریة فیثاغورس قضیه فیثاغورس
35. ئەگەر Probability احتمال احتمال
36. دراوە (داتا) Data بیانات دادهها
37. لۆگاریتم Logarithm لوغاریتم لگاریتم
38. تەژێ Sine جیب سینوس
39. تەژێی تەواو Cosine جیب التمام کسینوس
40. لێکەوت- Tangent ظل، مماس مماس/ تانژانت
41. بەها Value قیمة مقدار
42. ئاراستە Vector متجه بردار
43. پاوان Domain مجال دامنه
44. بەرهەم Product ناتج حاصلضرب
45. کۆبەرهەم Sum مجموع مجموع
46. ناوەندی ژمێرەیی Arithmetic mean وسط حسابي میانگین حسابی
47. لاری Slope میل شیب
48. هاوتەریب Parallel متوازي موازی
49. ستوونی Vertical عمودي عمودی
50. ئاسۆیی Horizontal أفقي افقی
***
چەند خاڵێکی گرنگ:
1. پێناسە و تایبەتمەندییەکانی شێوەکان:
سێگۆشە: شێوەیەکی داخراوە بە سێ لا و سێ گۆشە. جۆرەکانی بریتین لە:
لایەکسان: هەر سێ لاکانی یەکسانن.
دوولایەکسان: دوو لای یەکسانن.
جیالا: هیچ دوو لایەک یەکسان نین.
بازنە: کۆمەڵە خاڵێکە کە هەموویان لە یەک دووری لە خاڵێکی ناوەندیدان.
2. فۆرمۆلەکانی ڕووبەر و قەبارە:
ڕووبەری بازنە: πr²
ڕووبەری سێگۆشە: (بنکە × بەرزی) / 2
قەبارەی گۆ: 4/3πr³
قەبارەی شەشپاڵوو: لا³
3. کاربردی ژیانی ڕۆژانە:
بازنە: تایەی ئۆتۆمبێل، کاتژمێر.
سێگۆشە: بۆ بەهێزکردنی پردەکان و بیناکان.
شەشپاڵوو: لە قوتووی پاکەت و سندووقدا.
4. پەیوەندیی نێوان شێوەکان:
بازنە و گۆ: گۆ وەک بازنەیەکە کە بە دەوری تەوەرێکدا دەسووڕێتەوە.
لاکێشە و شەشپاڵوو: شەشپاڵوو شێوەی سێ ڕەهەندیی لاکێشەیە.
5. مێژووی پەرەسەندن:
یۆنانییە کۆنەکان وەک ئەقلیدس ڕۆڵێکی گرنگیان لە پەرەپێدانی ئەندازە (جیومەتری) هەبووە.
فیساگۆرس بیردۆزە ناسراوەکەی خۆی لەسەر سێگۆشەی ڕاستگۆشە داهێنا.
6. بەکارهێنان لە ئەندازیاری و تەکنۆلۆژیادا:
هەرەم: لە دیزاینی بیناکاندا بۆ سەقامگیریی زیاتر.
شەشلا: لە دروستکردنی هێڵی گواستنەوەی کارەبادا.
7. تایبەتمەندییە سەرنجڕاکێشەکان:
کۆی گۆشەکانی هەر چوارگۆشەیەک 360 پلەیە.
ڕێژەی چێوە بۆ تیرەی بازنە هەمیشە π یە (نزیکەی 3.14159).
8. دروستکردنی شێوەکان:
بازنە: بە پەرگار دروست دەکرێت.
سێگۆشەی لایەکسان: بە پەرگار و ڕاستە دروست دەکرێت.
***
بەو هیوایەی سوودی هەبێت بۆ ئەوانەی لەم بوارەدا دەخوێنن و هەوڵ بدەن وشە و زاراوەی کوردی بەکار بهێنن.
***
دیاکۆ هاشمی، مامۆستای ڕێنوێنی زمان لە سوید

***

هەروەها بەراوردێکی ئەم وێنانەش بکەن کە لەلایەن ئەمین شکوور ئامادە کراون بۆ فێرگەی زمانی کوردی:
***
***
***
***
***
***