نیسان 8, 2023 Diyako Hashemi

جیاوازیی

گرێی ناوی و گرێی هاوەڵناوی

لەنێوان ئێران و باشووردا

نووسین: دیاکۆ هاشمی

بەپێی مەنهەجی باشوور بەم دوو جۆرە نموونەیە دوترێت گرێی  ناوی: برای گۆران، کچی جوان. واتە وشەی دووەم چ ناو بێت چ هاوەڵناو بێت بەپێی باشوور پێی دەوترێت گرێی ناوی. بەڵام لە ئێراندا ئەگەر وشەی دووەم هاوەڵناو بێت بەوە دەڵێت گرێی هاوەڵناوی. 

لە باشوور بە دوو پێکهاتەی وەک ئەمانە دەوترێت گرێی هاوەڵناوی:

هەندێک گەورە. زۆر گەورە، شۆخ و جوان، جوان و نوێ، ترش و شیرین، خۆش و بەتام.

کەوا بێت دەبێت ئاگاداری ئەو جیاوازییە بین.

ڕوونکردنەوەی زیاتر:

کورد بە (ترکیب اضافی) دەڵێت (گرێی ناوی)، واتە دوو ناو بە یارمەتیی (ئامرازی دانەپاڵ) پێکەوە گرێ دراون: ک
(پدرِ سارا) = ترکیب اضافی
(پدر) = مضاف
( ــــِ) = کسره اضافه
(سارا) = مضاف الیه

(باوکی سارا) = گرێی ناوی
(باوک) = دیارخراو
(ی) = ئامرازی دانەپاڵ (ئامرازی خستنەسەر)
(سارا) = دیارخەر

ترکیب اضافی = گرێی ناوی
مضاف = دیارخراو
مضاف الیه = دیارخەر

ترکیب وصفی = گرێی هاوەڵناوی (بەپێی ئێران):
کچی جوان / کچە جوانەکە

ترکیب وصفی = گرێی هاوەڵناوی (بەپێی باشوور):

زۆر جوان، جوان و نوێ، زیرەک و لێهاتوو
*
جیاوازیی گرێی هاوەڵناوی لە ئێران و لە باشوور

لە ئێراندا، مەبەستم لە ڕێزمانی فارسیدایە، ئەگەر وشەی دووەم ناو بێت پێی دەڵێن  گرێی ناوی، وەک: باوکی سارا.

ئەگەر وشەی دووەم هاوەڵناو بێت پێی دەوترێت گرێی هاوەڵناوی، وەک: کچی جوان.

لە باشووردا بە هەردووکیان دەڵێن گرێی ناوی.

لە باشووردا بە نموونەی وەک ئەمە دەڵێن گرێی هاوەڵناوی:

زۆر جوان، زیرەک و لێهاتوو، خۆش و بەتام، جوان و نوێ، زۆر گەورە، زۆر ئازا، جوان و پتەو، هەندێک خێرا، کەمێک بەپەلە و هتد.
تێبینی:
زۆر گرنگە کە خۆمان تووشی ئاژاوە و دوودڵی نەکەین. ڕێزمانی فارسی و کوردی دوو شتی جیاوازن. لە ڕێزمانی فارسیدا گرێی هاوەڵناوی جیایە بە بەراورد لەگەڵ ڕێزمانی کوردی کە لە باشوور فێری قوتابیانی دەکرێت. ئێمەی کوردی ڕەچاوی ڕێزمانی کوردی دەکەین. واتە بەپێی ئەو ڕێزمانە دەچینە پێشەوە کە لە قوتابخانەکانی باشووردا جێگیر دەکرێت.