هێشوو

ئایار 23, 2024 Diyako

هێشوو cluster

ئەگەر چاو لە وشەی مەست mest بکەین دەبینین کە لەنێوان س و تدا هیچ بزوێنێک نییە، ئەمە پێی دەوترێت هێشوو چونکە هیچ بزوێنێک ناکەوێتە نێوانیانەوە. وشەی هێنان هیچ هێشوویەکی تێدا نییە، چونکە بەدوای یەکتردا بزوێن و نەبزوێن دێن.

هێشوو جاری وایە لە دوو دەنگی کپ و جاری واشە لە سێ دەنگی کپ دروست دەبن.

هێشوو جاروبار دەشتوانێت بکەوێتە سەرەتای وشەوە، وەک: (ستران stran)، (ستۆکهۆڵم Stockholm).

لە سەرەتادا دوو یان سێ دەنگی کپ (نەبزوێن) بەدوای یەکتردا هاتوون بێ ئەوەی بزوێنێک بکەوێتە نێوانیان، واتە هێشوویان دروست کردووە.

هێشوو لە زمانێکەوە بۆ زمانێکی تر جیاوازە چونکە پێکهاتەی زمانەکان جیاوازن.

لە زمانی کوردیدا ئەم فۆنیمانە: (ج، چ، س، ش، خ، ک) کە بە ئەلفبێی کوردیلاتینی دەبنە: (c ç s ş x k) لەگەڵ (و w)دا هێشوو دروست دەکەن، نموونە:
جوان cwan، چوار çwar، سوێند swênd، شوێن şwên، خوار xwar، کوا kwa.

***
بۆ زانیاریی زیاتر فەرموون:

ڕێنووس