ته‌مموز 29, 2021 Diyako Hashemi

نووسین: دیاکۆ هاشمی

2021-07-29

 

سپاس یان سوپاس؟

سپاس یان سوپاس؟
بێژەی سپاس ڕاستترە. ئەم وشەیە لە زمانی فارسی و ئەرمەنیدا هەر بە سپاس بەکار دەهێنرێت، لە ڕووسیدا دەڵێن سپاسیبا. لە زمانی پاڵەییشدا هەر لە کۆنەوە سپاس بووە، بە کرمانجییش دەوترێت سپاس sipas و لە ڕۆژهەڵاتیش هەر دەوترێت سپاس.
بێژەی ئەم وشەیە لە باشوور گۆڕاوە بۆ سوپاس، لە زۆربەی نووسینەکان و دەقە ئەدەبییەکانیشدا کە لە باشوور نووسراون یان دەنووسرێن هەر بە شێوەی سوپاس بەکار هێنراوە یان بەکار دەهێنرێت و زیاتر لە زمانی ئەدەبیدا جێ کەوتووە.
کورت و پوخت: هەم بە کرمانجی و هەم لە ڕۆژهەڵات دەڵێن سپاس، لە باشوور دەڵێن سوپاس.
گۆڕانی دەنگی وشە لەناو زمانێکدا لە ناوچەیەکەوە بۆ ناوچەیەک یان لە پارچەیەکەوە بۆ پارچەیەکی تر شتێکی نامۆ نییە و زۆر ڕووی داوە، نموونە:
شەمەنەفەر، شەمەندەفەر، ماشین، ماشێن، پەنج، پێنج. شانزە، شازدە. دووکەڵ، دووکەر. تلیزوون، تەلەفزیۆن. تاران، تەیران، بەغا، بەغداد. شووشە، شیشه. سپاس، سوپاس، فیلسووف، فەیلەسووف، حەوت، حەفت.
خۆم هەر دووکیان بەکار دەهێنم، بە شێوەی فەرمی و لەگەڵ باشووری دەڵێم سوپاس لەگەڵ ڕۆژهەڵاتی دەڵێم سپاس.
***