كانونی دووه‌م 3, 2023 Diyako Hashemi

ئامادەکردنی دیاکۆ هاشمی

خشتەی وشە لێکدراوەکان

هەر کاتێک دوو وشە (ناو، هاوەڵناو، هاوەڵکار، ڕەگی کار، قەد) پێکەوە واتایەکی نوێ پێک بهێنن پێیان دەوترێت وشەی لێکدراو. جاری وایە بە یارمەتیی مۆرفیمێکی پێوەندی (interfix)ێک لێک دەدرێن کە لە زمانی گشتیدا پێی دەوترێت ناوبەند و دەبێت پێکەوە بنووسرێن. بە یارمەتیی ناوبەند: (هاتوچۆ)، بەبێ ناوبەند: (ڕەشماڵ). نموونەیەک لە وشە لێکدراوەکان:

ناوبەند وشەی لێکدراو:

ناو

ناو

مارماسی، شاهەنگ، تەختەکلیل

ناو

ە

ناو

مانگەشەو، گوڵەگەنم، ژنەپێشمەرگە

ناو

بە

ناو

دەربەدەر، نیشتمانبەدەر، جێبەجێ

ناو

و ناو

هێلکەوڕۆن، دەموچاو، لەرزوتا

 ناو قەد ڕۆژهەڵات، دەستکرد، دەستکەوت
 ناو  و  قەد  دەستوبرد، 

ناو

هاوەڵناو

گوێدرێژ، چاوجوان، کانیکەوە

ناو

ە

هاوەڵناو

مێرگەسوور، کێلەسپی

ناو

ە

هاوەڵناو

ە

ئاگرەسوورە، مریشکەڕەشە، 

ناو

ڕەگی کار

سەهۆڵفرۆش، گیرفانبڕ، وێبگەڕ

ناو

دووپات

کونکون، پڵپڵ، گرنجگرنج

ناو

ە

دووپات

لرفەلرف، گڤەگڤ، خشەخش

ناو

ەو

دووپات

شارەوشار، دارەودار، ساڵەوساڵ

ناو

او

دووپات

چڵاوچڵ، پشتاوپشت، دەستاودەست

ڕەگی کار

ە

ڕەگی کار

هاتەهات، تەپەتەپ، سووڕەسووڕ، مڕەمڕ

ڕەگی کار

و

ڕەگی کار

 ترسولەرز، مشتوماڵ (مشتن، ماڵین)،

قەد

و

قەد

هاتوچۆ

هاوەڵناو

ناو

ڕەشمار، زەرداو، ڕەشماڵ

هاوەڵناو

ە

ناو

سوورەقاز، ڕەشەبا، تەڕەپیاز

هاوەڵناو

ڕەگی کار

کورتبین، نوێخواز، ڕەشبین

هاوەڵناو

ە

ڕەگی کار

کۆنەفرۆش، سەوزەپۆش، بەرزەبێژ

هاوەڵناو

و

وشەی بێواتا

گورجوگۆڵ، ڕەقوتەق، نەرمونۆڵ

ژمارە

ناو

یەکشاخ، دوودڵ، چوارچرا، هەزارپێ، سێشەممە

هاوەڵکار

ناو

بەربانگ، بەرماڵ، بنباخەڵ، ژێرکراس

هاوەڵکار

ڕەگی کار

بەرماڵ، بەربەست، دووربین

هاوەڵکار

ڕەگی کار

ە

لاگیرە، بەرچنە

  خشتەی لێکدراو لە پەڕەیەکدا:

تێبینی: بۆ دۆزینەوە ڕەگی کار فەرموون چاو لەم خشتەیە بکەن: ڕەگی کار.