ئازار 18, 2019 Diyako Hashemi

ئامادەکردن: دیاکۆ هاشمی

بڵاو کردنەوە 2005-03-20

 

ڕۆژژمێر و ساڵی کوردی و نەورۆز

پێشەکی

هه‌ر وڵاتێک به‌گوێره‌ی ڕۆژژمێر (تقویم)ێ کاروباری خۆی به‌ڕێوه ده‌با و، ساتی قه‌ومانی ڕووداوێکیش بووه به ده‌ستپێکی ڕۆژژمێره‌که‌ی.

زۆربه‌ی وڵاتان به‌گوێره‌ی ساڵی زایینی هه‌ڵسوکه‌وت ده‌که‌ن؛ هه‌ندێ وڵاتیش وه‌کوو چین، ئه‌فغانستان، ئێران و هتد پێڕه‌وی ساڵی ترن. دانیشتوانی هه‌ر پارچه‌یه‌ک له کوردستانیش چونکوو وڵات و ده‌سه‌ڵاتی سه‌ربه‌خۆیان نییه، خۆنه‌ویست ڕۆژژمێری ئه‌و وڵاته به‌کار ده‌به‌ن که تێیدان. هه‌ڵبه‌ت کورد سه‌ره‌ڕای بێ‌وڵاتی، ساڵی تایبه‌تیی خۆی هه‌یه که به‌و پێیه‌ش ڕۆژژمێری کوردی داڕێژراوه. لێره‌دا ده‌مانه‌وێ باسی «ساڵ» و «ڕۆژژمێر»ه گرنگه‌کان و په‌یوه‌ندی و جیاوازییان له‌گه‌ڵ ساڵی کوردی‌دا بکه‌ین.

 

ساڵه گرنگه‌کان

١. ساڵی زایینی (میلادی).

٢. ساڵی هه‌تاوی (شمسی).

٣. ساڵی کوردی.

٤. ساڵی هه‌یڤی (قمری).

 

 

١. ساڵی زایینی (میلادی)

ده‌ستپێکه‌که‌ی هه‌فته‌ی له‌دایکبوونی عیسا مه‌سیحه و، ڕۆژژمێره‌که‌ش ڕۆژژمێری زایینییه. له ساڵی ١٥٨٢ی زایینی‌دا، پاپ گریگووری هه‌شته‌م، دوایین ئاڵوگۆڕی له‌و ڕۆژژمێره‌دا کرد و ئێستاکه به «ڕۆژژمێری گریگووری» به‌ناوبانگه. ٣١ی دیسامبر، کاتژمێر ١٢ی شه‌و (٢٤.٠٠)، ساتی گۆڕینه‌وه‌ی ساڵی زایینییه بۆ ساڵی نوێ.

(له ساڵی هه‌تاوییدا، ساتی گوڕینه‌وه‌ی ساڵ به‌و شێوه‌یه نییه).

له ڕۆژژمێری گریگووریدا په‌یوه‌ندی له‌نێوان ساڵ و وه‌رزه‌کاندا نییه. به شێوه‌یه‌کی بڕیاردراو، ژماره‌ی ڕۆژه‌کان له حه‌وت مانگی ساڵدا ٣١ ڕۆژ، له چوار مانگدا ٣٠ ڕۆژ و مانگێکیش له ساڵدا به شێوه‌یه‌کی ناڕێک ٢٨ یان ٢٩ ڕۆژه. هه‌ر چوار ساڵ جارێک، ساڵی پڕ

(کبیسه leap year)یه، مه‌گه‌ر ئه‌و ساڵانه‌ی که شیاوی دابه‌شکردن بن به (١٠٠)، به‌ڵام نه‌ک  به (٤٠٠). که‌وا بێ، ساڵی ٢٠٠٠ ساڵی پڕ بوو (چونکوو شیاوی دابه‌شکردنه به ٤٠٠) به‌ڵام ساڵی ٢١٠٠  ساڵی پڕ نییه. ڕۆژژمێری گریگووری له هه‌ر ٣٣٣٠ ساڵ یه‌ک ڕۆژی هه‌ڵه‌یه.

زۆربه‌ی وڵاتانی دنیا پێڕه‌وی ساڵی زایینین، ته‌نانه‌ت وڵاتانی عه‌ره‌بیش، هه‌رچه‌ند له‌دایکبوونی عیسا مه‌سیح ده‌ستپێکی ساڵی زایینییه.

 

٢. ساڵی هه‌تاوی (شمسی)

ئه‌و ساڵه‌ی که له ئێران‌دا پێڕه‌ویی لێ ده‌کرێت پێی ده‌وترێت ساڵی هه‌تاوی (خورشیدی، شمسی). هه‌روه‌ها کوردانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانیش که که‌وتوونه‌ته چوارچێوه‌ی ئه‌و وڵاته‌وه، به‌گوێره‌ی ئه‌و ساڵه هه‌ڵسوکه‌وت ده‌که‌ن. ساڵی هه‌تاوی (خورشیدی، شمسی) له بنه‌ڕه‌تدا هی کلدانییه‌کان بوو که شارستانییه‌تێکی دێرین بوون له (نێوان دووڕووباران = بین النهرین)دا.

ئێرانییه‌کان پێش له هاتنی ئیسلام پێڕه‌وی ڕۆژژمێری زه‌رده‌شتی بوون و، ساڵی هه‌تاوییان به‌کار نه‌ده‌هێنا.

کاتێ عه‌ره‌به‌کان هێرشیان برده سه‌ر ئێران، ناچاریانیان کرد که به‌گوێره‌ی ڕۆژژمێری عه‌ره‌بی باج و پیتاک و سه‌رانه‌یان بده‌نێ. ڕۆژژمێری زه‌رده‌شتی له بره‌و که‌وت. دواتر ئێرانییه‌کان ڕۆژژمێرێکیان داهێنا که له‌سه‌ر بنه‌مای ساڵی هه‌تاوی داڕ‌ێژرابوو و سه‌ره‌تاکه‌شی خاکه‌لێوه (فروردین) بوو.

 

له کۆتاییی سه‌ده‌ی پێنجه‌مدا، به خواستی (جلال ا‌لدین ملکشاه سلجوقی)، به سه‌رکردایه‌تیی عومه‌ری خه‌یام ـ شاعیر و ئه‌ستێره‌ناس ـ کۆمه‌ڵێ ئه‌ستێره‌ناس کۆ بوونه‌وه و ده‌ستکارییان له‌و ڕۆژژمێره‌دا کرد. کاتێ ویستیان ده‌رکه‌وتنی خاکه‌لێوه (فروردین) تاووتوێ بکه‌ن، بینییان که ڕۆژژمێره‌که‌یان ١٨ ڕۆژ که‌موکووڕیی هه‌یه. ئه‌وه بوو ١٨ ڕۆژیان خسته سه‌ر ڕۆژژمێره‌که.

ئه‌و ساڵه، دوو جار، یه‌که‌م تا هه‌ژده‌هه‌می خاکه‌لێوه‌ی تێدا بوو. ئیتر له‌وه به‌دوا ئه‌و ڕۆژژمێره به ڕۆژژمێری جه‌لالی ناوبانگی ده‌رکرد. له‌و ڕۆژژمێره‌دا ساڵ پێک هاتبوو له ١٢ مانگی ٣٠ ڕۆژه که له کۆتاییی ساڵدا ٥ ڕۆژ زێده‌ی هه‌بوو (له ساڵه‌کانی پڕدا ٦ ڕۆژ).

تا سه‌ره‌تاکانی پاشایه‌تیی (ڕه‌زاخانی په‌هله‌وی)، ئه‌و ڕۆژژمێره به‌کار ده‌چوو.

 

له ساڵی ١٩٢٥دا ڕۆژژمێرێک که له‌سه‌ر بنه‌مای ڕۆژژمێری جه‌لالی ئاماده کرابوو ئاراسته‌ی په‌رله‌مانی (ڕه‌زا خانی په‌هله‌وی) کرا و بوو به ڕۆژژمێری ڕه‌سمیی ئێران. 

ڕۆژژمێری ئێران ـ که ئێستاکه‌ش هه‌ر به ڕۆژژمێری جه‌لالی به‌ناوبانگه ـ به‌گوێره‌ی سووڕی زه‌وی به ده‌وری هه‌تاو داڕێژراوه، بۆیه پێی ده‌ڵێن ڕۆژژمێری هه‌تاوی (خورشیدی، شمسی).

هه‌ر ساڵێک نزیکه‌ی ٣٦٥ ڕۆژ، ٥ کاژێر و ٤٩ خوله‌که.

 

ساڵی پڕ:

ئه‌و ساڵانه‌ی که ٣٦٦ ڕۆژن پێیان ده‌وترێت: ساڵی پڕ (کبیسه leap year). له ڕۆژژمێری هه‌تاویدا ده‌کرێ بوترێت له هه‌ر ٣٣ ساڵ، ٨ ساڵی، ساڵی پڕه. ساڵی پڕ ئه‌و ساڵانه‌ن که کاتێ دابه‌ش کرێن به‌سه‌ر ٣٣دا، پاشماوه‌که‌یان ده‌بێته یه‌کێک له‌م ژمارانه:

(٦، ٢٢، ١٧، ١٣، ٩، ٥، ١ و ٣٠).

بۆ وێنه ئه‌گه‌ر ١٣٧٠ دابه‌ش که‌ین به‌سه‌ر ٣٣دا، پاشماوه‌که‌ی ده‌بێته ١٧، که‌وا بێت ساڵی ١٣٧٠ ساڵێکی پڕه.

 

ساڵگۆڕین:

سه‌ره‌تای ساڵ، ساتێکه که لەبەر سووڕی زەوی، هه‌تاو له نیوگۆی باشووری به‌ره‌و نیوگۆی باکووری به‌سه‌ر هێڵی ئیستوادا تێپەڕ بێت. وەک وتمان زەوییە کە دەسووڕێت. به‌و جۆره ساڵ ده‌گۆڕێ بۆ ساڵی نوێ و نه‌ورۆز ده‌ست پێ ده‌کات.

ساتی نه‌ورۆز له ساتی ڕۆژگه‌ڕانه‌وه‌ی به‌هار (اعتدال بهاری/ اعتدال ربیعی/ vernal equinox)ه‌وه ده‌ست پێ ده‌کات.

ڕۆژگه‌ڕانه‌وه‌ی به‌هار له نیوگۆی باکووریی زه‌وی، به‌و ساته ده‌وترێت که هه‌تاو، لەبەر سووڕی زەوی، له نیوگۆی باشووریی زەوی بەسەر هێڵی ئیستوادا تێپەڕ دەبێت و دێته ناو نیوگۆی باکووریی زه‌وی، واته به‌ره‌و باکووری ئاسمان ده‌ڕوات. ئه‌م ساته پێی دەوترێت ساتی سه‌ره‌تای که‌لووی به‌رخ ( برج الحمل). 

یان به زمانی ئه‌ستێره‌وانی ده‌وترێت: کاتێ بازنه‌ی که‌لووه‌کان (دایر‌ةالبروج)، درێژییی جوگرافییه‌که‌ی ده‌بێته سفر (٠) پله، ئه‌و ساته نه‌ورۆز ده‌ست پێ ده‌کات.

ئه‌م ساتی به‌سفربوونه‌ش ساڵ بۆ ساڵ ده‌گۆڕێت و ساتێکی نه‌گۆڕ نییه به‌ڵکوو گۆڕاوه، بۆیه هه‌ندێ ج