تەنها کاتێک کە ڕەگی کارەکە بە (ر، ڕ) کۆتاییی هاتووە فۆنیمی “د” زیاد دەکرێت، ئەگینا دەبێت بنووسین: دەخوێنرێ، دەفەوتێنرێ، هەڵدەکۆڵرێ.
ڕانەبردوو: دە + ڕەگی کار + پاشگری (رێ):
| ڕانەبردووی نادیار | ||
| دە + برژین + رێ = دەبرژێنرێ | ||
| دە + نووس + رێ = دەنووسرێ | ||
ڕابردوو: ڕەگی کار + پاشگری (را):
| ڕابردووی نادیار | ||
| برژین + را = برژێنرا | ||
| نووس + را = نووسرا | ||
تێبینی: ئەگەر ڕەگەکە بە (ر، ڕ) کۆتاییی بێت، پاش ڕەگەکە فۆنیمی “د“ی پێ زیاد دەکرێت، بۆ ئەوەی دەنگی “ر” یان “ڕ” دوو جار دووپات نەبێتەوە:
| ڕابردووی نادیار | ||
| دە + نێر + د + رێ = دەنێردرێ | ||
| دە +بڕ + د + رێ = دەبڕدرێ | ||
هەندێک لەو کارەکان ئاوارتەن و بە “ڕەگ” دروست نابن، بەڵکوو بە “قەد” دروست دەبن، وەکوو ئەم وشانە: (گوتن، وتن، ویستن).
بۆ دۆزینەوەی “قەد” و “ڕەگی کار” فەرموون چاو لێرە بکەن: