ڕوونکردنەوە و وەڵام:
لەو دوو ڕستانەی ژمارە (١) و ژمارە (٢)ەدا، پیتی “م” جێناوی لکاون.
لە ڕستەی ژمارە (١)دا کە نووسراوە “باوکم هات” ، دەتوانین ڕستەکە بەم جۆرەش بگۆڕین: “باوکی من هات.”، واتاکەشی تێک ناچێت.
بەڵام لە ڕستەی ژمارە (٢)دا کە نووسراوە: “نانم خوارد.” ناتوانین بیگۆڕین و بنووسین “نانی من خوارد.” چونکە واتا نادات.
کەوا بێت هەر جێناوێک وەک ئەوەی یەکەم بکرێت لە شێوەی بۆ نموونە” باوکم هات” ، بگۆڕین بۆ “باوکی من هات.” و واتاکەی تێک نەچێت ئەوە ئەو جێناوی لکاوە دەبێتە “دیارخەری ناو”ی و شەکەی پێش خۆی.
واتە ئەو ڕستەیە دیارخەری ناوی تێدایە.
بەس لە دووەمدا ناکرێت، کەوا بێت لە ڕستەی دووەمدا دیارخەری ناو بوونی نییە، واتە:
“م” لە ڕستەی یەکەمدا جێناوی لکاوە، دیارخەری ناوی “باوکم”ە.
“م” لە ڕستەی دووەمدا جێناوی لکاوە، بەڵام دیارخەری ناو نییە، بەڵکوو “بکەر”ە.
***
لە ڕستەی ژمارە (٣)دا، وشەی “ڕێنووس” کۆیە چونکە نیشانەی کۆ (ان)ی هەیە، بەڵام لە ڕستەکەدا نیشانەکە کەوتووەتە دوای ئاوەڵناوی وشەی “ڕەش”ەوە.