هەر کاتێک یەکێک لە ئامرازە پێوەندییەکانی (بە، لە، بۆ، ە، ل، ژ، هتد) بکەوێتە پێش ناو یان جێناو ، ئەوە ئەو ناوە یان جێناوە، دەبێتە تەواوکەری بەیاریدە بۆ کاری ڕستەکە.
کاری ڕستەکە دەتوانێت (ڕانەبردوو، ڕابردوو، داخوازی) تێپەڕ و تێنەپەڕ بێت، دەشتوانێت (ە، بوو، دەبێت) بێت.
فڕۆکە دەبێتە تەواوکەری بەیاریدە بۆ کاری “دەفڕێت“.
من دەبێتە تەواوکەری بەیاریدە بۆ کاری “دا“.
نموونە لەگەڵ کاری (ە، بوو، دەبێت):
٣. شەوبۆ دەبێتە دوکتۆر. (دەبێتە = دەبێت بە)
دوکتۆر دەبێتە تەواوکەری بەیاریدە بۆ کاری “دەبێت“.
٤. گۆران بووە مامۆستا. (بووە = بوو بە)
مامۆستا دەبێتە تەواوکەری بەیاریدە بۆ کاری “بوو“.
٥. منداڵەکە ڕۆیشتە ماڵەوە. (ڕۆیشتە = ڕۆیشت بۆ)
ماڵەوە دەبێتە تەواوکەری بەیاریدە بۆ کاری “ڕۆیشت“.
هەندێک جار ئەگەر ئامرازەکە و تەواوکەری بەیاریدەکە لە ڕستەکەدا بسڕینەوە، واتای ڕستەکە تێک ناچێت. نموونە:
ئەو بە کەوچک چێشتی خوارد.
ئەو چێشتی خوارد.