
نا بۆ دەنگدانی پەرلەمانی ئێران

کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕۆژ بە ڕۆژ زیاتر لەناو خەڵکدا تەرا دەکەوێت و بۆ نموونە خەڵک ئیتر ئامادە نین لە دەنگدانەکانیاندا بەشدار بن. نموونەی دەنگدانی ئەم جارە بوو کە کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕووڕەشییەکەی بۆ خەڵک دەرکەوت. لە ڕۆژی هەینی، ١١ی ڕەشەممە (اسفند)ی ١٤٠٢ واتە ساڵی ٢٠٢٤ هەڵبژاردن بۆ “مجلس شورای اسلامی ایران” کرا. هەرچەند خەڵکیان بە شێوەی جۆربەجۆر هان دەدا و دەتۆقاند کە دەبێت لە هەڵبژاردندا بەشداری بکەن، بەڵام خەڵکێکی زۆر بەشدارییان نەکرد و بەتایبەت لە کوردستان هەر بایکۆت کران.