ئازار 14, 2020 Diyako Hashemi

 

لەلایەن: دیاکۆ هاشمی

بڵاوبوونەوە: 14-03-2020

 

 

(فۆنەتیک phonetics) چییە؟

وشەی (phone) واتە دەنگ وەکوو لە وشەی مایکرۆفۆن.

 

(فۆنەتیک phonetics) واتە خوێندنەوە یان لێکۆڵینەوە و توێژینەوەی دەنگەکانی ئاخاوتن یان زمان، دەنگناسی.

 

بۆ نیشانەهەڵدان (وصف describe)ی دەنگەکانی زمان، پێویستە بزانرێت (تاکەدەنگ individual sound) چییە و چۆن لەگەڵ دەنگەکانی تر جیا دەکرێتەوە.

(ئاخافتەری زگماکی native-speaker)ی هەر زمانێک بەئاسانی دەتوانێت چۆنێتیی (بێژە pronunciation)ی دەنگەکانی زمانەکەی خۆی لێک جیا بکاتەوە. بۆ نموونە کوردزمانێک لە کاتی قسەکردندا هیچ کاتێک دوو وشەی کوڕ و کۆڕ تێکەڵ ناکات و لە شوێنی خۆیدا دەزانێت کامیان هەڵبژێرێت.

ئەم کێشەیە کاتێک زیاتر سەرهەڵدەدات کە (ئاخافتەرێکی نازگماکی Non native-speaker) بیەوێت بەو زمانە  قسە بکات و ئەو کاتە لە بێژەی دەنگەکانی وشەکان تووشی کێشە دەبێت و تێکەڵ و پێکەڵیان دەکات. 

 

بۆ نموونە ئەگەر کەسێک کە تازە فێری ئینگلیزی دەبێت و بێت وشەی (ئاو water) بە (واتر) بخوێنێتەوە، بێگومان تووشی هەڵە بووە چونکە ئاخافتەرێکی زگماکیی ئینگلیزیزمان ئەو وشەیە بە واتر بێژە ناکات. هەر بۆیە فێرخوازەکە پێویستە یان گوێ لە دەربڕینی ئەو وشەیە بگرێت یان لە ڕووی هێماکانی فۆنەتیک بزانێت وشەی (water) چۆن بێژە دەکرێت. 

 

لیستەیەک لە هێماکانی فۆنەتیک بۆ نموونە بۆ زمانی ئینگلیزی درووست کراوە کە تێیدا هەوڵ دراوە کۆمەڵێ هێما و نیشانە دابنرێت بۆ ئەوەی دەنگەکان باشتر و بێهەڵەتر بخوێنرێنەوە.

وشەی (water) بەپێی هێماکانی فۆنەتیک کە بۆ هەموو دەنگەکانی زمانی ئینگلیزی دانراون ئاوا بێژە دەکرێت:

/ˈwɔːtə(r)/

 

کە زیاتر لە وۆتە دەچێت تا واتر.

کەوا بێت بۆ ئەوەی دەنگێک یان وشەیەک بەدرووستی بێژە یان گۆ بکرێت هێماکانی فۆنەتیک پێویستن. هەر بۆیە لە هەر وشەنامەیەکی ئینگلیزیدا دەبینیت کە لە بەرانبەر وشەکاندا هێما فۆنەتیکییەکەشی دانراوە. 

 

لە فەرهەنگی سەرهێڵی (Oxford Advanced Learners Dictionary)دا وشەی ئاو بە ئینگلیزی ئاوا هێمای بۆ دانراوە:

***

دوو وشەی (arm) و (cat) دەنگی (a)کەیان وەکوو یەک بیژە ناکرێت هەر بۆیە بە دوو هێمای جیاواز بێژەکەیان دەستنیشان کراوە: 

لەبەر ئەو کێشانە و کێشەی تری لەو بابەتە، زمانەوانان ئەلفبێی دەنگیی نێونەتەوەیییان داناوە کە بە ئینگلیزی پێی دەوترێت:

The International Phonetic Alphabet (IPA)

چاو لەم لیستەی خوارەوە بکەن:

 

 

هەڵبەت لە تەنیشتیشیدا ئەسکی ASCII واتە  (کۆدی ستانداردی ئەمریکایی بۆ گۆڕێنەوەی زانیاری) دەبینن.

 

ئەم هێما فۆنەتیکییانە بەڵگەیەکن کە پیشان دەدەن کە تەنانەت ئەلفبێی ئینگلیزی بەتەنیایی ناتوانێت دەنگەکانی زمانی ئینگلیزی ڕێک وەک خۆی بنوێنێت، هەر بۆیە پێویستی بە پاشکۆیەک هەیە کە پێی دەوترێت ئەلفبێی دەنگیی نێونەتەوەیی یان: The International Phonetic Alphabet (IPA)

***