شوبات 3, 2021 Diyako Hashemi

نووسینی: ناسری ڕەزازی

وشه‌ی (فه‌رمان و فرمان) له زمانی کوردی‌دا

زمانی کوردی، له‌و زمانه کۆنانه‌یه که هه‌رچه‌ند که‌م خزمه‌تی کراوه، به‌ڵام هه‌تا ئێستا به هۆی کۆمه‌ڵێک خه‌ڵکی دڵسۆز و نیشتمانپه‌روه‌ره‌وه توانیویه‌تی له‌سه‌ر ڕەوتی خۆی ڕاوه‌ستێ و بمێنێ.

ئه‌م زمانه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که شێوه‌زار و بنزاراوه‌ی زۆره، هه‌ر به‌و پێیه، وشه‌ی هاوڕیز (مترادف)ی زۆره و ئه‌مه‌ش بۆ ئێمه‌ی کورد مایه‌ی سه‌ربه‌رزی و شانازییه له لایه‌ک و له لایه‌کی دیکه‌ش، ده‌بێته هۆی ئه‌وه که ئه‌گه‌ر بۆ وشه‌یه‌ک گیرمان کرد و له شێوه‌زارێکدا نه‌بوو، له شێوه‌زارێکی دیکه‌دا بتوانین وه ده‌ستی بێنین و که‌ڵکی لێ وه‌ر گرین. ئه‌م فرهزاراوهیییه هه‌ندێ جار بۆته هۆی ئه‌وه که وشه‌یه‌ک له ناوچه‌یه‌ک واتایه‌کی دیکه بدا و له ناوچه‌یه‌کی دیکه واتایه‌کی دیکه. ئه‌مه شتێکی خۆزایه و پێم وایه که له هه‌موو زمانه‌کاندا هه‌یه.

بۆ ئه‌م مه‌به‌سته من لێره‌دا دوو وشه به نموونه دێنمه‌وه و باسیان ده‌که‌م که چۆن ئه‌م دوو وشه‌یه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که شکڵ و بێژه‌یان له‌یه‌ک نزیکه، که‌چی واتاکانیان تێکه‌ڵ کراوه.

 

یه‌که‌م: وشه‌ی (فه‌رمان):

فه‌رمان له زمانی کوردی‌دا واتای (امر و حکم)ی عه‌ره‌بی ده‌دا که لە فارسیشدا به‌کار ده‌چێ، به‌ڵام وشه‌ی فه‌رمان (بە ڕێنووسی فارسی: فرمان) له فارسی‌دا سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که بۆ (امر و دستوور و حکم) به‌کار ده‌چێ بۆ سوکانی ماشێن و ترۆمبێلیش به‌کار ده‌برێ. پاشان له وشه‌ی فه‌رمان (بە ڕێنووسی فارسی: فرمان) که کرداره، بە یارمەتیی هەندێ پاشگری دیکه‌ی بکه‌ر، ده‌یان ناوی دیکه‌یان لێ داڕشتووه که ئه‌مڕۆ له زمانه‌که‌یاندا که‌ڵکی لێ وه‌ر ده‌گرن، وه‌کوو:

 

فرمان + دار = فرماندار

فرمان + بردار = فرمانبردار

فرمان + ده = فرمانده

فرمان + بر = فرمانبر

فرمان + روا = فرمانروا

و هتد.

(تێبینی: لەو نموونە فارسییانەدا، وشەی فرمان بە زمان و ڕێنووسی فارسی نووسراوە، بەڵام بە شێوەی فەرمان بێژەی دەکەن.)

 

فه‌رمان له زمانی کوردی‌دا به‌تایبه‌ت له شێوه‌زاری سۆرانی‌دا واتای (امر و حکم) ده‌دا، وه‌کوو:

دادگه محکمه فه‌رمانی گرتنی کاروانی ده‌رکرد و گرتیان. دیسان نموونه: فه‌رمانی دادوه‌ره و ناتوانین جێبه‌جێی نه‌که‌ین! وه‌لێ فه‌رمان له زاراوه‌ی کرمانجیدا بۆ کوشتاری به‌کۆمه‌ڵ قتل عام به‌کار ده‌برێ، بۆ نموونه:

حه‌تا نوها حه‌فتێ و پێنج جاران فه‌رمان هاتییه سه‌رێ مه ئێزدییا، واته هه‌تا ئێستا ٧٥ جار ئێمه به‌کۆمه‌ڵ کوژراوین، واته: قهتڵعام کراوین.

 

له پارێزگای کرماشان وشه‌ی (فرمان) له ناو کهڵوڕزوواندا واتای: خاسهنۆکهر، کاره‌که‌ری تایبه‌ت، به‌رده‌ست ده‌دا، که له فارسی‌دا پێی ده‌وترێ: پاده‌و؛ به‌ڵام له پارێزگای سنه به شارۆچکه‌کانیه‌وه، وشه‌ی (فرمان) واتای کار و خه‌بات ده‌دات. له هه‌ورامیدا ئه‌م وشه‌یه ده‌بێته: هه‌رمان؛ ههرمانیش که له هه‌ورامی و سۆرانی‌دا ده‌کار ده‌کرێ، دوو واتای جیاوازیان هه‌یه: هه‌رمان له سۆرانی‌دا واتای: نه‌مر، زیندوو، هه‌رگیز له‌ناونه‌چوو ده‌دا؛ به‌ڵام وه‌ک وتمان، له هه‌ورامیدا واتای ئه‌رک و کار خه‌بات ده‌دا؛ هه‌رمان له سۆرانی‌دا وشه‌ی داڕێژراوه و له دوو وشه‌ی ئاوه‌ڵناوی (هه‌ر) و پاشگری (مان) پێک هاتووه و بۆ ناوی منداڵ به‌کار ده‌چێت؛ به‌ڵام له هه‌ورامیدا وشه‌یه‌کی سه‌ربه‌خۆیه. نموونه:

 

ئارۆ ههرمانێوما هه‌نه. (ئه‌مڕۆ کارمان هه‌یه.)

سه‌وای هه‌رمانت چێشهنه؟ (به‌یانی کارت چییه؟)

 

 ده‌شێ «فه‌رمان» له زاراوی جیاوازدا واتای جیاوازی هه‌بێت به‌ڵام پێم وا نییه ئه‌م نموونه‌یه بچێته خانەی به‌ڵگه‌وه، ڕاسته لێره‌دا به واتای کۆمه‌ڵکوژی هاتووه وه‌لێ ئاماژه‌که‌ی ڕوونه: ئه‌وه‌نده جار «فه‌رمان»ی کۆمه‌ڵکوژیی ئێمه ده‌رچووه و په‌لامار دراوین، له‌ڕاستیدا ئه‌وه فه‌رمانی پاشایه و فه‌رمانی ده‌سه‌ڵاته، به‌ڵام له کوردیی کرمانجیدا بووه به فه‌رمان له جێگای ڕه‌شه‌کوژی دانراوه. ئه‌وجا به‌گشتی، هێشتا «فرمان» و «فه‌رمان» چ به ناوه‌ڕۆک و چ به شێواز ئه‌وه‌نده نێزیک دێنه پێش چاو و به‌ر هۆش، که جیاکردنه‌وه‌یان سه‌خت ده‌که‌وێت. به‌کورتی هه‌ر ده‌ڵێی فه‌رمانه و به مله‌وه‌یه، چ کار و خه‌بات بێت و چ فه‌رمان و به‌ڵای ناگه‌هانیی کۆکوژی.

که‌وا بوو ئێمه نابێ (فرمان و فه‌رمان) به یه‌ک بزانین و واتاکانیان تێکه‌ڵ بکه‌ین. به‌داخه‌وه له چه‌ند شوێنێکدا هه‌ندێ نووسه‌ر واتای ئه‌م وشهگهلهیان تێکه‌ڵ کردووه، له کاتێکدا له باشووری کوردستانی گه‌وره واتایه‌کی دیکه‌ی هه‌یه و له باکووریش واتایه‌کی دیکه.

تەواو