بڵاوکردنەوە/ نووژەنکردنەوە: 2016-03-18
بۆ ئەوەی بە یارمەتیی پرۆگرامێک ڕێکەوتە جۆربەجۆرەکان بگۆڕیت بۆ ڕێکەوتی کوردی یان بەپێچەوانەوە، دەتوانیت پرۆگرامی (بگۆڕی ڕۆژژمێری کوردی kurdish calender converter) دابگریتە ناو کۆمپیوتەرەکەتەوە و پاش (دامەزراندن install) بەکاری بهێنیت.
بەستەری داگرتن: (بگۆڕی ڕۆژژمێری کوردی kurdish calender converter)
پرۆگرامداڕێژ: ڕەسووڵ ساڵح
ڕاوێژکار: دیاکۆ هاشمی
وێنەیەک لە بگۆڕی ڕۆژژمێری کوردی، دانانی ڕەسووڵ ساڵح
ڕۆژژمێری کوردی، ڕۆژژمێرێکی هەتاوی کوردییە، چونکە کاتی گۆڕانی ساڵ و مانگەکان بەپێی سووڕی زەوییە بە دەوری هەتاودا، بۆیە لە لایەکەوە هەتاوییە، هەروەها لە لایەکی ترەوە کوردییە، چونکە یەکەم ساڵی دەستپێکی ڕۆژژمێرەکە بەرانبەرە بە ساڵی دەستپێکی ئیمپراتۆریی ماد (٧٠٠ ساڵ پێش زایین) کە یەکەم ئیمپراتۆریی کوردی بووە لە مێژوودا، بۆیە لە لایەکی تریشەوە ساڵێکی کوردییە. کەوا بێت دەکرێت بوترێت کە ڕۆژژمێری کوردی ڕۆژژمێرێکی هەتاوی کوردییە.
به‌هار: (١. نەورۆز / خاكه‌لێوه ٢. بانه‌مه‌ڕ / گوڵان ٣. جۆزه‌ردان).
هاوین: (٤. پووشپه‌ڕ ٥. گه‌لاوێژ ٦. خه‌رمانان).
پاییز: (٧. ڕه‌زبه‌ر ٨. گەڵاڕێزان / خه‌زه‌ڵوه‌ر ٩. سه‌رماوه‌ز).
زستان: (١٠. به‌فرانبار ١١. ڕێبه‌ندان ١٢. ڕه‌شه‌مه).
بۆ زانیاریی زیاتر لەسەر ڕۆژژمێر و ساڵی کوردی و نەورۆز تکایە چاو لەم بابەتە بکەن: