ئاب 21, 2021 Diyako Hashemi

ئامادەکردنی: دیاکۆ هاشمی 2021-08-21

 

مەقامە کوردییەکان

 

مەقام لە زۆربەی زمانەکاندا بەکار دەهێنرێت وەک کوردی، عەرەبی، فارسی، تورکی و هتد.

هەر مەقامێک سەر بە خێزانەمەقامێکن وەک (خێزانی بەیات، خێزانی حیجاز، خێزانی ڕاست، خێزانی سێگا، خێزانی عەجەم، خێزانی کورد، خێزانی نکریز، خێزانی نەهاوەند).

هەندێک مەقامی تریش هەن کە یەکەم ڕەگەزی خۆیان لەگەڵ مەقامێکی تردا دابەش ناکەن و هەر بۆیە سەر بە هیچ خێزانەمەقامێک نین، وەک (مەقامی چوارگا، مەقامی سێگای بەلەدی، مەقامی سەبا، مەقامی سەبای زەمزەم، مەقامی لامی).

دەکرێت بوترێت مەقامە کوردییەکان سەر بە پێنج خێزانەمەقامی (حیجاز، سەبا، بەیات، کورد و عەجەم)ن کە هەر کام لەوانەش بۆ خۆیان ژێربەشیان هەیە. 

بۆ زانیاری لەسەر مەقامات: عالم المقامات Maqam World هەر لەو سایتەدا لە بەشی المقامات دەتوانن پێڕستی مەقامەکان ببینن.

یەکەم کەس کە مەقامی کوردیی خستە سەر قەوانی گرامافۆن، سەیید عەلی ئەسغەری کوردستانی بوو. 

 

لێرەدا ئێمە نامانەوێت زانستی مەقام فێر بکەین، بەڵکوو دەمانەوێت چەند نموونەیەک لە مەقامە کوردییەکان بە شێوەی دەنگ بخەینە بەرگوێ.

 

نموونەی هەندێک لە مەقامە کوردییەکان:

١. مەقامی ئەڵڵاوەیسی، تاهیر تۆفیق:

٢. مەقامی خورشیدی، ئاگرین دڵشاد:

٣. مەقامی خەناباد، ئاگرین دڵشاد:

٤. مەقامی ڕاست، ئاگرین دڵشاد:

  ٥. مەقامی سەبا، ئاگرین دڵشاد:

٦. مەقامی قەتار خاوکەر، ئاگرین دڵشاد:

٧. مەقامی لامی، ئاگرین دڵشاد:

٨. مەقامی ئای ئای، ئاگرین دڵشاد:

٩. مەقامی ئەڵڵاوەیسی، ئاگرین دڵشاد:

١٠. مەقامی سەبا، ناسری ڕەزازی:

١١. مەقامی حیجاز، زیاد ئەسعەد:

١٢. مەقامی ئەڵلاوەیسی، حسەینعەلی:

١٣. مەقامی ئەڵلاوەیسی، حەمە ساڵح دیلان:

١٤. مەقامی سەفەر، عوسمانعەلی:

١٥. مەقامی ئەڵڵاوەیسی، حسەینعەلی:

١٦. مەقامی هیجران، شەرتە تا ڕۆژی حەشر، عەلیمەردان:

١٧. مەقامی ئەڵلاوەیسی، عەلیمەردان:

١٨. مەقاامی بەیات، زیاد ئەسعەد:

١٩. مەقامی عەجەم، نووری ڕوخسارت، حەسەن زیرەک:

٢٠. مەقامی حیجاز، خورشیدی، مامۆستا بێستوون:

٢١. مەقامی نەهاوەند: ئەساس، مامۆستا بێستوون: 

***

٢٢. لە داهاتوودا نموونەی تریشی پێ زیاد دەکرێت.

***

تێبینی: نموونەی زیاتری مەقامە جۆربەجۆرە کوردییەکان لە یووتیوبی مامۆستا بێستوون.