دۆزینەوەی قەد، ڕەگ و جێناوە لکاوەکان:
لەم پەڕەیدا بەکورتترین شێوە باس لە دۆزینەوە قەدی کار، ڕەگی کار و چۆنیەتیی بەکارهێنانی هەر چوار کۆمەڵە جێناوە لکاوەکان دەکەین. ئەمانە بۆ گەردانکردنی کار بەپێی ڕێزمانی کوردی، گرنگیی تایبەتییان هەیە.
چاوگ: پێنج جۆر چاوگمان هەیە: (ئەلفی، تایی، دالی، واوی، یایی):
چاوگ بە پیتی “ن” کۆتاییی پێ دێت. نیشانەکانی چاوگ بریتین لە (ا، ت، د، وو، ی).
١. گەردانکردنی کار: دەبینم، بینیم، بینیومە، بینیبووم.
٢. ڕەگی کار: “بین“.
“ڕەگ” سەرچاوەیە بۆ دروستکردنی:
١. کاری ڕانەبردوو: دە + بین + م = دەبینم.
٢. کاری داخوازی: ب + بین + ە = ببینە.
٣. وشەی لێکدراو: کورت + بین = کورتبین.
٤. بکەرنادیار، ڕانەبردوو: دە + بین + رێ = دەبینرێ.
٥. بکەرنادیار، ڕابردوو: بین + را = بینرا.
٦. وشەی داڕێژراو: بین + ەر = بینەر
نیشانەی چاوگ لە “چاوگ”دا لادەبەین، ئەوەی دەمێنێتەوە دەبێتە قەدی چاوگ.
قەدی چاوگ | |
کێڵان | کێڵا |
خوێندن | خوێند |
چوون | چوو |
هەر کارێکمان هەبێت بۆ نموونە لە دۆخی چاوگدا، دەیکەینە دۆخی ڕانەبردووی یەکەم کەسی سادە:
نموونە:
“خواردن”، دەکەینە دۆخی ڕانەبردووی یەکەم کەسی سادە، واتە: (خواردن) دەکەینە (دەخۆم).
پاشان ئەگەر “دە” … “م” لابەرین، ئەوە ڕەگی کار دەمێنێتەوە: “خۆ“.
کەوا بێت ڕەگی کاری “خواردن” دەبێتە: “خۆ“.
لەم خشتانەی خوارەوەدا دەبینن کە “قەد” (ڕەگی ڕابردووی نزیک) و “ڕەگی کار” (ڕەگی ڕانەبردوو) چۆن بەدەست دێن:
٤. چاوگی واوی: “وون” | قەد | ڕەگ |
تێپەڕ: | چاوگ – ن = ڕەگ | |
دروون | دروو | دە دروو م |
سوون | سوو | دە سوو م |
جوون | جوو | دە جوو م |
تێپنەڕ: | چاوگ – وون = ڕەگ | |
چوون | چوو | دە چ م |
بوون | بوو | دە ب م |
٥. چاوگی یائی: “ین” | قەد | ڕەگ |
تێپەڕ: | چاوگ – ین = ڕەگ | |
پرسین | پرسی | دە پرس م |
دزین | دزی | دە دز م |
ماڵین | ماڵی | دە ماڵ م |
سڕین | سڕی | دە سڕ م |
تێنەپەڕ: | ||
فڕین | فڕی | دە فڕ م |
شنین | شنی | دە شنێ م |
بارین | باری | دە بار م |
تێبینی: هەندێک چاوگ هەن کە جاروبار پاشگری “…ەوە” وەردەگرن و بەکار دەهێنرێن: سووڕانەوە، شنینەوە. شەکانەوە، سڕینەوە.
ئاوارتە: ناوازە، ڕیزپەڕ، نائاسایی، لەیاسابەدەر = (استثناء).
ئەگەر پێتان وایە ئەو بابەتە باش فێر بوون فەرموون لەم تاقیکارییەدا کە لەسەر دۆزینەوەی ڕەگی کار ئامادە کراوە بەشداری بکەن:
بۆ گەردانکردنی کار لە دۆخە جۆربەجۆرەکاندا، پێویستە “قەد” و “ڕەگ“ی کار و “جێناوە لکاوەکان” بەباشی بناسین. “جێناوە لکاوەکان” دابەش دەبنە سەر چوار کۆمەڵەی جۆربەجۆرەوە کە بریتین لە:
نموونە:
“فرۆشتن” کارێکی تێپەڕە، واتە لە ڕستەدا پێویستی بە بەرکارە. کەوا بێت لە کاتی گەردانکردندا لە دۆخی ڕابردوو تەنها بەپێی کۆمەڵەی ١ گەردان دەکرێت: (قەدی فرۆشتن + جێناوی لکاو): فرۆشت + م = فرۆشتم.
فرۆشتن: فرۆشتم، فرۆشتت، فرۆشتی، فرۆشتمان، فرۆشتتان، فرۆشتیان.
بەڵام “فڕین” کارێکی تێنەپەڕە واتە پێویستی بە بەرکار نییە. کەوا بێت بەپێی کۆمەڵەی ٢ گەردان دەکرێت: (قەد + جێناوی لکاو): فڕی + م = فڕیم.
فڕیم، فڕییت، فڕی. فڕیین، فڕین، فڕین.
لە دۆخی ڕانەبردوو هەم فرۆشتن و هەم فڕین بەپێی کۆمەڵەی ٣ گەردان دەکرێن:
فڕین: دەفڕم، دەفڕیت، دەفڕێت، دەفڕین، دەفڕن، دەفڕن.
فرۆشتن: دەفرۆشم، دەفرۆشیت، دەفرۆشێت، دەفرۆشین، دەفرۆشن، دەفرۆشن.
دۆخی داخوازی: بفڕە، بفڕن. بفرۆشە، بفرۆشن. بۆ کەسەکانی تر “داخوازی” بەکار ناهێنرێت.
کاری نائاسایی: هەندێ چاوگ هەن گەردانکردنیان ئاسایی نییە و ئاوارتە (ڕیزپەڕ)ن، وەک:
“ژیان”، “گریان”، “شیان” و هتد.
‘ژیان” تێنەپەڕە، لە دۆخی ڕابردوو، کۆمەڵەی ٢: (قەد + جێناوی لکاو): (ژیا + م، یت، -، ین، ن، ن):
ژیام، ژیایت، ژیا. ژیاین، ژیان، ژیان.
(دە + ڕەگ + جێناوی لکاو): (دە + ژی + جێناوی لکاو):
دە ژی م، دە ژی یت، دە ژی + ێت: (دەژیم، دەژییت، دژیێت)، لێرەدا دەبینن کە لە سێیەم کەسی تاک (دەژیێت) وشەیەکی سەیرە، چونکە دوو بزوێن بەدوای یەکتردا هاتوون و بێژەکردنیی قورس کردووە. لە کوردیدا دوو بزوێن بەدوای یەکتردا نانووسرێن، یان دەبێت بڵێین دەژی، یان دەبێت “ی“ی ڕەگی کار لابەرین و بڵێین “دەژێت“. هەر بۆیە کارێکی وەک “ژیان” لە کاتی ڕانەبردوودا لە سێیەم کەسی تاک کێشەی هەیە و مرۆڤ دوودڵ دەبێت ئاخۆ بڵێت “دەژیــــێـــت، دەژێت، یان دەژی“؟ (دەژیــێــت) هەڵەیە چونکە دوو بزوێن بەدوای یەکتردا هاتووە، مەگەر بێین “یـ”ی ناوبەند بخەینە نێوانی دوو بزوێنەکە و بنووسین “دەژیــیــــێــت”، کەو ئەویش بێژەکردنەکە زۆر قورس دەکات. باشترە هەر وازی لێ بهێنین و یەکێک لەو دوو شێوازەکەی تر (دەژێت، دەژی) بەکار بهێنین.
لە دۆخی کۆدا کێشەی نییە: دەژیین، دەژین، دەژین.
کڕین، تێپەڕە، بەپێی کۆمەڵەی ١: کڕیم، کڕیت، کڕیی، کڕیمان کڕیتان، کڕییان.
گریان، تێنەپەڕە، بەپێی کۆمەلەی ٢: گریام، گریایت، گریا، گریاین، گریان، گریان.
شیان، تێنەپەڕە، بەپێی کۆمەڵەی ٢: شیام، شیایت، شیا، شیاین، شیان، شیان.
هەندێک کاری لێکدراو هەن کە ناکرێت بەپێی ئەو خشتەیە تێپەڕ و تێنەپەڕی دەستنیشان بکەیت. بۆ نموونە:
١. (ڕاکردن): بەپێی کۆمەڵەی یەک (م، ت، ی، مان، تان، یان) کە بۆ تێپەڕە، گەردان دەکرێت کەچی بە پێوانەی سیمانتیکی تێنەپەڕە.
٢. (تێگەیشتن): بەپێی کۆمەڵەی دوو (م، یت، -، ین، ن، ن) کە بۆ تێنەپەڕە، گەردان دەکرێت کەچی بە پێوانەی سیمانتیکی تێپەڕە.
٣. هەموو ئە کارانەی کە لە دەنگە سروشتییەکانەوە وەرئەگیرێن بەهۆی پاشگری (اند – ێن) تێنەپەڕن، کەچی هەموویان لە ڕابردوودا کۆمەڵەی یەکەم (م، ت، ی، مان، تان، یان) وەرئەگرن:
چریکاندن: من چریکاندم، تۆ چریکاندنت، ئەو چریکاندی، ئێمە چریکاندمان، ئێوە چریکاندتان، ئەوان چریکاندیان.
٤. دەستەی (م، یت، -، ین، ین، ن) واتە کۆمەڵەی دوو، لەگەڵ تێپەڕیشدا لە ڕابردوو دەردەکەوێت، وەک:
(ئەو بۆی هێنام – من بۆم هێنایت – ئەو بۆی هێنا – تۆ بۆت هێناین – ئەو بۆی هێناین – من بۆم هێنان).
جیاکردنەوەی تێپەڕ و تێنەپەڕ لە زمانا بەگشتی کێشەیەکی ئاڵۆزە و هەر ڕێبازەش بۆچوونی تایبەتی خۆی هەیە.
پیتۆکەکانی زمانی کوردی، پ. وریا عومەر ئەمین، ل. ٥١).