تێڕامانی زمانەوانی

كانونی دووه‌م 29, 2023 Diyako Hashemi
  • تێڕامانی زمانەوانی

نووسین: دیاکۆ هاشمی

وشەی بەر لە زمانی کوردیدا بەکارهێنانێکی بەهێزی هەیە و دەکرێت وەکوو پێشگرێک کۆمەڵێک وشەی باشی لێ دابڕێژرێت. تەنانەت وشەی لێکدراویشی لێ  دروست دەکرێت.

کورد لە کۆنەوە زیاتر وشەی بەرکاری (مفعولی)ی پێ چێ کراوە، بۆ نموونە:

بەرپرس (مسئول)،

بەرکوڵ (نیم پخته)،

بەرچایی (قاوەتی، نانی بەیانی)، 

بەربانگ (وقت افطار)،

بەردەست (پادو ـ در دسترس)،

بەربێڵ (فرآورده کشاورزی)،

بەرتاو (جای آفتابگیر)،

بەردڵ (محبوب).
هەڵبەت جاروباریش وشەی کارا (کلمه فاعلی)ی لێ دروست کراوە وەک:

بەرگر (جلوگیرندە، سد، مانع)،

بەربەست (مانع)،

بەرهەڵست (دشمن، مانع).

هەروەها ئەم وشانەشمان چێ کردوون:

بەربێژ، بەردەنگ (مخاطب)،

بەربژێر (کاندید)،

بەرکەوت لە بیرکاریدا (خارج قسمت).
واتە لە دابەشکردنی 12 بەسەر 2دا بەرکەوت دەبێتە 6:
12 / 2 = 6

***

بەرترس(در معرض)
زمانەوانی کورد دەتوانێت لەم سەردەمەدا بۆ ئافراندنی وشەی نوێ کەڵک لە بەر وەربگرێت و کۆمەڵێ وشە یان زاراوەی نوێی لێ چێ بکات. بۆ نموونە بەپێی ئەوە دەکرێت وشەی بەرترس چێ بکەین و بۆ نموونە بڵێین:
مەڕە ڕەشەکە بەرترسی نەخۆشییە. (گوسفند سیاه در معرض بیماری است.)
بەلەمەکە کون بووە و بەرترسی نوقمبوونە. (قایق سوراخ شده است و در معرض غرق شدن است.)

***

بیرۆکە/سەرچاوە:

زاراوەسازیی پێوانە، مەسعوود محەمەد