تایبەتمەندییەکی ئامرازی “ە“، و “ی“
یەکێک لە تایبەتمەندییەکانی ڕێنووسی کوردی ئەوەیە کە زۆر جار دەکرێت دوو وشەی لێکدراو بە دوو شێوە پێکەوە بنووسرێن:
بافت عصبی
١. بە یارمەتیی “ی“: شانەی دەماری.
٢. بە یارمەتیی “ە“: دەمارەشانە.
***
بافت همبند، بافت پیوندی
١. بە یارمەتیی “ی“: شانەی بەستەری.
٢. بە یارمەتیی “ە“: بەستەرەشانە.
***
بافت استخوانی
١. بە یارمەتیی “ی“: شانەی ئێسکی.
٢. بە یارمەتیی “ە“: ئێسکەشانە.
نموونە تر:
ڕیشاڵەماسوولکە (الیاف عضلانی)، ئێسکەشاشێ (پوکی استخوان)، سییەشێرپەنجە (سرطان ریه)، ملەشێرپەنجەی منداڵدان (سرطان گردن رحم)، چەورییەڕژێن (غده چربی)، شەپۆلەدەنگ (امواج صوتی)، ئێسکەپەیکەر (اسکلت)، لینجەڕژێن (غدە مخاطی)، کونەلووت (سوراخ بینی).