هێمای @ = at sign، کاتێک بۆ نموونە دەکەوێتە ناو ئیمەیلێکەوە لە ئینگلیزیدا پێی دەڵێن (ئەت at). “لە، لای= at”.
لە زۆربەی زمانە ئەورووپییەکاندا ئەو چەمکە ئینگلیزییە بەکار ناهێنن، بەڵکوو هاتوون بەپێی شێوازی ئەو “@”یە، وشەیەکیان بۆ داناوە. بۆ نموونە:
سویدی پێی وایە هێمای ئەو “ئا”یە لە لووتەفیل دەچێت و وتنی ئەو وشەیە لە زمانەکەیاندا ئاسانترە، بۆیە پێی دەڵێن: (ئای لووتەفیل = snabel-a).
ئیتالیایییەکان/ئیتالییەکان پێیان وایە لە “لووپێچ/حەلەزوون” دەچێت و وتنی ئەو وشەیە لە زمانەکەیاندا ئاسانترە، بۆیە بە زمانی خۆیان پێی دەڵێن “ئای لووپێچ = chiocciola “.
زانستپەروەرانی کورد کە گرووپێکی ئایتیی کوردییە و خاوەنی “فەرهەنگی ئایتی“یە، گەلێک ساڵ پێش لە ئێستە هاتن هەموو ئەو چەمکانەیان لە زمانە جۆربەجۆرەکاندا، تاووتوێ کرد.
هەر لە کلکەمەیموونەوە بگرە هەتا لووتەفیل و سەگی گرمۆڵە و ئای کلکدار و ئای لوولپێچ و کۆمەڵێک وشەی تریش وەک “لە”، “گۆچان”، “گۆچانی” و هتد.
پاشان بەپێی توانای زمانی کوردی، هاتن لەسەر بنەمای “قژلوول” بە کۆدەنگی، بڕیاریان دا پێی بڵێن “ئالوول” و هەر لەو کاتەشەوە کەوتە ناو فەرهەنگی ئایتی و دۆخی بەکارهێنانەوە.